خولی فرۆشی ڕووبەڕوو
🔔🔔خێراترین ڕێگای لەناوبردنی بزنسەکەت ئەوەیە کە سپۆنسەرێکی گەورە بکەیت و کڕیاری زۆربێن، بەڵام خۆت نەزانیت پێیان بفرۆشیت! 😶
زانیاری لەسەر خولەکە | |
ناوی خول | فرۆشی ڕووبەڕوو |
شێوازی وتنەوە | هۆڵ |
ڕاهێنەر | گەشتیار غەریب |
ماوەی خول | 14 کاتژمێر |
نرخ | 105 هەزار |
لەم خولەدا چی فێردەبم؟
🏆🏆خولی: فرۆشی ڕووبەڕوو 🏆🏆
_
چی فێردەبم؟
⭐️خولی فرۆش وادەکات بزانیت چۆن مامەڵەی کڕیارەکەت بکەیت لەو چرکەیەی دێتە ژوور، تا پارەکە دەدات و کاڵاکە دەبات.
⭐️ئێمە قسەی ناو کتێبەکانتان بۆ ناکەین، پێتان دەڵێین چۆن لە ناو بازاڕەکانی کوردستاندا بفرۆشیت.
⭐️لە خولەکەدا پێتان ناڵێین: دەبێت وەڵامی نرخت گرانە بدەیتەوە، بەڵکو پێت دەڵێین: چۆن وەڵام بدەیتەوە.
🔹🔹🔹🔹🔹🔹
لەم خولەدا چیتر فێردەبیت؟🤔
🔷متمانەسازی لە کاتی کڕیندا:👇
کڕیار وا هەستدەکات فرۆشیارەکان قوڵبڕن و دەیانەوێت خراپترین بەرهەمی بە گرانترین نرخ پێ بفرۆشن. فێردەبیت چۆن ئەم هەستەی کڕیار کەم بکەیتەوە و نەیهێڵیت.
🔷شێوازی پرسیارکردن لە کڕیار:👇
لە خولەکەدا فێردەبیت چی لە کڕیارەکەت بپرسیت تا تێبگەیت بۆچی هاتووە بۆ کڕینی بەرهەمەکە، ئەوەیش وادەکات ئاسانتر پێی بفرۆشیت.
🔷تێگەیشتنی دکتۆریانە:👇
دکتۆرەکان هەتا لە نەخۆشەکەیان تێنەگەن، پێشنیاری نادەنێ هیچ جۆرە دەرمانێک بەکاربهێنێت. لەم خولەدا فێردەبیت سەرەتا لە کڕیارەکە تێبگەیت، دواتر پێی بڵێیت چی بکڕێت!
🔷وەڵامدانەوەی پرسیار بە پرسیار:👇
لە فرۆشدا ئەو کەسە براوەیە کە پرسیاردەکات، لەم خولەدا فێردەبیت چۆن وەڵامی پرسیاری کڕیارەکە بە پرسیار بدەیتەوە!
🔷لێهاتوویی لە وەسفکردنی بەرهەمەکەت:👇
زۆرینەی ئەو وەسفانەی فرۆشیارەکان دەیکەن، وادەکات موشتەرییەکەیان لە کڕینەکە وازبهێنێت. لەم خولەدا فێردەبیت کام وەسفانەن نەکەیت تا کڕیارەکە نەڕوات و فرۆشەکە لەدەست نەدەیت.
🔷ڕازیکردنی کڕیار بۆ ئەوەی ئێستا بکڕێت:👇
زۆرێک لە کڕیاران دەڵێن: بۆچی ئێستا بیکڕین، چاوەڕێ دەکەین لە داهاتوودا ڕۆژێک دەیکڕین. لەم خولەدا فێردەبیت چی بڵێیت: تا ئێستا کڕینەکەی خۆیان بکەن و دوای نەخەن.
🔷تەکنیکەکانی بازاڕکاری دەروونی:👇
لەم خولەدا کۆمەڵێک تەکنیکی دەروونی باسدەکەین کە دادەکەن کڕیار ئاسانتر بڕیاری کڕین بدات و کەمتر بیانوو بگرێت.
🔷وەڵامی بیانووەکانی کڕیار:👇
زۆرینەی کڕیارەکان بیانوودەگرن بۆ ئەوەی نەکڕن و بڕۆن. پێتان دەڵێین دانە بە دانەی بیانووەکانیان چۆن وەڵام بدەنەوە!
🔷وەڵامی کڕیارە ناڕازییەکان:👇
هەندێک کڕیار زۆر ناڕازین و دێنەوە و توڕەدەبن، بە وردی پێتان دەڵێین چیبکەن تا ئارامیان بکەنەوە و دڵخۆشبن.
گەشتیار غەریب کێیە؟
👈 ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری بازاڕکاری و فرۆشە
👈 پێشتر خۆی لە سلێمانی دووکانی منداڵانی هەبووە.
👈 (١٣) کتێبی هەیە کە زۆرینەیان لەسەر بابەتە بزنسییەکانن.
👈 دامەزرێنەری پڕۆژەی کارسازی شادمانە.
👈 قوتابی زانکۆی ئەمریکی سلێمانیە ، بەشی بزنس.
👈 ماوەی (٥)ساڵ لە ئەکادیمیای بونیاد بووە و لەوێ بەرپرسی بەشی (پڕۆگرام و ڕاهێنان) بووە.
👈 بەشداری دەیان بەرنامەی ڕادیۆی و تەلەفزیۆنی کردووە لەبارە بزنسەوە.
دەستتان خۆشبێت خولێکی زۆر ناوازەیە💙
سوپاسی زۆرمان هەیە کاک تاریقی ئەزیز🙏🏻
بەڕاستی چێژم وەرگرت لەو چەن سەعاتەی لە خولەکەتان ئامادە بووم، دوای نزیکەی 8 مانگ وەکو ئەوەیە هەفتەی رابردوو خولەکە کۆتایی هاتبێت زۆرترین زانیاری خولەکەم لەبیر ماوەتەوە یەشتا
زۆر خۆشحاڵین کە سوودتان بینیوە💙
هەردەم سەرکەوتووبن کاک هارونی ئەزیز🙏🏻