کاریگەری لایڤەکان چییە لەسەر فرۆشتن؟

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا شێوازی کڕین و فرۆشتن گۆڕانکاری گەورەی بەسەر هاتووە. یەکێک لەو ڕێگایانەی کە بزنسەکان دەتوانن لە ئێستادا کاڵاکانیان لێی بفرۆشن، فرۆشتنە لە ڕێگەی لایڤی ڕاستەخۆ لە سۆشیاڵ میدیا. لە ئێستادا یەکێکە لە کاریگەرترین شێوازەکانی فرۆش لە تەواوی دنیادا. لە چەندین پلاتفۆڕم فرۆشیاران سوود لە لایڤەکان وەردەگرن، لە وڵاتی خۆمان با تایبەت سوود لە (TikTok Live) وەردەگیرێت.
لەم مەقالەیەدا بە ٤ خاڵ گرنگی لایڤەکان لە فرۆشتندا دەخەینە ڕوو:
سۆشیاڵ میدیا سەرەکیەکان بۆ ئەمەش:
TikTok Live
Instagram Live
Facebook Live
YouTube Live

١. متمانەسازی:

کاتێک کڕیار کاڵاکە بە چاوی خۆی ڕاستەوخۆ دەبینێت، زیاتر متمانە دەکات. کڕیار ڕاستەخۆ دەڵێت ئەمە هیچ فلتەرێکی لەسەر نییە و دەست کاری نەکراوە کەوایە کە کڕیم لای منیش وادەبێت.

٢.  پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕیار:

زۆرێک لە پەیجەکان درەنگ وەڵامی نامە دەدەنەوە، بەڵام کاتی لایڤەکان ڕاستەوخۆ کڕیار کۆمێنت دەکات و وەڵامی پرسیارەکانی دەدرێتەوە. بۆیە کاتێکی گونجاوە تا کڕیارەکان هەر پرسیارێکی بەرهەمەکەیان هەبێت بیکەن.

٣.  بەرزبوونی فرۆشتن:

زۆرجار لە لایڤەکاندا ۆفەر و داشکاندنی باش هەیە بۆ کڕیاران، بۆیە دەکرێت کڕیار سوود ببینێت و کاڵای زیاتر داوا بکات و داشکاندن بە دەست بهێنێت. لە هەمان کاتدا فرۆشیار دەتوانێت داشکاندن دابنێت و فرۆشی خۆی بەرز بکاتەوە.

٤.  فراوانی بازاڕ:

لایڤەکان دەتوانن بگەنە هەر کەسێک کە ئەنتەرنێتی هەیە، هەر بۆیە فراوانییەکی زیاتر هەیە تا فرۆشیاران کاڵاکانیان نیشان بدەن. نموونە: دەکرێت فرۆشیارێک گلای بکات کە لە هەڵەبجە بێت و بڵێت کە شوێنەکەی بچونکە و کڕیاری کەمە. دەتوانێت سوود لە لایڤەکان ببینێت و بتوانێت بەرهەمەکانی نیشانی تەواوی عێراق بدات.

بە ٣ هەنگاو دەکرێت لایڤەکانمان سەرکەوتووبن:
١. پێش لایڤ:

  • پلاندانان: دیاریکردنی ئامانج، ئامەکردنی ژمارە و جۆری ئەو کاڵایانەی لە لایڤەکە نیشانی دەدەیت.
  • ڕاگەیاندن: پێش لایڤ لە ستۆریەکان و پۆستەکاندا خەڵکی ئاگادار بکەوە کە لە فڵان کاتژمێردا لایڤت هەیە.
  • ئامادەکاری شوێن: ئەو شوێنەی لایڤەکەی لێ دەکەیتەوە پێویستە ڕووناک و ڕێکخراو بێت و تەواوی وردەکاری بەرهەمەکەت نیشان بدرێت، کامێرای کوالێتی باش دابنێ ئەگەر لە تواناتدا هەبوو، و ئینتەرنەتت با باش بێت.

٢. لە کاتی لایڤدا:

  • زمان شیرین بە: کڕین پڕۆسەیەکی ٢ لایەنییە، کڕیار دەبێت خۆشحاڵ و سوپاس گوزاربێت کە بەرهەمێک لە ئێمە دەکڕێت، ئێمەش دەبێت بە هەمان شێوە بین کاتێک کڕیار بەرهەمێک لە ئێمە دەکڕێت. تەواوی کڕیارەکان دەیانەوێت گوێبیستی وشەی جوان و پڕ بەها بن، دەیانەوێت وەک هاوڕێیەکی خۆیان گفتووگۆ لەگەل فرۆشیار بکەن و داوای ڕای بکەن. هەر بۆیە پێویست دەکات ئێمە دۆستانە هەڵسووکەوتیان لەگەڵ بکەین تا بتوانین متمانە و دڵیان بە دەست بهێنین.
  • کاڵاکانت بە وردی پیشانبدە: جەخت لە تایبەتمەندی بەرهەمەکەت بکە. نیشانیان بدە بەرهەمەکەی تۆ چەند تایبەتە.
  • پرسیار وەڵام بدەرەوە: هەوڵ بدە کەسێک دابنێ تا کۆمێنتەکانت بۆ بخوێنێتەوە، تاوەکو تۆ بتوانین بابەتەکان نیشان بدەیت و وەڵامی تەواوی کۆمێنتەکان بدەیتەوە.
  • داشکاندنی تایبەت بە لایڤەکان بکە: نموونە: “ئەم ئۆفەرە تەنها بۆ لایڤەکانە ئەگەر لە لایڤەکانەوە داوای بکەن داشکاندنتان بۆ دەکرێت”.

٣. دوای لایڤ:

  • ڤیدیۆیەک بکە و نیشانی خەڵکی بدە چی فرۆشراوە و چی ماوە.

هەندێک جار لایڤەکان وەک ئەوە دەرناچێت کە چاوەڕێی دەکەین، واتە بینەری کەمە فرۆش کەمە. کێشەکان کە دەبنە هۆی ئەم حاڵەتە دەکرێت یەکێک لەم ٤ خاڵە بێت:

  • کردنەوەی لایڤێک بەبێ ئەوەی فۆڵۆوەرەکانت ئاگادار بکەیتەوە.
  • ئینتەرنەتی لاواز
  • کالاکان نەگونجاو
  • گرژ و مۆنی لە تەواوی لایڤەکەدا و قسە رەقی

کۆتایی:
لایڤ تەنها ترێندێک نییە، بەڵکو کاریگەری باشی لەسەر فرۆشت دەبێت. ئەگەر کاڵا یان خزمەتگوزاریت هەیە و کات و شوێنت هەیە بۆ کردنەوەی لایڤ، ئەوا بیکەوە چونکە سوودی باشی دەبێت بۆت.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *