ڕێگایەکی پراکتیکی بۆ زاڵبوون بەسەر ترسدا

4.1
(7)

 

ترس شتێکی ڕاستەقینە و عەیب نییە ئەگەر کەسێک بترسێت. ترس نیشانەیە بۆ ڕاستگۆیی مرۆڤەکان. بۆ ئەوەی بەسەریدا زاڵ بین دەبێت سەرەتا لە ترس تێبگەین. ئەمڕۆ باسی ئەو ڕێگایە دەکەین کە ترس لەناودەبات، گرنگ نییە ترس لە چی، هەموو ترسێک.

 

زۆرێک لە ترسەکانی ئێمە بەهۆی لایەنی دەروونییەوە دروستدەبێت.

ئەوانەی دەروونیان پڕە لە (نیگەرانی، گرژی، دڵەڕاوکێ، سەرلێشێواوی و ترس) بەگشتی ئەوان زیاتر توشی ترس دەبن. بەڵام تەنها بە تێگەیشتن لە هۆکارەکانی دروستبوونی ترس، ترسەکە چارەسەر نابێت. ترس هەوکردنێکی دەروونییە کە وا دەکات لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت سەرکەوتوو نەبیت؛ وەک چۆن دەتوانرێت برین جەستەیی چارەسەر بکرێت، برینی دەروونیش چارەسەر دەکرێت.

سەرەتا پێویستە متمانەبەخۆبوون لە خۆتدا بنیاد بنێیت، دروستکردنی متمانەش شتێکی زەحمەت نییە، واتە کەس بە متمانەبەخۆبوونەوە لەدایک نەبووە. ئەوانەی متمانەیان بەخۆیانە و لە هیچ کێشەیەکی ژیانیان ناترسن، ئەوانە خەم و ترسەکانیان تێپەڕاندووە و وردە وردە متمانەیان بۆ خۆیان دروستکردووە.

 

لە بەرامبەر ترسە گەورە و بچووکەکاندا خۆڕاگربە و بەدوای چارەسەردا بگەڕێ. لە خۆت بپرسە: “پێویستە چی بکەم بۆ ئەوەی لە ترسەکەم ڕزگارم بێت؟” ترسەکەت کۆنتڕۆڵ بکە. پاشان هەر ڕستەیەکی نەرێنی لە مێشکتدا هەبوو، لەبیری بکە

 

خاڵی ئەرێنی و گرنگ ئەوەیە کە عەقڵت دەیەوێت بابەتی نەرێنی لەبیر بکات ئەگەر تەنها کەمێک هاوکاری بکەیت، یادەوەرییە نەرێنییەکان هێواش هێواش نامێنن و دەتوانیت بە متمانەبەخۆبوونەوە بەسەر ترسەکانتدا زاڵ ببیت.

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.1 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 7

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *