چۆن کارە گرنگەکان بکەینە خوو؟

4.4
(12)

 

چۆن کارە گرنگەکان بکەینە خوو؟ سادەترین وەڵام بۆ ئەم پرسیارە ئەمەیە: ئەگەر کارێک بۆ ماوەیەکی زۆر دووبارە بکەینەوە، ئەوا دەبێتە خوو. تا ئەم خووە بەردەوام بێت، ئاسانتر و ڕۆتینیتر دەبێت. زۆرێک لە کارەکان دەکرێت لە ماوەی نزیکەی ٣٠ ڕۆژدا ببنە خوو. کەواتە، ئەگەر بتوانین شتێک بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ لەسەر یەک لە یەک کاتدا دووبارە بکەینەوە، ئەوا ئێمە لەجێی کارێک؛ خوویەک ئەنجام دەدەین.

 

بێگومان مەرج نییە بەماوەی ٣٠ ڕۆژ ئەوە ڕووبدات. لە هەندێک کەسدا ڕەنگە دووبارەکردنەوەی کارێک بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ ببێتە خوو و لە هەندێک کەسدا لەوانەیە زیاتر لە ٣٠ ڕۆژیش بخایەنێت تا کارەکە بگۆڕێت بۆ خوو. پەیوەندی بە حەز و ویست و ژینگەی دەوروبەرتەوە هەیە. گرنگ ئەوەیە کە کارەکە ئەوەندە دووبارە بکەیتەوە کە وەک خوویەک لە مێشکتدا تۆمار ببێت.

 

١٠ ڕۆژی یەکەم

ئەگەر ئەم ٣٠ ڕۆژە دابەش بکەین بەسەر سێ قۆناغی دە ڕۆژیدا بۆ دروستکردن یان گۆڕینی خوویەک، سیستەمی لەش ڕەتیدەکاتەوە خوویەکی نوێ قبوڵ بکات. ئەگەر سەیرێکی دەوروبەرەکەت بدەیت، ئەو کەسانەی بڕیار دەدەن ڕێجیم بۆ دابەزاندنی کێش بکەن یان واز لە جگەرەکێشان بێنن، زۆرجار سەرکەوتوو نابن لە بەردەوامبوون، چونکە بەزۆری لە ١٠ ڕۆژی یەکەمدا جەستە لە حاڵەتی بەرگریدایە و ڕێگە نادات خووەکان بگۆڕدرێن و ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی زۆربەی خەڵک پێش ئەم ١٠ ڕۆژە دەستبەرداری هەوڵەکەیان بن. گەورەترین کێشە و زەحمەتی دروستکردن یان گۆڕینی خوو لە ١٠ ڕۆژی یەکەمدایە.

 

١٠ ڕۆژی دووەم و سێیەم لە دروستکردنی خوویەکی نوێ

لە دە ڕۆژی دووەمدا بەرگری جەستە بەرامبەر خووەکە کەم دەبێتەوە. لە ئەم قۆناغە جەستە ڕووبەڕووی دروستبوونی خوویەکی نوێ دەبێتەوە. لە دە ڕۆژی سێیەمدا سیستەمی جەستە دەستدەکات بە خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخە نوێیەکەدا. لەم قۆناغەدا کارەکە ئاسانتر دەبێت و جەستە زەحمەتی و ماندووبوونی کەمتری پێویستە بۆ دروستبوونی ئەو خووە نوێیە.

 

قورسترین بەشی کارەکە ١٠ ڕۆژی یەکەمی کارەکەیە. بۆ ئەوەی خوویەکی نوێ دروستبکەین، دەبێت بە هەر نرخێک بێت هەوڵبدەین ١٠ ڕۆژی یەکەم بەبێ وازهێنان تێپەڕێنین. کەواتە، بۆ دروستکردنی خووی نوێ، ڕەنگە گرنگترین شت ئەوە بێت کە پلانێکی باشمان هەبێت بۆ دە ڕۆژی یەکەم و هەموو وردەکارییەکان لەسەر کاغەز بنوسین بۆ ئەوەی بتوانین خووەکە لەخۆماندا دروستبکەین.

 

ئایا پێشتر هیچ خوویەکت بەمجۆرە لەخۆتدا دروستکردووە؟ لە کۆمێنت وەڵاممان بدەوە.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.4 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 12

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *