چۆن هەستە خراپەکانت لەناودەبەیت؟

گۆڕینی هەستی خراپ

 

زەحمەتە گوزارشت لە گرنگی گۆڕینی بیرکردنەوە بکەین. بیرکردنەوەی باش سەرچاوەی هەموو ئەنجامێکە (درووستکردنی داهات، چارەسەرکردنی کێشەکان و دروستکردنی دەرفەت، ڕزگاربوون لە گرفت). هەموو ئەمانە لە بیرکردنەوەی باش و هەستی ئاسوودەییەوە درووستدەبێت، بەپێچەوانەشەوە بیرکردنەوەی خراپ چەندین هەستی ناخۆش و دوودڵیتان بۆ دەهێنێت. ئەمڕۆ باسی ٤ ڕێگا دەکەین بۆ نەهێشتنی بیرکردنەوە نەرێنییەکان.

 

1- مێشکت بە فێربوونەوە سەرقاڵ بکە

مرۆڤە زیرەکەکان هەمیشە بەدوای فێربوونەوەن. هەمیشە بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە. کتێب بخوێنەرەوە و گوێ لە ڤیدیۆی ئەو کەسانە بگرە کە لە هەمان بوارەکەی تۆدا قسە دەکەن.

 

2- بارودۆخ و ژینگەیەکی باش هەڵبژێرە

بۆ ئەوەی ببیتە کەسێکی خاوەن بیرکردنەوە، ژینگەیەکی گونجاو و ئارام و دوور لە جەنجاڵی بۆخۆت بڕەخسێنە. تا ڕووداوە ناخۆشەکانی چواردەورت کاریگەرییان لەسەر بیرکردنەوەکانت نەبێت.

 

3 هەستەکانت کۆنتڕۆڵ بکە

هەڵەیە گەر وابزانیت هەستەکانت دەتوانن هاوکاریت بکەن لە بیرکردنەوەی درووستدا. چونکە ناتوانیت چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە ئارەزووی بیرکردنەوە لە خۆتدا سەرهەڵبدات. هەستەکانت هەرگیز حەز بە بیرکردنەوە و ماندووبوون ناکەن.

 

4- بیرکردنەوە باشەکانت زیاد بکە

تەنها بە بیرکردنەوەیەکی باش ناتوانیت سەرکەوتوو بیت. چونکە کێشەکانی ژیان هەمەجۆر و ئاڵۆزن، یەک بیرکردنەوەی باش نابێتە چارەسەر بۆ هەموو کێشەکانت.

 

بەو هیوایەی هەمووان دووربن لە کێشە و گرفتەکانی ژیان.

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

 

داواکردنی کتێبەکانمان

[su_button url=”https://forms.gle/9ignv41VZcUccJo48″ center=”yes” icon=”icon: shopping-cart” text_shadow=”0px 0px 0px #000000″]داواکردن[/su_button]

2 Comments.

  1. تۆ ڕاهێنەری پئم باشە تمرین دابنێیی ڕاهێنان دابنێیی چارەسەر دابنێییی لەگەڵ بابەتەکانت

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *