کلیلی سەرکەوتنی دارایی بریتییە لە بەڕێوەبردنی دروست و هاوسەنگی نێوان خەرجی و داهات، یەکێکە لە بنچینەترین کارامەییەکانی ژیانی دارایی. زۆر کەس ڕووبەڕووی سەختی دۆخی دارایی دەبنەوە، نەک بەهۆی کەمی داهاتەکانیانەوە، بەڵکو بەهۆی نەبوونی پلانێکی دروست بۆ بەڕێوەبردنی پارەکانیان.
لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن تێگەیشتنمان هەبێت لە دۆخی دارایی ئێستامان:
یەکەم هەنگاو بۆ دروستکردنی هاوسەنگی دارایی ئەوەیە کە بە ڕوونی بزانیت چەند پارە دێتە دەستت و چەند خەرج دەکەیت. پێویستە هەموو سەرچاوەکانی داهاتت تۆماربکەیت، لەوانە مووچە، داهاتە لاوەکییەکان، یان هەر داهاتێکی تر. لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە لیستێکی ورد دروست بکەیت کە تێیدا هەموو خەرجییەکانت تۆمار بکەیت، لە خەرجییە سەرەکییەکانەوە وەک کرێ و خۆراک، تا خەرجییە بچووکەکان وەک قاوە و خەرجییەکانی گەڕان و ڕۆژانە.
لەم مەقالەیەدا خەرجییەکان دابەش دەکەین بۆ ٣ بەش:
١. خەرجییە ناچارییەکان: کە بۆ ژیان پێویستن
٢. خەرجییە خوازراوەکان کە بۆ ئارامی و چێژوەرگرتنن
٣. پاشەکەوتکردن یان قەرزدانەوە
بەکارهێنانی یاسای ٥٠/٣٠/٢٠ ڕوون دەکەینەوە:
یاسایەکمان هەیە بە ناوی یاسای ٥٠/٣٠/٢٠ ئەم یاسایە واتە
٥٠٪ پارەکەمان بۆ پێداویستییە سەرەکییەکان دابنێین، ٣٠٪ پارەکەمان بۆ خوازراوەکان، و ٢٠٪ پارەکەمان بۆ پاشەکەوت و قەرزدانەوە دابنێین.
٤ لە ڕێگاکانی کەمکردنەوەی خەرجی لێرەدا باس دەکەین:
١. کاتێک دەبینیت خەرجیت لە داهاتت زیاترە، پێویستە بیر لە ڕێگاکانی کەمکردنەوە بکەیتەوە. دەستپێبکە بە پێداچوونەوەی خەرجییە بچووکەکان کە کۆدەبنەوە، وەک خواردنی دەرەوە یان بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییە دووبارەکان کە بەکاریان ناهێنیت. هەروەها دەتوانیت بگەڕێیت بۆ بژارەکانی هەرزانتر بۆ خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان وەک مۆبایل و ئینتەرنێت.
٢. زیادکردنی داهات:
لەگەڵ کەمکردنەوەی خەرجی، بیرکردنەوە لە زیادکردنی سەرچاوەکانی داهاتیش گرنگە. دەتوانیت بگەڕێیت بۆ کاری لاوەکی، یاخود سەرمایەگوزاری، فێربوونی کارامەیی نوێ کە کرێی بازاڕت زیاد بکات، یان دەستکردن بە پڕۆژەیەکی بچووکی تایبەت بەخۆت.
٣. دانانی ئامانج و پابەندبوون بە پلان:
دانانی ئامانجی دیاریکراوی دارایی یارمەتیدەرە بۆ بەردەوامبوون بە پلانەکەت. ئایا دەتەوێت پارە پاشەکەوت بکەیت بۆ کڕینی خانوو، بۆ فێربوونی زیاتر، یان بۆ سەفەرێک؟ ئەم ئامانجانە پاڵنەرت دەبن بۆ بەردەوامبوون لە ڕێگای دروست.
٤. بەکارهێنانی ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا:
ئەپڵیکەیشنە دارایییەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ تۆماری خەرجییەکان و شوێنکەوتنی چۆنیەتی خستنە ناو کاری پارەکانت. زۆرێک لەو ئەپڵیکەیشنانە تۆماری ئۆتۆماتیکی مامەڵەکان پێشکەش دەکەن و ڕاپۆرتی بینراوی دەردەخەن.
لەبیرت نەچێت کە دروستکردنی هاوسەنگی دارایی پڕۆسەیەکی بەردەوامە و پێویستی بە پێداچوونەوە و گۆڕانکاری هەیە بەپێی گۆڕانی بارودۆخەکان. بە ڕێکوپێکی، دەتوانیت سەربەخۆیی دارایی بەدەست بهێنیت و داهاتوویەکی ئاسوودەتر بۆ خۆت و خێزانەکەت دابین بکەیت.