چۆن سوود لە ڕکابەرەکانمان ببینین؟

چۆن سوود لە ڕکابەرەکانمان ببینین؟

 

سوودبینین لە ڕکابەرەکان یەکێکە لە ژیرانەترین ستراتیژییەکان لە بزنسدا. لە بری ئەوەی ڕکابەر وەک هەڕەشە ببینیت، دەتوانیت وەک سەرچاوەیەکی بێبەرامبەری زانیاری و تاقیکردنەوە سەیریان بکەیت.

 

لەم وتارەدا ٥ خاڵ دەخەینەڕوو کە پێمان دەڵێت چۆن سوود لە ڕکابەرەکانمان ببینین:

 

١.فێربوون لە هەڵەکانیان: پێداچوونەوە و ڕەخنەی کڕیاران (Reviews) لە سۆشیاڵ میدیا و وێبسایتی ڕکابەرەکانت بخوێنەرەوە.

دەکرێت یەکێک لە کەموکوڕییەکانی ئەوان کە کڕیاران گلەیی لێدەکەن، بیکە بە خاڵی بەهێز لە بزنسەکەی خۆتدا.

 

٢.دۆزینەوەی کەلێنەکانی بازاڕ: سەیری ئەو خزمەتگوزاری یان کاڵایانە بکە کە ڕکابەرەکانت پێشکەشی ناکەن یان گرنگیی پێ نادەن. ئەم کەلێنانە باشترین دەرفەتن بۆ ئەوەی ببیە یەکەم کەس پێشکەشیان بکەیت.

 

٣.کەمکردنەوەی خەرجی تاقیکردنەوە: کاتێک ڕکابەرێک بەرهەمێکی نوێ یان شێوازێکی نوێی ڕیکلام تاقیدەکاتەوە، بە وردی چاودێری بکە.

ئەگەر سەرکەوتوو بوو، بیرۆکەکە گەشە پێبده؛ ئەگەر شکستی هێنا، تۆ لە خەرجیی تاقیکردنەوەیەک ڕزگارت بووە.

 

4.نرخ و کوالیتی: بەراوردکردنی ڕاستەوخۆی نرخ و کوالیتی بەرهەمەکانت لەگەڵ ئەوان، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تێبگەیت ئایا نرخەکانت لە بازاڕدا گونجاون یان نا.

 

5.شیكردنەوەی ستراتیژیی ناوەڕۆک و ڕیکلامەکانیان: چاودێری بکە بزانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کام جۆری ناوەڕۆکیان (ڤیدیۆ، وێنە، یان نووسین) زۆرترین کاردانەوەی کڕیارانی لەسەرە، تا تێبگەیت جەماوەری ئامانج حەزی لە چییە.

 

 

چۆن دەست پێبکەیت؟

١.دەستنیشانکردنی ۳ بۆ ٥ ڕکابەری سەرەکی: ئەوانەی بە هەمان شێواز و بۆ هەمان جەماوەر کار دەکەن.

٢.کڕین بکە لێیان: وەک کڕیارێک ڕەفتار بکە و بەرهەم یان خزمەتگوزارییان تاقی بکەرەوە تا لە تەواوی پڕۆسەی فرۆشتنیان تێبگەیت.

٣.دروستکردنی خشتەیەک لە: خاڵە بەهێزەکان (Strengths)، خاڵە لاوازەکان (Weaknesses)، دەرفەتەکان (Opportunities)،  بۆ خۆت و ڕکابەرەکانت بنووسەوە.

 

ئامانج لەم پڕۆسەیە کۆپیکردنی ڕکابەرەکانت نییە، بەڵکو دۆزینەوەی ڕێگایەکی تایبەت بە خۆتە تا جیاواز بیت لەوانی تر.

 

جیاوازبوون: لە بازاڕدا بە مانای ئەوە دێت کە هۆکارێکی بەهێز بدەیتە کڕیار تا تۆ هەڵبژێرێت لە بڕی ڕکابەرەکانت. بۆ ئەوەی بزنسەکەت لە نێو بازاڕدا دەربکەوێت، دەتوانیت یەکێک یان زیاتر لەم ستراتیژییانە جێبەجێ بکەیت:

 

١.جیاوازبوون لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەوە:

دروستکردنی هەستێکی باش لە کاتی مامەڵەکردن. بۆ نموونە:

وەڵامدانەوەی خێرا، گەیاندنی بێبەرامبەر یان خێرا، گەرەنتیی گەڕاندنەوەی پارە، و خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن. کاتێک کاڵاکان هاوشێوەن ئەوا خزمەتگوزاری باش دەبێتە جیاکەرەوەی سەرەکی.

 

٢.جیاوازبوون لە ڕێگەی بەرهەم یان کوالیتییەوە:

پێشکەشکردنی تایبەتمەندییەک لە کاڵاکەتدا کە ڕکابەرەکانت نییانە، وەک:

بەکارهێنانی پێکهاتەی باش، دیزاینی شیکتر، یان بەردەوامی و تەمەنی درێژتری بەرهەمەکە.

 

٣.جیاوازبوون لە ڕێگەی دیاریکردنی کڕیار:

لە بری ئەوەی هەوڵ بدەیت هەموو خەڵک بکەیتە کڕیاری خۆت، تەرکیز بخەرە سەر گروپێکی زۆر دیاریکراو و پێویستییەکانیان بە تەواوی پڕ بکەرەوە. بۆ نموونە:

تەنیا فرۆشتنی خواردنی گۆشت‌نەخۆرەکان (Vegan) یان پێداویستییەکانی وەرزشوانانی بوارێکی تایبەت.

 

٤.جیاوازبوون لە ڕێگەی براندینگ و چیرۆکەوە:

دروستکردنی پێناسەیەک بۆ براندەکەت کە بەستراوەتەوە بە بەها و مەبەستێکی تایبەتەوە (واتە چیرۆکێک کە کڕیار پەیوەندی ڕۆحی لەگەڵ دروست بکات). کڕیاران زۆرجار بە هۆی هەست و سۆزەوە لە براندێک دەکڕن نەک تەنیا نرخ.

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *