چۆن بتوانین پلانی ئابووری بۆ خێزانەکەمان دابنێین؟

پلانی ئابووری خێزان یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی ئاسایش و سەرکەوتن لە ژیان. خێزانێک کە پلانێکی دارایی ڕوونی هەبێت، دەتوانێت بە باشی ڕووبەڕووی کێشە ئابوورییەکان بێتەوە و ئامانجەکانی خۆی بەدی بێنێت.
لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە بۆچی پێویستە پلانی ئابووریمان هەبێت:
پلانی ئابووری وەک نەخشە ڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە ئامانجە داراییەکانمان. ٤ سودی هەیە کە سوودەکانی بریتین لە:

١. کەمکردنەوەی فشاری دەروونی.
٢. توانای پاشەکەوتکردن بۆ ئامانجە گەورەکان.
٣. ئامادەبوون بۆ ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکان.
٤. باشترکردنی کوالیتی ژیان.

لەم مەقالەیەدا پلانی ئابووری خێزان بە ١٠ هەنگاو ڕووندەکەینەوە:
١. دیاریکردنی کۆی داهات: هەموو سەرچاوەکانی داهاتی خێزان دیاری بکە: مووچە، کاری ئازاد، وەبەرهێنان، و هەر سەرچاوەیەکی تر.
٢. تۆمارکردنی خەرجییەکان: بە لایەنی کەم مانگێک، هەموو خەرجییەکان تۆمار بکە،

٢ جۆر خەرجیمان هەیە:

  • خەرجی جێگیر:کرێی خانوو، وزە و ئاو، خواردن، گواستنەوە، پەروەردە، تەندروستی.
  • خەرجی ناجێگیر: جل و بەرگ، چێشتخانە، گەشت، ئەو کاڵایانەی کە کەمتر گرنگن.

٣. جیاکردنەوەی پێداویستی لە حەزەکانمان:
فێربە جیاوازی بکەیت لە نێوان پێداویستی کە (خواردن، خانوو، دەرمان)دەگرنەوە و حەز (مۆبایلی گرانبەها، خواردنی دەرەوە).
٤. دانانی بودجەی مانگانە:
پێویستە ڕێسایەکی باشمان هەبێت بۆ دابەشکردنی داهات:

  • ٥٠٪بۆ پێداویستییە بنەڕەتییەکان.
  • ٣٠٪بۆ ویست و کاتی خۆشی.
  • ٢٠٪بۆ پاشەکەوت و وەبەرهێنان.

 ٥. دانانی ئامانجی دارایی:

بە گوێرەی بڕی کات ئامانجەکان دابەشدەکەین بۆ ٣ بەش.
١. ماوەی کورت: سنوقی فریاگوزاری، پاشەکەوت بۆ پشوودان و گەشت.
٢. ماوەی ناوەند: پاشەکەوت بۆ ئۆتۆمبێل یان خانوو، یان پەروەردەی منداڵان.
٣. ماوەی درێژ: پاشەکەوت بۆ خانەنشینی، و وەبەرهێنان.
٦. دروستکردنی سنوقی فریاگوزاری: سنوقێک دروست بکە کە بەشی ٣-٦ مانگ لە خەرجی ژیانت لەخۆبگرێت. ئەم سنوقە تەنها بۆ حاڵەتی فریاگوزاری بەکاردێت.
٧. کەمکردنەوەی قەرز:

دەتوانیت بەم ٣ ڕیزبەندییە دیاری بکەیت چ قەرزێک سەرەتا بدەیتەوە:
١. لە پێشدا قەرزەکانی سووی بەرزیان هەیە بگەڕێنەوە.
٢. هەوڵ بدە کەمترین بڕ کە بۆت دیاری کراوە کە دەتوانیت بیدەیت، زیاتر لەو بڕە بدە. نموونە/ قەرزێکت کردووە بە قیستی ٥٠ هەزاری مانگانە، دەتوانیت ٧٥ بۆ ٨٠ قەرزەکەت بدەیتەوە تا زوتر تەواو ببێت.
٣. لە وەرگرتنی قەرزی نوێ دوور بکەوەرەوە

٨. پاشەکەوت و وەبەرهێنان: دوای کەمکردنەوەی قەرز، سەرنج بخەرە سەر ئەم ٣ خاڵە:
١.  کردنەوەی حسابێک بۆ پاشەکەوت کردنی پارە.
٢.  وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا.
٣.  دانانی پلانێک بۆ خانەنشینی.

٩. پێداچوونەوەی بەردەوام: پلانەکەت هەموو مانگێک پێداچوونەوە بکە، گۆڕانکاری بکە ئەگەر پێویست بوو، و لە هەڵەکان فێرببە.
١٠. بەشداریکردنی خێزان: هەموو ئەندامانی خێزان لە دانانی پلاندا بەشدار بکەن و منداڵەکان فێری بەهای پارە بکەن.
کۆتایی:
پلانی ئابووری خێزان، ڕێگایەکی بەهێزە بۆ گەیشتن بە ئاسایشی دارایی. بیرت بێت، گەیشتن بە ئامانجە داراییەکان گەشتێکی درێژخایەنە. هەنگاو بە هەنگاو بڕۆ و بە پلانی باش دەتوانیت داهاتوویەکی ئاسوودەتر بۆ خێزانەکەت دروست بکەیت.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *