٥ خاڵ بۆ بوون بە شارەزا لە بواری خۆماندا

٥ خاڵ بۆ بوون بە شارەزا لە بواری خۆماندا

 

لە بازاڕدا کڕیاران تەنها بەدوای بەرهەم یان خزمەتگوزاریدا ناگەڕێن، بەڵکو بەدوای (شارەزا)یەکدا دەگەڕێن کە متمانەی پێ بکەن. جیاوازی نێوان بزنسێکی ئاسایی و بزنسێکی سەركەوتوو لەوەدایە کە ئایا خەڵک وەک شارەزایەک لە بوارەکەت سەیرت دەکەن یان نا؟!

چونکە هەندێک کات خۆشمان لە بەکارهێنانی بەرهەمێک یان خزمەتگوزارییەک زانیارمان نییە و هیواخوازین کەسێک زانیاری زیاترمان پێبدات لە بەکارهێنانی، بەڵام شەرم دەکەین و هیچ ناڵێن.

 

ئەگەر دەتەوێت ناو و براندەکەت لە بازاڕدا بباتەوە و ببیتە یەکەم هەڵبژاردەی کڕیار، ئەم ٥ هەنگاوە کردارەکییە جێبەجێ بکە:

 

١.بەردەوام لە فێربووندابە:

 

بازاڕ بە خێرایی لە گۆڕاندایە. ئەو زانیارییانەی پێنج ساڵ پێش ئێستا فرۆشی دروست دەکرد، ڕەنگە ئەمڕۆ بەکارهێنانیان نەمابێت. بۆ ئەوەی لە مێشکی کڕیار بمێنیتەوە هەروەها بزنسەکەت گەشەبکات، پێویستە ڕۆژانە کات بۆ خوێندنەوەی کتێب، بەشداریکردن لە خولی ڕاهێنان، و بەدواداچوون بۆ دوایین گۆڕانکارییەکانی بوارەکەت تەرخان بکەیت.

 

٢. زانیارییەکانت بێبەرامبەر بڵاوبکەوە:

 

یەکێک لە خێراترین ڕێگەکان بۆ سەلماندنی شارەزاییەکەت، بەخشینی زانیاریی بەسوودە بە کڕیاران. لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی وتار لە (وێبسایت یان دروستکردنی ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەروەها پێشکەشکردنی ڕێنمایی کورت، وەڵامی پرسیارە باوەکانی خەڵک) بدەرەوە.

کاتێک بەبێ بەرامبەر هاوکارییان دەکەیت، ئەوان بە شارەزات دەزانن و لە کاتی پێویستدا دێنەوە لای تۆ.

 

 

٣. کێشەی ڕاستەقینەی کڕیار بدۆزەوە:

 

شارەزایی تەنها زانینی زانیار نییە، بەڵکو توانای چارەسەرکردنی کێشەیە. گوێ لە کڕیارەکانت بگرە هەروەها بزانە بەدەست چییەوە دەناڵێنن و چارەسەری ئاسان و پراکتیکییان بۆ بدۆزەرەوە. کاتێک کڕیار هەست دەکات لە کێشەکەی تێدەگەیت، متمانەت پێ دەکات.

هەندێک کات لە فرۆشیاران دەبیستین کە دەڵێن: من زانیاری زۆری بوارەکەی خۆمم لایە و لە چەندان وڵات دەورەم خوێندووە و کتێبم خوێندوەتەوە بە چەند زمان.

بەڵام ئەمانەی هەر وەک زانینێک لای خۆی هەڵگرتووە و نەیکردووە بە ڕێگایەکی مەعنەوی بۆ گەشتن بە دڵ و کێشەکانی کڕیارەکەی.

 

 

٤. نموونەی سەركەوتنەکانت پیشان بدە:

  • خەڵک حەز بە بەڵگە دەکەن.
  • ڕاوبۆچوونی کڕیارانی پێشوو.
  • چیرۆکی سەرکەوتنی پڕۆژەکانت.
  • ئەو ئامانجەی پێی گەیشتوویت بڵاو بکارەوە.

ئەمە نیشانی دەدات کە شارەزاییەکەت تەنها قسە نییە، بەڵکو ئەرنجی کرداریی هەیە.

 

 

٥. بەردەوام و نەگۆڕبە:

 

دروستکردنی ناو و ناوبانگ پێویستی بە کاتە. بڵاوکردنەوەی ناوبەناو و بێبەرنامە ئەنجامی نابێت. بەردەوامبە لە پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی بەپێز و خزمەتگوزاری باش. بەردەوامی لە کاردا، سەرنجڕاکێشی و متمانە لای کڕیار دروست دەکات.

 

 

قسەی کۆتایی بۆ تۆ!

بوون بە شارەزا لە بواری خۆتدا پرۆسەیەکی بەردەوامە، بەڵام گەورەترین وەبەرهێنانە کە بتوانیت بۆ بزنسەکەت بکەیت.

لە هەنگاوی بچووکەوە دەست پێبکە و بزانە کە متمانەی کڕیار، بەنرخترین سەرمایەی تۆیە.

 

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *