​٤ جۆرەکەی کەسایەتی لە دروستکردنی بزنسدا 

 چەند جار پڕۆژەیەکت دەست پێ کردووە و دوای مانگێک هەستت کردووە خەریکە دەخنکێیت؟ یان چەند جار وتووتە “من بۆ ئەم کارە دروست نەکراوم”؟

 

​کێشەکە ئەوە نییە تۆ تەمەڵیت، کێشەکە ئەوەیە جۆری بزنسەکە لەگەڵ کەسایەتی تۆدا نەگونجاوە. دەزانم دەپرسیت: مەبەسیم چییە لەم قسەیە؟ 

 

با بۆتی ڕوون بکەمەوە، ئێمە چوار جۆر کەسایەتیمان هەیە کە هەر جۆرێک کەسایەتی بۆ جۆرێک بزنس گونجاون. 

 

4 جۆر کەسایەتیەکە ئەمانەن:

 

 

​١. داهێنەر (The Creator)

​ئەم جۆرە کەسانە هەمیشە دەڵێن “ئەی ئەگەر ئەمە بەو شێوەیە بکەین، چی ڕوودەدات؟”. ئەوان حەزیان لە 

دروستکردنی شتێکە کە پێشتر نەبووە.

کەسانێکن مێشکیان گەورە و خەیاڵیان فراوانە، حەزیان بەوەیە کارێک بکەن کە کەس نەیکردووە پێشتر. 

 

• ​پرسیار بۆ تۆ: ئایا تۆ لەو کەسانەیت کە لەناو کۆبوونەوەیەکدا دە خولەک دوای دەستپێکردن، مێشکت دەڕوات بۆ لای بیرۆکەیەکی نوێ و خەیاڵ دەتەباتەوە؟

ئەگەر بەڵێ، ئەوا داهێنەریت. داهێنەرەکان ناتوانن لە ناو کۆبوونەوەکەدا بمێننەوە و بیر لە دروستکردنی شتێکی گەورەتر دەکەنەوە لەوەی باسی دەکرێت. 

 

هەڵبەتە خاڵی لاوازیشیان هەر ئەوەیە کە بەردەوام بیردەکەنەوە و لە جێبەجێکردندا کەمێک لاوازن. وا باشترە ئەمان پلانداڕێژەر بن و کەسێکی تر جێبەجێکار بێت. 

 

بزنسی گونجاو بۆ تۆ بەرهەمهێنانە. ئیتر دەکرێت کارگەیەکت هەبێت، یاخوود دەزگایەکی ڕیکلامکردن، یان نووسەرێک بیت. 

 

​٢. شیکەرەوە (The Analyst)

​ئەمانە بەبێ ژمارە و بەڵگە هەنگاو نانێن. ئەگەر شتێک 

لۆژیکی نەبێت، بڕوای پێ ناکەن.

کەسایەتییەکیان هەیە کە هەمیشە دەیەوێت بزانێت چ شتێک لە ڕابردوودا کاری کردووە، هەمان شت دووبارە بکاتەوە و ئەنجام بەدەست بهێنێت. 

 

• ​پرسیار بۆ تۆ: کاتێک هاوڕێیەکت بیرۆکەیەکی بزنسیت بۆ دەهێنیت، یەکەم شت کە بە مێشکتدا دێت تێچوو (پارە) و مەترسییەکانیەتی؟

ئەگەر بەڵێ، ئەوا تۆ کەسێکی شیکاریت، دەتەوێت بزانیت ئەم بزنسە چەندی تێدەچێت و ئایا لەم کات و دۆخەدا ئەو تێچووە جێبەجێ دەکرێت؟ 

 

 بزنسی گونجاو بۆ تۆ، پلاندانەر و ژمێریارە، چونکە زۆر باش لەگەڵ ژمارەکاندا مامەڵە دەکەیت. هەڵبەت دەتوانیت ڕاوێژکارێکی بەهێز بیت. 

 

 

​٣. ڕێکخەر (The Operator)

​ئەمانە “مەکینەی کارن”. ئەگەر پلانێکیان بدەیتێ، بە 

وردترین شێوە جێبەجێی دەکەن. ئەم کەسانە زۆر بیرناکەنەوە. لە ئێستادا دەژین. دەیانەوێت شتەکان باش بن و کارەکان لە کاتی خۆیدا و بە خێرایی جێبەجێ بکرێت. 

 

• ​پرسیار بۆ تۆ: ئایا حەزت لێیە بەیانیان لیستێک (To-do list) بنووسیت و دانەدانە جێبەجێیان بکەیت و  خەتیان لێ بدەیت؟

ئەگەر وەڵامت بەڵێیە، تۆ جێبەجێکاریت. بۆ بزنسی ناوبازاڕ و بەڕێوەبردنی کارەکان زۆر باشیت. 

 

 

​٤. پەیوەندییەکەر (The Connector)

​ئەم جۆرە کەسانە تەنها بە قسەکردن دەتوانن هەموو شتێک بگۆڕن. بۆ ئەوان بزنس واتە “ناسینی خەڵک”.

هەمیشە خەڵکانێکی زۆر دەناسن و کاتی تەنهایان کەمە، حەزیان بەوەیە هەموو کاتێک کەسێکی لێبێت و قسەی لەگەڵدا بکەن. 

 

• ​پرسیار بۆ تۆ: ئایا لە ناو هەر کۆڕ و مەجلیسێکدا بیت، دوای پێنج خولەک دەبیتە هاوڕێی هەمووان و متمانەت دروست کردووە؟

ئەگەر بەڵێ، ئەوا تۆ پەیوەندیکاریت و بزنسی گونجاوی تۆ فرۆشتنی ڕاستەوخۆیە بە کڕیار. بۆ هەموو جۆرە فرۆشەکان باشیت. 

 

 

• ​بزنس بۆ تۆ: فرۆشیاری، نوێنەرایەتی بازرگانی، مارکێتینگ و پەیوەندییە گشتییەکان.

​خاڵی یەکلاکەرەوە

​ئێستا کە ئەم چوار جۆرەت خوێندەوە، ڕەنگە بڵێیت “من تێکەڵەیەکم لە دوو دانەیان”. ئەمە ئاساییە! بەڵام گرنگ ئەوەیە بزانیت کامەیان بەهێزترینە لە تۆدا.

 

​هەوڵمەدە تەنها بۆ ئەوەی بژێویت دەستبکەوێت کارێک بکەیت، بەڵکو کارێک بدۆزەوە کە لەگەڵ کەسایەتیتدا گونجاو بێت. چونکە دەکرێت داهاتت دوو هێند زیادبکات ئەگەر کارەکەت لەگەڵ کەسایەتیتدا گونجاو بێت. 

 

 

ستافی کارسازی شادمان

5 Comments.

  1. من لەبوارێکدا کاردەکەم کاتێ دەستم پێکرد چەن کەسێکی کەم بوین ئێستا هەرکۆڵانێک ودوکانێکی لەئیشەکەی من تێدایە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *