جەنابت ناوت چی بوو؟ کاک….
ناخۆشە وانییە؟ لەبیرچوونەوەی ناوی کەسەکان دەکرێت یەکێک بێت لە ناخۆشترین ئەو ڕووداوانەی بەسەرماندێن. ئەم ڕێگایانەی خوارەوە بەکاربهێنە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە.
- دووبارەکردنەوە
دووبارەکردنەوە یارمەتی مێشک دەدات بۆ بیرکەوتنەوەی ناوەکە، هەر کە کەسێکت ناسی، بڵێ: “خۆشحاڵم بە ناسینی کاک محمد”. لە کاتی سڵاوکردندا ناوی بهێنە و لەکاتی قسەکردندا هەوڵ بدە بەردەوام ناوەکەی بەکاربهێنیت.
- لێکچوون
دەتوانیت بە تێگەیشتن لە مانای ناوی کەسەکە، ناوەکەیت بیرتبکەوێتەوە. بۆ نمونە ئەگەر کەسەکە ناوی: سەیوان بوو، دەتوانیت بە گۆڕستانی سەیواندا ناوی ئەو کەسەت بیربکەوێتەوە، یان گەر ناوی: میر بوو، دەتوانیت بە میرنشینە کوردییەکاندا ناوەکەت بیربکەوێتەوە.
3. ئەگەر ناوێکت لەبیر کرد بە ڕوونی بیڵێ
ئەگەر ڕێگاکانی پێشتر کاریگەرییان نەبوو و بە هیچ شێوەیەک نەتتوانی ناوی کەسەکەت بیربکەوێتەوە، هیچ خۆت تێک مەدە و تەوقە بکە. ئەگەر پێت وایە ناوی دەزانیت بەڵام دڵنیا نیت، پێشبینییەک بکە و بپرسە کاک ئاسۆ، ڕاستە؟.
یان دەتوانیت داوای لێبوردن بکەیت و بڵێیت ببورە، پێدەچێت لەبیرم کردبێت. دەتوانی جارێکی تر ناوی خۆتم پێ بڵێی؟ نیگەران مەبە. ئەمە بەسەر هەموو کەسێکدا دێت.
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان
سڵاو لەبەشی هەڵسەنگاندن من بە هەڵە دەستم بەر یەک ئەستێرە کەوت ، دواتر نەمتوانی هەڵسەنگاندنەکەم بگۆڕم. هیوادارم ئەو کێشە چارەسەر بکرێت کە بتوانی هەڵسەنگانەکەت بگۆڕیت ئەگەر ویستت
سڵاوتان لێبێت کاک سامان، زۆر سوپاس بۆ هەڵسەنگاندنەکەتان، گرفتەکەمان چارەسەرکرد💙