٢ خاڵی گرنگ لە نرخداناندا

3.7
(6)

 

نرخی کاڵاکانت یەکێکە لە گرنگترین بڕیارەکان کە لە بزنسەکەتدا دەیدەیت. کاریگەرییەکی هێندە گەورەی هەیە کە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی ببیتە باشترینی بوارەکەت و بەپێچەوانەشەوە دەکرێت ببێتە هۆی مایەپووچبوونی بزنسەکەت، بەداخەوە کە گرنگییەکی کەم بە باسکردنی کاریگەریی دەروونی کڕیار و بەبازاڕکردنی نرخ دەدرێت.

 

ئێمە ئەمڕۆ چەند ستراتیژی و هونەرێکی نرخدانان دەخەینەڕوو کە تۆی فرۆشیار دەتوانیت سوودی لێ وەربگریت:

 

1- ژمارەی بژاردەکان

زۆرکردنی بژاردە دەکرێت ڕێگری لە فرۆشتن بکات. بە مانایەکی تر: کڕیارەکە گیری خواردووە. هێندە بژاردەیان هەیە کە نازانێت بیر لە کامانە بکاتەوە و سەیری کامانە بکات و پرسیار لەبارەی کامەوە بکات. با نموونە بە کۆمپانیای ئەپڵ بهێنینەوە:

ئەپڵ لەوەتەی مۆبایل دروستدەکات هەر ئایفۆنی هەیە و زنجیرە و ناوی تری لە خۆی کۆنەکردووەتەوە. بەپێچەوانەی کۆمپانیاکانی دیکە کە زیاد لە دوو تا سێ زنجیرە مۆبایلی دیکەیان هەیە، ساڵانە ٢ تا ٣ ناوی جیاوازی مۆبایل بڵاودەکەنەوە. لەبەر ئەمەشە کڕیارانی ئەپڵ ئاسانتر دەکڕن، چونکە لە هەموو حاڵەتێکدا دوو تا سێ بژاردە دەبینیت. پێدەچێت ئەم ژمارەیە هاوسەنگییەکی باش بێت لە نێوان هەبوونی هەڵبژاردنی کەم و فشاری دەروونی بەهۆی هەبوونی هەڵبژاردنی زۆر.

 

2- کاڵای زۆر گرانبەها

لە هەر بازاڕێکدا ڕێژەیەک لە کڕیاران باشترین جۆری کاڵایان دەوێت، کەسانێک هەن ئامادەن بڕی ٨٠ دەفتەر بدەن بە ئۆتۆمبێلەکانی ڕۆڵس ڕایز. یان کەسانێک ٢ دەفتەر بە کاتژمێرێکی ڕۆلێکس دەدەن،. تەنانەت لە جلوبەرگیشدا، کڕیارگەلێکی زۆر ئامادەن دوو هێندە و سێ هێندە و تەنانەت ٢٠ هێندە پارە بدەن تەنها بە پانتۆڵێک یان تیشێرتێک.

 

ڕاستە ڕەنگە هەموو ڕۆژێکی هەفتە کاڵا زۆر گرانەکان نافرۆشیت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ کاڵا ئاست-مامناوەندەکانتدا ئەم کاڵایانەشت هەبێت، بە دڵنیاییەوە فرۆشێکی ئەو کاڵا گرانانە بەهێندەی ١٠ کاڵای ئاسایی نێو دوکانەکەت قازانج دەکات. بێگومان دەستمایەی ئەم کاڵایانە قورسە و ئاسان پارەکەی نایەتەوە جێگەی، بەڵام هۆکارێکی گرنگی براندسازییە.

 

هەروەها تۆ کڕیارێکی دەوڵەمەندتر ڕادەکێشیت کە لەسەر بنەمای پۆز و ئاسوودەیی دەکڕێت نەک نرخ. لە کۆتاییدا سوودی گەورەی ئەم کاڵا گرانبەهایانە ئەوەیە کە وا لە بەرهەمەکانی ترت دەکەن بە بەراورد بە خۆیان بە نرخێکی گونجاو دەربکەون.

 

ئامۆژگاری: گرنگ نییە چ ستراتیژێک بەکاردەهێنیت، گرنگە بەردەوامبیت لە فرۆشتن.

 

ئەنجام: بەکاربەران شاخێکن لە هەست و سۆز و تەنها پاڵنەرە عەقڵانیەکان ناجوڵێن. نرخدانان بکە بە بەشێکی سەرەکییە لە ستراتیژی گشتی بزنسەکەت.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3.7 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 6

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *