حەوت تایبەتمەندی گرنگ بۆ دامەزراندنی کارمەند

5
(5)

 

هەموو خاوەنکارێک ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ کارمەندی باش و خراپ هەبووە، بۆیە دەزانن چ سیفەتێک گرنگە کە لە کارمەندەکاندا هەبن. خاوەنکارەکان بەدوای شەش سیفەتدا دەگەڕێن لە کارمەندەکاندا:

 

1- زیرەکی

یەکەم شت کە خاوەنکارەکان بەدوایدا دەگەڕێن، زیرەکییە. نزیکەی هەموو لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە 76%ی کارایی و بەهای کارمەند پەیوەستە بە زیرەکییەکەیەوە. مەبەستمان لە زیرەکی توانای پلاندانان و ڕێکخستن و دانانی ئەولەویەت و چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەنجامدانی کارەکانە. زیرەکی پەیوەستە بە هەستی تێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژانەی بزنسەکە.

 

2- توانای سەرکردایەتیکردن

دووەم تایبەتمەندی کە خاوەنکارەکان گرنگی پێدەدەن توانای سەرکردایەتیکردن و ئاڕاستەکردنی کارە. ئەوەی مەبەستمانە لە سەرکردایەتی، ئامادەیی قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی کارەکانە. سەرکردایەتی بریتییە لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی و خۆبەخشی و ئەنجامدانی کارەکان.

نیشانەیەکی ڕوونی سەرکردەکان ئەوەیە کە بیانوو ناهێننەو و دەتوانن بەرپرسیارێتی گەیشتن بە ئامانجەکانی بزنسەکە لە ئەستۆ بگرن و دواتر کاری جددی بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان.

 

3- ڕاستگۆیی و دەستپاکی

ڕاستگۆیی سێیەم تایبەتمەندییە کە خاوەنکارەکان بەدوایدا دەگەڕێن. ڕاستگۆیی گرنگترین سیفەتە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە ژیان و کاردا. سەرەتای ڕاستگۆیی و دەستپاکی ڕاستگۆیی لەگەڵ خۆماندا دەستپێدەکات، واتە ڕاستگۆیی تەواو لەگەڵ خۆمان و ئەوانی تر و قبوڵکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانمان. مرۆڤی دڵسۆز هەرگیز قسەی خراپ دەربارەی خاوەنکار و هاوکارەکانی ناکات. تەنانەت ئەگەر لە کارەکەشی دەربکرێت هەرگیز گلەیی ناکات.

 

4- خۆشەویست بوون

تایبەتمەندی چوارەم کە خاوەنکارەکان دەیانەوێت، حەزکردنە. خاوەنکارەکان حەزیان لە کەسانێکە کە گەرم و گوڕ و دۆستانە و هاوکار بن و ژیان زۆر بە سەختی وەرنەگرن. گەر تۆ کارمەندیت، پێویستە ئەم خاڵە زۆر بە دروستی لە خۆتدا جێبەجێ بکەیت.

5- بوێری

پێنجەم سیفەت کە خاوەنکارەکان بەدوایدا دەگەڕێن، بوێری یان سەرکێشییە. واتە قبوڵکردنی تەحەددیات و ئامادەبوون بۆ ئەنجامدانی کاری گەورە و نوێ لە دۆخێکدا کە هیچ گەرەنتی سەرکەوتنیان نییە. شتێکی باشە گەر لە چاوپێکەوتنی کاردا بوێریی خۆت نیشان بدەیت بە پرسیاری ڕوون سەبارەت بە بزنسەکە و کارەکە و داهاتووی خۆت لەوێ.

 

6- کارەکتەری بەهێز

دوا تایبەتمەندی کە خاوەنکارەکان بەدوایدا دەگەڕێن، کاراکتەری بەهێز و جێگیرە، واتە ئیرادە و کۆڵنەدان لە بەرامبەر ناخۆشیەکان. ئەگەر لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا ئارام و ئاسوودە بیت، ئەوا کەسایەتی بەهێزی خۆت نیشان دەدەیت و دەیسەلمێنیت کە ئارام و لەسەرخۆیت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی بزنسەکە دەبنەوە.

کارکردن لەسەر کەسایەتیی خۆت و هەوڵدان بۆ بوونە کەسێکی سەقامگیر و لەسەرخۆ؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سەرکەوتنت لە کارەکەدا هەیە. هەمیشە کار بکە بۆ باشترکردنی کەسایەتیت و وەک کەسێکی گەورە لە هەموو بارودۆخێکدا مامەڵە بکە.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 5 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 5

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *