پاشگەزبوونەوەی کڕیار لە کڕین یەکێکە لە کارەساتەکان کە بەسەر فرۆشیاراندا دێت. بیهێنە بەرچاوت دوای کێشەیەکی زۆر داواکارییەکی گەورەت دەست دەکەوێت، دوو ڕۆژ دواتر، کڕیارەکە کاڵاکەت بۆ بهێنێتەوە و بڵێت: نامەوێت!
ئەمە زیاتر لە گرێبەستە گەورەکانی وەک فرۆشتنی خانوو، ئۆتۆمبێل یان مۆبایلدا ڕوودەدات. کڕیارەکان لە ژێر کاریگەری سۆزدا بڕیار دەدەن شتێک بکڕن، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت لە کڕین، هەستێکی ناخۆشیان بەرامبەر ئەو مامەڵەیە بۆ دروست دەبێت.
لە هەندێک لە وڵاتانی دونیا حکومەت یاسایەکیان داناوە، بەپێی ئەو یاسایە؛ ماوەی سێ ڕۆژ بۆ کڕیار هەیە بۆ ئەوەی ئەگەر بیروڕای خۆی گۆڕی، دەتوانێت گرێبەستەکە هەڵبوەشێنێتەوە بەبێ ئەوەی سزا بدات.
هەندێک لە فرۆشیارەکان لە کەمئاگایی خۆیانەوە ئاماژە بەم بڕگەیەی گرێبەستەکە دەکەن بەحساب وەک تایبەتمەندییەکی گرێبەستەکە. بێ ئاگا لەوەی کە بەم کارە تۆوی دوو بیرکردنەوە لە دڵی کڕیاردا دەچێنن. تەنها شتێک کە فرۆشیارێکی باش دەبێت بیکات ئەوەیە کە لایەنە ئەرێنییەکانی کاڵاکە گەورە بکات و مێشکی کڕیار بە ئاراستەیەکدا ببات کە زاڵ ببێت بەسەر گومانەکی مێشکیدا.
نهێنیەکی گرنگ: نهێنی سەرکەوتن لە فرۆشتندا ئەوەیە کە کڕیار بیربخەیتەوە کە بۆچی پێش هەموو کاڵاکانی تر ئەم کاڵایەت بۆ پێشنیار کردووە؟ ئەو شتانە چین کە وادەکەن ئەم کاڵایە جیاواز بێت لەوانی تر؟ بۆچی ئەم کاڵایە بۆ کڕیارەکە گونجاوە؟.
لەبیرت بێت! ئەگەر تەنها گرنگی بە لایەنی لۆژیکی بدەیت یان بە پێچەوانەوە تەنها گرنگی بە لایەنە سۆزدارییەکانی کڕیارەکەت بدەیت، لە کۆتاییدا ئەنجامی دڵخوازت بەدەست ناهێنیت.
کۆتا قسە: پاشگەزبوونەوەی کڕیار مانای ئەوە نییە ئیتر کۆتایی دنیایە و تۆ ئیتر ناتوانیت بفرۆشیت، بەڵام پێویستە ئەو خاڵانەی سەرەوە بەباشی بخوێنیتەوە و جێبەجێیان بکەیت تاوەکو ئەوەی بتوانیت ئەو کێشەیەش چارەسەر بکەیت لە بزنسەکەتدا.
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان
داواکردنی کتێبەکان