ستیڤ هارڤی نوسەری کتێبی بازبدە، لە کتێبەکەیدا دەڵێت: هیچ مرۆڤێکی سەرکەوتوو لەم ژیانەدا نیە، بازی نەدابێت. ئەگەر تۆش خەونێکی گەورەت هەیە و دەتەوێت سەرکەوتوو بیت، پێویستە لە شوێنی ئاسایش و ئاسوودەیتەوە بازبدەیت و مەترسی ئەنجام بدەیت. هەموو کەسێک لە مێشکیدا وێنایەک هەیە بۆ ئەو ژیانەی کە دەیەوێت تێیدا بژی، یان تەنانەت ئەو خەیاڵەی کە بیری لێ دەکاتەوە ڕۆژێک ئەو ژیانەی هەبێت کە لە خەیاڵیدایە. هەندێکمان وێنای ئەو سەیارەیە دەکەین کە ئاواتمانە ڕۆژێک لە ڕۆژان لێیبخوڕین، هەندێکمان وێنەی ماڵێکی جوان دەکەین تیای بژین، هەندێکمان بڕێکی پارەی زۆر وێنا دەکەین بە دەستی بهێنین. ستیڤ دەڵێت: هیچ مرۆڤێکی سەرکەوتوو بوونی نیە کە بازی بەرەو ئەو وێنایەی ناو مێشکی نەدابێت. باشە بازبدە واتە چی؟ واتە: بە متمانە بە خۆبوونەوە خۆت فڕێ بدەیت بەرەو مەترسی کارەکە، هەروەها مەحاڵ ئەنجام بدەیت و کۆڵ نەدەیت بۆ ئەوەی بگەیت. چونکە ئەم وێنایەی کە لە مێشکتدا هەیە، بێگومان وەک هەموو شتێکی ئەم ژیانە نرخێکی هەیە، کە دەبێت بیدەیت، وە ئەم نرخە ئەو شتەیە کە دەمەوێت باز بدەیت بۆ ئەوەی بیدەیت.
ئەو وێنایەی کە تۆ لە مێشتدا داتڕشتۆتەوە، هیچ مرۆڤێک نیە لەم سەر زەویە، بە گۆشە نیگای تۆ لێی بڕوانێت. ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کاتێک دێیت باسی ئامانج و خەون و تموحەکانت دەکەیت بۆ خەڵکی، زۆرینەی کەسەکان ئەگەر رەتی نەکەنەوە، وە موناقەشەی بیرۆکەکەت نەکەن، پشتت ناگرن. هۆکارەکەش بێگومان هەر ئەوەیە کە هیچ کەسێک لە گۆشە نیگای تۆوە ناتوانن وێنای بیرۆکەکەت بکەن. خوای گەورە کە ئەم بیرۆکەیەی پێداویت، دیارییەکیشی پێداویت لەگەڵیدا، کە ئەویش بەهرەیەکە. هەروەها ئەگەر دەپرسیت بەهرەکەت چییە؟ دەمەوێت پێت بڵێم: کە بەهرەکەت ئەو کارەیە کە بە باشی ئەنجامی دەدەیت، بە کەمترین هەوڵ و ماندوو بوون. لەوانەیە بەهرەکەتت بە دڵ نەبێت، بەڵام ئەمە بەهرەکەی تۆیە، وە ئەم بەهرەیەش لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان موعجیزەت بۆ دروستبکات.
لە کتێبەکەیدا نموونەیەک باس دەکات و دەڵێت: ئێمە کۆمەڵێک گەنج بووین لە زانکۆ، هەرکات ویستی چونە دەرەوەمان هەبوایە، یەکێکمان تێدابوو هەموو جارێک دەیوت: ناتوانێت بێت لەگەڵمان چونکە ڕۆژی دواتر دەبێت زوو بەخەبەر بێت تا چیمەنی حەوشەکەی خاتوو جۆنسن ببڕێت. ستیڤ دەڵێت: هەموومان گاڵتەمان پێ دەهات و دەمانوت: چی دەکەیت هەموو ڕۆژێک هەمان کار دەکەیت، مەگەر خاتوو جۆنسن چەند پارەت پی دەدات لە بەرامبەر ئەو کارە؟. وە ئەمڕۆ ئەم هاوڕێیە لە کلیڤلن کۆمپانیای هەیە بۆ کاری بڕینی چیمەنی ماڵەکان، کە بەهای لە بازاڕدا ٤،٠٠٠،٠٠٠$، لە کاتێکدا هاوڕێکانی کاتیان بەسەر دەبرد، ئەم بڕیاری داوە بازبدات و هەنگاوێک لە خەونەکەی نزیک ببێتەوە، وە لە کۆتایدا گەشتە ئەو وێنایەی لە مێشکیدا بوو.
کاتێک کە تۆ مرۆڤێک بیت، گیرتخواردبێت لەناو ڕۆتین، هەموو ڕۆژێک لە خەو هەڵسیت و بڕۆیتە سەر کار، بەڵام سووڕێکی ژیانی جێگیرت هەیە، خەو، خواردن، ٨ کاتژمێر کارکردن، مووچەیەک کۆتای مانگ، هەموو ژیانت ئەم سووڕە دووبارە دەبێتەوە. تەنها لە ژیاندایت، نەوەک دەژیت. بۆ ئەوەی ئەم سووڕە بشکێنیت و دەست بکەیت بە ژیانکردن، بەرەو ئەو وێنایەی لە مێشکت داتناوە، هەنگاوی یەکەمت دەبێت باز بدەیت.
بەڵام پێویستە پێت بڵێم کە ئەم لایەنە لە بەرچاو بگریت، هەر کە بازتدا، زۆر ببورە بەڵام پێدەڵێم کە پەڕەشوتەکەت ڕاستەوخۆ ناکرێتەوە. یەکەم بارودۆخ کە بەسەرت دێت کە باز دەدەیت و خۆت فڕێ دەدەیت هەر ئەوەیە کە پەڕەشووتەکەت ناکرێتەوە.
بیر بکەوە هەستت چۆن دەبێت؟ بیر بکەوە چی ڕوودەدات؟ پێت بڵێم چی ڕوو دەدات: بەر زەویەکە دەکەویت، برینار دەبیت، خوێنێکی زۆریشت لەبەر دەڕوات. بەڵام وەعدێکت پی دەدەم کە ئەو پەڕەشوتە ڕۆژێک لە ڕۆژان دەکرێتەوە. بەڵام بەو مەرجەی کە هەرگیز واز نەهێنێت وە کۆڵ نەدات لە بازدان و خۆت بە دەستەوە نەدەیت. هەڵبژاردن بە دەست خۆتە کە چی بکەیت، یان لە لێواری ئارامی بمێنەرەوە و هەڵی بژێرە باز نەدەیت، هەروەها بڵێت بەبێ ماندووبوون بەبێ هەوڵدان دەمێنمەوە، دڵنیابە پەڕەشوتەکەت قەت ناکرێتەوە. ستیڤ هارڤی لە ژێر سفرەوە بازیدا، ئەو بازە گەیاندییە ئەو خاڵەی ئەمڕۆ، کە سامانەکەی ئەمڕۆ ٢٠٠،٠٠٠،٠٠٠$.
بەراستی بەسوود بوو دەستەکانت خۆش بێت و خودا سەرکەوتووت بکات
سەلامەتبن خاتوو ئیمان