پێویستە هەموو کەسێک لەبیری بێت کە گرنگیدان بە بزنسکارتێکی باش واتا گرنگیدان بەوەی کڕیارەکە چۆن بزنسەکەی تۆ دەبینێت. بزنسکارت ێویستە بە شێوەیەک دیزاین بکرێت کە یەکسەر سەرنجی بینەر ڕابکێشێت و هانی بدات بۆ کڕینی بەرهەمەکە. بزنسکارت یەکێکە لە شێوازەکانی ڕیکلام و جۆرێکە لە زانیاری دەربارەی تۆ و بزنسەکەت و ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەیت. ئەگەر بزنسکارت نەیتوانی ئامانجی زیادکردنی فرۆشی بەرهەمەکە و ناساندنی تۆ بەدیبهێنێت، ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە بزنسکارتەکەت لە ئاستێکی گونجاودا نەبووە بۆ ئەوەی کاریگەر و سەرنجڕاکێش بێت.
زۆربەی خەڵک پێیان وایە کە بزنسکارت شێوازێکی کاریگەر و باوە بۆ بەرزکردنەوەی فرۆشتن؛ ئەم جۆرە بیرکردنەوە لەنێو ئەو کەسانەدا باو و ئاساییە کە تازەن لە بازرگانیدا. بیرۆکەی گشتی سەبارەت بە فەلسەفەی بزنسکارت ئەوەیە کە بزنسکارت دیزاینێکی جوان و سەرنجڕاکێش و سەردەمییانەی هەبێت کە سەرنجی هەموو بینەرێک ڕابکێشێت کاتێک لەسەر مێزەکەت دایدەنێیت، هەروەها ئاستی جوانی بزنسکارتەکەت ئەو هەستە لە بینەردا دروست دەکات. کە لە لای کەسێکی تەواو پیشەییدایە، بۆیە هەوڵدەدات کڕینی خۆی لەم بزنسە ئەنجام بدات.
ئێمە لێرەدا 16 ئامۆژگاری بنەڕەتی و بەسوودتان پێدەڵێین کە یارمەتیت دەدەن دیزاینی بزنسکارتێکی باش:
- وێنەیەک بەکاربهێنە کە نوێنەرایەتی کار و بەرهەم و کۆمپانیاکەت بکات.
- دڵنیابە بزنسکارتەکەت بە سۆز و خۆشەویستیتەوە بۆ کارەکەت دروست بکەیت تا کاریگەر بێت بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیارەکان.
- ڕەنگی جۆراوجۆر بەکاربهێنە.
- ئەو وێنانە بەکاربهێنە کە هەستی مرۆڤەکان بجوڵێنن، هەرچەندە ڕەنگە هەندێک وێنە بۆ ژینگەی بازرگانی نەگونجێت.
- کارتەکەت بە قەبارەی جیاواز ببینە. دەتوانیت دوای ئەوەی کارتەکەت دیزاین کرد لەسەر وەرەقەیەکی A4 چاپی بکەیت بۆ ئەوەی بە وردی سەیری ئاستی دیزاین و ڕەنگ و نووسین و ئەو وێنانە بکەیت کە بەکارتهێناون.
- دوور بکەوەرەوە لە دیزاینی تەقلیدی و دووبارە، بە جۆرێک دیزاینی بزنسکارتەکەت بکە کە نوێ و سەرنجڕاکێش بێت و وابکات کڕیار بە وردی لێی بڕوانێت.
- پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە کارتەکەتدا ناوی بزنس، ناونیشان، ژمارەی پەیوەندی، ناونیشانی سۆشیاڵمیدیاکان و ناونیشانی ماڵپەڕ و هەروەها ناونیشانی ئیمەیڵ) بوونی هەبێت. لەبیرت نەچێت! ناوی خۆت بە هێندەی ناوی بزنسەکەت لەسەر بزنس کارتەکە گرنگە.
- خەمی تێچووی دروستکردنی بزنسکارتت نەبێت. بە خەرجکردنی کەمێک زیاتر لە بزنسکارت، دەتوانیت دواتر زیاتر داهات بەدەستبهێنیت. بە دروستکردنی ژمارەیەکی زیاتری بزنسکارت، ژمارەی ئەو کەسانەی پەیوەندیت پێوە دەکەن بەهەمان شێوە زیاد دەکات، لە ئەنجامدا بڕی فرۆشی کاڵاکانیشت زیاد دەکات.
- هەبوونی دوو بزنسکارتی جیاواز دەتوانێت فرۆشی بزنسەکەت تا ڕادەیەکی باوەڕپێنەکراو زیاد بکات.
- دڵنیابە لەوەی کە ئەو بزنسکارتە کە دیزاین دەکەیت بە باشی بزنسەکەت پێناسە دەکات و وەسفی دەکات بۆ کڕیار.
- هەوڵبدە تایتڵی بزنسەکەت لە یەک دێڕدا کۆبکەیتەوە، چونکە کڕیار تاقەتی نییە چەند دێڕێک تەنها ئەو بوارە بخوێنێتەوە کە تۆ کاری تێدا دەکەیت.
- ئەو وشانە هەڵمەبژێرە کە خەڵک نەتوانن لێی تێبگەن چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی بەشێک لە کڕیارەکانت لەدەست بدەیت.
- دڵنیابە لەوەی ئەو ناونیشانەنەی نووسیوتن لەسەر بزنسکارتەکە، وەک خۆی ماونەتەوە و نەگۆڕاون، چونکە بەپێچەوانەوە کاریگەریی خراپی لەسەر هەستی کڕیار دەبێت.
- ئەگەر دەزانیت ناتوانیت لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 1000 کارت بدەیت بە کڕیارەکانت، دڵنیابە لەوەی بزنسکارتەکەت تەنها بۆ ڕووکارە و سوودی بۆ بزنسەکەت نەبووە.
- باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی بزانیت بزنسکارتەکەت کارتێکی گونجاوە یان نا ئەوەیە کە بزنسکارتەکەت بخە نێوان کۆمەڵێک کارتی ترەوە و لەسەر تەختەیەک هەڵیانبواسیت، پاشان سەیری بکە. ئەگەر کارتەکەت لە یەکەم نیگادا سەرنجی ڕاکێشا، دڵنیابە کە کارتێکی بازرگانی باشە؛ بەڵام ئەگەر بەو جۆرە ئەوە بزانە کە لە بەشێکی کارەکەدا هەڵەت کردووە.
- ئەگەر کارتەکەت پێشکەش بە کڕیارێکانت بکەیت و ئەوان هیچیان نەڵێن کە کارتەکەت چەندە جوانە یان بە هیچ شێوەیەک هیچ لەبارەی کارتەکەوە نەڵێن، ئەمانە نیشانەن بۆ ئەوەی کارتەکەت فاکتەریWOW ی تێدا نییە. کەواتە هێشتا بەگوێرەی پێویست نییە.
هەموو ئەمانە شتگەلێکی گرنگن لەبارەی بزنسکارتەوە کە دەکرێت کاریگەریی گەورە لەسەر بزنسەکەت دروستبکەن، تۆش دوای خوێندنەوەی ئەم مەقالەیە، ئەگەر بزنسکارتت نییە ئەوا ڕاستەوخۆ کار بکە بۆ دروستکردنی بە زووترین کات، ئەگەریش بزنسکارتت هەیە کەواتە سەیری بکە و دڵنیابە لەوەی سەرنجڕاکێش و گونجاوە.
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان