ئایا واتای چییە کە تەنها یەک هەنگاو لە نێوان تۆ و سەربەخۆیی داراییدا بوونی هەیە؟

زۆر جار وا دەردەکەوێت کە سەربەخۆیی داراییی ئامانجێکی دووربێت، یاخود شتێک کە تەنها بۆ کەسانەیە کە دەوڵەمەند یان ئەو کەسانەی بەختیان هەیە بێت. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە تەنها یەک هەنگاوی بنەڕەتی لە نێوان باری ئێستای تۆ و ئازادیی داراییدا بوونی هەیە، کە ئەویش بڕیاردان.
سەربەخۆیی داراییی بە مانگ یان ساڵ دانامەزرێت، بەڵکو بە یەک بڕیاری ئاگایانە دەستپێدەکات. ئەم بڕیارە واتای ئەوەیە کە لە ئێستاوە دەست بە کۆنترۆڵکردنی پارەکەت دەکەیت، نەک ئەوەی ڕێگە بە پارەکەت بدەیت تۆ کۆنترۆڵ بکات. واتای ئەوەیە کە بیردەکەیتەوە لە ڕێژەی خەرجکردن، و پاشەکەوتکردن و وەبەرهێنانت، هەرچەندە ئاستی داهاتت هەرچەند بێت.
کاتێک ئەم بڕیارە دەدەیت، هەنگاوەکانی دیکە خۆیان بە سروشتی بە دوای یەکدا دێن. بەڵام بێ ئەم پابەندبوونە سەرەتاییە، هەموو زانیارییە بەنرخ و ستراتیژییە گرانبەهاکان لە جیهاندا هیچ سوودێکیان بۆت نابێت.

لێرەدا هەنگاوی یەکەم ڕوون دەکەینەوە کە بارودۆخی ئێستامان لەکوێدایە:

لێکدانەوەی باری ئێستا پێش ئەوەی بڕۆیتە پێشەوە، پێویستە بزانیت لە کوێدایت. ئەمە بریتییە لە:
لێکدانەوەی قەرزەکانت، هەژمارکردنی سامانت، تێگەیشتن لە داهاتەکەت بەرامبەر خەرجییەکانت. ئەم ڕوونکردنەوەیە ڕێگەت پێدەدات نەخشەیەک دابڕێژیت کە لەگەڵ دۆخی تایبەتی خۆتدا بگونجێت، نەک شوێن فۆرمولایەکی گشتی بکەویت کە لەوانەیە بۆ تۆ کار نەکات.

لەم مەقالەیەدا باس لە ٣ بنەمای گەیشتن بە سەربەخۆیی داراییی دەکەین:
١. دروستکردنی بودجەیەکە کە بۆ ژیانت بگونجێت. ئەمە واتای ئەوە نییە کە خۆت لە هەموو شتێک بێبەش بکەیت، بەڵکو واتای ئەوەیە کە بە ئاگاییەوە بڕیار بدەیت پارەکەت بۆ چی خەرج بکەیت.
٢. پاشەکەوتکردنی بڕێك پارە بۆ حاڵەتی فریاگوزاری بۆ نەخۆشی یان حاڵەتی لەناکاو. ئەم پاشەکەوتنە هەستی ئاسایشت پێ دەبەخشێت و ڕێگەت نادات کە بەهۆی کێشەیەکی کاتییەوە بگەڕێیتەوە بۆ خاڵی سفر.
٣. فێربوونی جیاوازکردنی نێوان پێداویستی و ئارەزوو. هەموومان شتمان دەوێت، بەڵام سەرکەوتوویەکان ئەو کەسانەن کە دەتوانن بە حەزەکانیان بڵێن نەخێر و پارەکان بۆ ئامانجە گەورەکان تەرخان بکەن نەک دوای ڕازیکردنی دڵی خۆیان بکەون.

وەبەرهێنان لە خۆماندا چۆن لە داهاتوودا هاوکارمان دەبێت:
سەربەخۆیی داراییی تەنها واتای پاشەکەوتکردنی پارە نییە، بەڵکو واتای گەشەکردنیشە. ئەمە بریتییە لە وەبەرهێنان لە فێربوونت، باشترکردنی لێهاتووییەکانت، دۆزینەوەی ڕێگای زیادکردنی داهاتەکەت. هەروەها واتای فێربوونی چۆنیەتی وەبەرهێنانی دروست، جا لە هەژماری پاشکەوت بێت، پشک، خانووبەرە، یان هەر بوارێکی تر کە لەگەڵ ئامانجەکانتدا بگونجێت.
ئەو پارەییەی کە دەیپارێزیت و ئەمڕۆ لە حەزەکانتا خەرجی ناکەیت، ئازادی تۆیە بۆ سبەینێ. کاتێک وەبەرهێنانێکی باش دەکەیت، ئەو پارەیە کارت بۆ دەکات، نەک تۆ کار بۆ پارە بکەین.

چۆن گۆڕینی بیرکردنەوە هاوکارمان دەبێت زیاتر گەشە بکەین:
لەوانەیە گرنگترین هەنگاوت گۆڕینی بیرکردنەوەکانت بێت لە: “ناتوانم” بۆ: “چۆن دەتوانم ئەنجامی بدەم”. هەرکەسێک کە سەربەخۆیی داراییی بەدەستهێناوە، لە هەمان شوێنێکەوە دەستی پێکردووە کە تۆ ئێستا تێیدایت، یان لەوانەیە لە شوێنێکی خراپتر. جیاوازییەکە ئەوەیە کە ئەوان بڕیاریان داوە هەنگاو بنێن و بەردەوام بن.
سەربەخۆیی داراییی هەمیشە واتای بوون بە ملیۆنێر نییە، بەڵکو واتای ئەوەیە کە ژیانت بە گوێرەی مەرجەکانی خۆت بژێیت، نەک بەهۆی پارەوە ناچار بیت کارێک بکەیت ڕقت لێی بێت، یان بڕیاری داهاتووی خۆت لەدەست خۆتدا بێت.
کۆتایی:
هەنگاوەکە ساکار نییە. پێویستی بە تەرخانکردنی کات، و خۆڕاگری و بەردەوامی هەیە. بەڵام ئەگەر ئێستا بڕیار بدەیت، ئەگەر ئەمڕۆ ئەو یەکەم هەنگاوە بنێیت، ئەوا نزیکتری لە سەربەخۆیی داراییی وەک لەوەی سبەینێ بڕیار بدەیت.
ئیتر چاوەڕوانی چی دەکەیت؟ هەنگاوەکە ئەمڕۆ بنێ، چونکە باشترین کات بۆ دەستپێکردن ئێستایە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *