یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی فرۆشیارە سەرکەوتووەکان ئەوەیە کە بیر لە مامەڵەی درێژخایەن دەکەنەوە لەبری ئەوەی کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بەو شتە بچوکانەی کە ڕۆژانە لە دەوروبەریان ڕوودەدەن. فرۆشیارە سەرکەوتووەکان لە نزیکەوە ئاشنان بە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی خۆیان، وە لە ڕکابەرەکانیان باشتر دەزانن ئەم بەرهەمانە چی دەکەن بۆ گۆڕین یان باشترکردنی ژیان و کارەکانی کڕیارەکانیان. پاشان بازاڕ […]
چەند ئامۆژگاریەک بۆ فرۆشیاران بیر بکەرەوە دوایین جار فرۆشیارێک داوای لێکردبیت کاڵاکەی بکڕیت، هەستت چۆن بوو بەرامبەر ئەو کەسە و کاڵاکەی؟ دەتەوێت جارێکی تر سەردانی ئەو فرۆشیارە بکەیتەوە؟ ئایا بزنسەکەی پێشنیار دەکەیت بۆ کەسانی تر؟ کەواتە فرۆشتن ئەوە نییە کە خەڵکی تر ناچار بکەیت کاڵاکەی تۆ بکڕن. کاتێک مرۆڤەکان بە پێداگرییەکی زۆرەوە لەلایەن […]
هەندێک کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فرۆشیارن بەڵام هەرگیز فرۆشیار نین. هەر فرۆشیارێک گرنگیی بە هەموو پەیوەندییەک لە چوارچێوەی بزنسەکەیدا بدات ئەوە دەردەخات کە فرۆشیاری ڕاستەقینە نییە. دیارە هەندێک شت گرنگن و هەندێکی تریش گرنگترن. فرۆشتن وەک ئەوە وایە تۆپێک بۆ چەند کەسێکی جیاواز هەڵبدەیت، بەدڵنیاییەوە یارییەکە لەگەڵ ئەوانەی تۆپەکەت بۆ هەڵدەدەنەوە بەردەوام دەبێت. […]
تا بتوانین وەڵامێکی دروستی ئەم پرسیارە بدەینەوە، سەرەتا پێویستە بزانین بۆچی فرۆشیارەکان درۆ دەکەن؟ “فرۆشیاری ڕاستگۆ” بۆ زۆرێک لە کڕیاران تەنها قسەیەکە و پێیانوایە هەموو فرۆشیارەکان لەپێناو بەرژەوەندییەکانیاندا ئامادەن قسەی ناڕاست بکەن. بەڵام بۆچی فرۆشیارەکان درۆ دەکەن؟ ئێمە سێ هۆکار بۆ ئەمە دیاری دەکەین: یەکەم: کاڵاکەیان ناناسن ئەمە یەکێکە لە هۆکارە باوەکان. لەبەر […]