بۆ نووسینی ئەم وتارە، پێویستە کەمێک ڕاشکاو بین. زۆرجار خەڵک تەنها باس لە لایەنی گەشەکردنی بزنس دەکەن، بەڵام دەبێت خوێنەر ئاگاداربن تا سەرمایەکەیان نەخەنە مەترسییەوە.
هەموو بزنسێک ڕێژەیەک لە سەرکێشی (Risk) تێدایە، بەڵام هەندێک جۆری بزنس هەن کە پێیان دەوترێت “بزنسە مەترسیدارەکان”. ئەمە بەو مانایە نییە کە نابێت بچیتە ناو ئەو بزنسە، بەڵکو بەو مانایەیە کە پێویستیان بە وریایی، شارەزایی و سەرمایەیەکی زیاتر هەیە.
ئەگەر خاوەن سەرمایەیەکی کەمی و دەتەوێت مەترسییەکان کەم بکەیتەوە، لەم ٥ جۆرە بزنسە وریابە: