بیرکردنەوەی گەورەت هەبێت، بەڵام بە بچووکی دەستپێبکە. پێش ئەوەی دەست بە بزنسەکە بکەیت، پێویستە دڵنیا بیت کە ئەوەی لە خەیاڵتدایە، دەتوانیت جێبەجێی بکەیت. ئەگەر توانیt لانیکەم یەک کڕیار بدۆزیتەوە و سەلماندت کە ئەو پلانەی دەتەوێت دەتوانرێت بەردەوامی پێ بدرێت، ئەوا چانسی ئەوەت هەیە بزنسێکی سەرکەوتوو بنیاد بنێیت. بە بودجەیەکی سنووردار دەستپێبکە. دەکرێت بەشێک لەو […]
لەم دۆخەی ئێستای کوردستاندا؛ گەنجانێکی زۆرمان هەیە کە حەز بەوە دەکەن بزنسی خۆیان دابمەزرێنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی دۆخەکە سەختە و پارەیان کەم پێیە، دەترسن و نازانن لەکوێوە دەستپێبکەن. بۆ دەستکردن بە بزنسی خۆت، ئەم حەوت هەنگاوەی خوارەوە جێبەجێبکە. ڕۆژی یەکەم: پلاندانان دەفتەرێک بهێنە و بیکەرەوە. لە سەرەوەی لاپەڕەکەدا لیستێک دروستبکە و خولیاکانت بنووسە. […]
پێش ئەوەی هەر گۆڕانکارییەک لە بزنسەکەتدا بکەیت، لە خۆت بپرسە: “ئایا ئەوەی تۆ دەیکەیت کاریگەری لەسەر زیادکردنی فرۆش هەیە؟” ئەگەر نەتوانیت وەڵامی ئەم پرسیارە بدۆزیتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە بزنسەکەت نەتوانێت بەرەوپێش بچێت. بەپێی ماڵپەڕی کرۆن: “کاریگەر بوون بەو مانایەیە کە کواڵتی و باشیی کاڵاکانت لەئاست چاوەڕوانییەکانی کڕیارەکان زیاترە”. گەر بزنسەکەت بچووکە، کارەکە […]
زۆربەی بزنسەکان بە خەرجکردنی هەوڵ و پارەیەکی زۆر لە ڕیکلام و سپۆنسەر و فلێکس و بزنسکارد و یەک دونیا شتی دیکە توانیویانە کڕیار بۆ بزنسەکەیان ڕابکێشن؛ بەڵام دوای ماوەیەک ئەو کڕیارانەی بەو زەحمەتییە زۆرە کۆیانکردووەتەوە جێیاندەهێڵن. ئەمڕۆ پێکەوە ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین. لەگەڵمانبن. بەپێی ڕاپرسییەک، ئاماری هۆکارەکانی جێهێشتنی کڕیاران بەم جۆرەیە: 1%ی کڕیارەکان […]
فرۆشیاری باش، کەسێک نییە کە زۆر قسە بکات، بەڵکو بە وەڵامی کورت و کاریگەر کڕیارەکە قایل دەکات بە کڕینی کاڵاکەی. گەورەترین لاوازی فرۆشیارەکان ئەوەیە کە قسە زۆر دەکەن و بەشێکیش قسەکانیان ڕاست نییە. ئەگەر خاوەنکاریت یان کارمەندت هەیە، پێویستە لە کاتی قسەکردندا گرنگی بەم خاڵانە بدەیت: وێناکردن هەر قسەیەک بکەیت کڕیارەکە لە مێشکی خۆیدا وێنای […]