Tag: پارە

ئایا ئەگەر بزنسی خۆم دروستبکەم داهاتم زیاد دەکات؟

لەوانەیە زۆرینەی خەڵک وابیر بکەنەوە بە دروستکردنی بزنسی خۆیان دەبنە خاوەنی پارەیەکی زۆر، بەڵام لە ڕاستیدا گەشتن بەم شتە کات و ماندووبونی زۆری دەوێت، هەر بۆیە زۆربەی ئەو بزنسانەی کە دروستدەکرێن هەرزوو لەناو دەچن.

هەموو ڕۆژێک هەزاران کەس خەونی سەرکەوتن دەبینن و هەزارانیش ڕووبەڕووی شکست دەبنەوە. بەڵام ئایا چی دیاری دەکات کە کام بزنس سەرکەوتوو دەبێت و کامیان تێکدەشکێت؟

Continue Reading →

بۆچی مووچەکەمان تا کۆتایی مانگ بەشمان ناکات؟

ئەمە پرسیارێکە کە زۆربەی خەڵک ڕووبەڕووی دەبنەوە. لە سەرەتای مانگدا مووچەکەت وەردەگریت و هەست دەکەیت پارەی زۆرت هەیە، بەڵام پێش کۆتایی مانگ دەبینیت هیچ لە گیرفانتدا نەماوە. ئەم کێشەیە تەنها لای تۆ نییە، بەڵکو کێشەیەکی گشتییە و خەڵکە کە هۆکاری جۆراوجۆری هەیە.

لەم مەقالەیەدا باس لە ٦ خاڵ دەکەین کە دەکرێت هۆکاربن بۆ نەمان و زوو تەواو بوونی موچەکەمان:

Continue Reading →

بۆچی خەونی پاشەکەوتمان هەیە بەڵام ڕێگای گەشتن ڕەتدەکەینەوە؟

ناکۆکییەکی سەیر لە ژیانی زۆرێک لە خەڵک بوونی هەیە: هەموومان دەمانەوێت داهاتوویەکی ئابووریی پارێزراومان هەبێت، بەڵام کاتێک دێتە سەر ئەوەی ئەو هەنگاوانەی کە بەم ئامانجەمان دەگەیەنن – وەک پاشەکەوتکردنی پارە – زۆرجار دوودڵ دەبین یان تەواو پشتگوێی دەخەین.

لەم مەقالەیەدا باس لە ٤ لەم دەربڕینە دەروونیانە دەکەین کە هۆکارێکی قووڵی هەیە و شایانی لێکدانەوەن:

Continue Reading →

چەند پارەمان دەوێت تا ژیانێکی خۆشگوزەرانمان هەبێت؟

یەکێک لە پرسیارەکانی مرۆڤ ئەوەیە کە چەند پارەمان پێویستە بۆ ژیانێکی باش و خۆشگوزەران بوون؟ وەڵامەکە لەوەی کە زۆربەمان بیری لێدەکەینەوە سەرسوڕهێنەرترە و ئاڵۆزترە.پێش هەموو شتێک، دەبێت جیاوازی بکەین لە نێوان خۆشگوزەرانی و بەختەوەریدا. 
خۆشگوزەرانی جیاوازی چییە لە بەختەوەری؟

Continue Reading →

چۆن دیاری بکەین کە چی شایەنی ئەوەیە پارەی بۆ خەرج بکەین؟

لە جیهانێکدا کە بەردەوام بانگەشەی کڕین دەکرێت، زانینی ئەوەی چی بەهادارە و چی شایەنی ئەوەیە پارەی گیرفانمانی بۆ خەرج بکەین کارێکی قورس. ئەگەر وریا نەبین لە جیاکردنەوەی ئەو شتانەی شایەنی پارە خەرجکردن و ئەو شتانەی شایەنی نین، ئەوا کاتێک کۆتای مانگ سێری تێچووەکانمان دەکەین سەرسامدەبین کە چەند پارەمان بۆ شتانێکی بێسوود خەرج کردووە.

لەم مەقالەیەدا باس لە ٦ خاڵ دەکەین کە شایەنی پارەی گیرفانمانن:

Continue Reading →