خولی دروستکردنی بزنس (ئاستی یەکەم)

ڕاهێنەر: گەشتیار غەریب

بەشداربوو: کارمەند، گەنجی دوای زانکۆ، ئەو کەسەی ئەیەوێت بزنس بگۆڕێت

ژمارەی وانە: 21

50,000د.ع 150,000د.ع
خولی دروستکردنی بزنس - کارسازی شادمان
کامڵترین خولی کوردی

خولی دروستکردنی بزنس

بزنسێکی ئەوەندە تۆکمە دروستبکە کە بۆ دوای خۆت بەجێبمێنێت.

بە دروستکردنی بزنسێک، خۆت بپارێزە لەوەی هەمیشە چاوەڕێی سەری مانگ بیت تا مووچەت پێبدەن.

تا کەی دەتەوێت کارمەندی شوێنێک بیت کە خۆت حەزت پێی نییە؟

لە جێی ئەوەی باسی سەرکەوتنی ئەوانی تر بکەیت، چیرۆکی سەرکەوتنی خۆت بنووسەوە.

خەو مەبینە بە داهاتووەوە، یەکەم هەنگاوی بزنسەکەت بەم خولەی ئێمە دەستپێبکە.

بە کامڵترین خولی دروستکردنی بزنس بە زمانی کوردی، دەستبکە بە دروستکردنی بزنسەکەت.

بە کامڵترین خولی دروستکردنی بزنس بە زمانی کوردی، دەستبکە بە دروستکردنی بزنسەکەت.

لەم خولەدا فێردەبیت کە بزنس لە بیرۆکەوە دەستپێدەکات، تا دەگات بە هەڵسەنگاندنی دۆخی خۆت و بیرۆکەکەت و بازاڕەکە، دواتر دروستکردنی بزنسەکە، فرۆشتن، مارکێتینگ و ژمێریاریی.

پێویست ناکات کات و پارەی خۆت خەرج بکەیت لە تێگەشتن لە بیرۆکە بزنسییەکاندا، ئێمە لەم خولەدا بە تەواوی فێرتدەکەین چۆن هەر بیرۆکەیەکی بزنست بۆ دروست بوو، خۆت خوێندنەوە بۆ بیرۆکەکە بکەیت لە ڕووی: تێچووی دروستکردن، ڕکابەریی، توانایی نرخدانان، قازانج و ڕاسپاردنی بزنسەکەوە.

بەم خولە، فێردەبیت بیرۆکەکانی خۆت هەڵبسەنگێنیت لە ڕووی مەترسییەکانی دانانی بزنسەکە لە دۆخی ئێستاتدا، فرۆشی بزنسەکە و بڕی هیلاکیی تۆ لە بزنسەکەدا بۆ گەشتن بە داهات.

ئەم خولە دەقیق وەک ئەوەیە بۆ تۆ دروستکرابێت، چونکە دۆخەکەت بە ڕوونی دیاری دەکات، دواتر بیرۆکەکەت بە پێی دۆخەکەت هەڵدەسەنگێندرێت.

جیاوازییەکانی خولی دروستکردنی بزنس

تێگەشتنی ستراتیژی و واقعی

ئێمە بڕوامان بە خەیاڵات نییە و لێشی نازانین. باش دەزانین خەونی پەمەیی تەنها خەونە، خاوەنەکەی خەونەکەی بۆ ناکرێت بە بزنس و بەرگەی قورسییەکانی بزنس ناگرێت و زۆر خێرا زەرەرێکی گەورە دەکات و لە بازاڕ دەکرێتە دەر، چونکە شتەکانی بە خەیاڵ بینیوە، نەک واقیع!

ئێمە واقعییانە بیردەکەینەوە، دەزانین دروستکردنی بزنس کارێکی قورسە، چونکە داهات نادیارە، فرۆش زەمانەتی و خەرجییەکانیش زۆر و بەردەوامن. دەزانین ئەگەر ستراتیژێکت نەبێت کە بەو ستراتیژە بزنسەکەت ببەیتە پێش، بە خێرایی تووشی کێشەی بزنس دەبیت و لە جێی گەشەکردن شەڕی مانەوە دەکەیت.

هەر لەبەر ئەمەشە لە خولەکەدا زۆر گرنگی بە دۆخی بەشداربوو دەدەین، دەڵێین: دەبێت هەر کەسێک بە پێی دۆخی گیرفانی خۆی دەست پێبکات تا بتوانێت لە بازاڕەکەدا بمێنێتەوە و گەشە بکات. هەمووان دەتوانن دەستپێبکەن، لە هەر دۆخێکدا بن، بەڵام ئەگەر بە گەورەتر لە توانایی خۆیان دەستیان پێکرد، دەکرێنە دەر!

تەرکیزخستنە سەر ژینگەی کوردستان

باش دەزانین ئێمە لە کوردستانین و قسەی ڕاهێنەرە ئەمریکییەکان چەندیش جوان بن، ڕەنگە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا کارنەکەن. لەبەر ئەوە خولەکەمان بە جۆرێک دروستکردووە کە نموونەکان خۆماڵی بن و بۆ گەنجێکی کوردستان گونجاو بن. ناچین نموونەی وشکی ناو کتێبەکان بهێنین و کاتەکەی پێ بکوژین.

سەرەتا بیناسە، دواتر دەستی پێبکە

ئەم خولەمان وا دروستکردووە کە بەشداربوو پاڵپێوە نانێین و بە زۆر بیکەینە خاوەن بزنس، بەڵکو لە هەموو گۆشەکانەوە سەیری بزنسمان کردووە، باسی سەختییەکانیمان کردووە، فشارەکانی و ئەگەرە خراپەکان کە ڕەنگە بێنە پێشەوە. هانی بەشداربوومان نەداوە، بەڵکو وتوومانە بزانە بزنس تەنها خۆش نییە، بەڵکو سەختییەکانیش بزانە. ئەگەر بەرگەی ئەو سەختییانە ناگریت، پەلە مەکە لە دەستپێکردن و زیاتر خۆت ئامادە بکە.

کات ناکوژین

وانەکانمان زۆر کورت داناوە، تا کاتی بەشداربوو بە فیڕۆ نەچێت. هەموو وانەیەکیش ڕاستەوخۆ دەستدەکەین بە خوێندنی بابەتە گرنگەکان و کاتی بینەر ناکوژین. نموونەی بێ سوودی زیادە و چیرۆکی نەگونجاو ناگێڕینەوە، بەڵکو هەموو کاتەکە وانەی پوختی گرنگە.

ڕیزبەندی خولەکە

خولەکەمان وەک زنجیرەیەک دروست کردووە کە ئەڵقە دوای ئەڵقە بچێتە پێشەوە، هەر ئەڵقەیەک دەتگەیەنێت بە شوێنێک. سەرەتا لە تێگەشتن لە بزنسەوە دەست پێدەکەین تا دەگەین بە جۆرەکانی بزنس، دواتر هەڵسەنگاندنی هەر جۆرە بزنسێک بەم جۆرە بەردەوام دەبین تا دەگەین بە جێیەک کە بزنسێکمان هەیە و سەرمایەی بزنسەکە دیاری دەکەین و جەردی ساڵانەی دەکەین. ئەمەش واتا لە سفرەوە تا کامڵبوونی بزنسەکەمان باسکردووە.

بە بەشداریکردن لەم خولەدا چیت پێ دەدرێت؟

- وانەکانی خولەکە بە شێوازی تۆمارکراو

خولەکەمان لە ٢١ وانەدا تۆمار کردووە، کاتێک بەشداری دەکەیت دەتکەینە کەناڵێکی تێلیگرامەوە کە هەموو وانەکانی تێدایە و دەتوانیت وانەکان بخوێنیت.

- گروپی پشتیوانی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦

کاتێک بەشداری دەکەیت دەتکەینە گروپێکەوە کە هەموو بەشداربووانی تری خولەکەی تێدایە و تایبەتە بە پرسیار و وەڵام، هەر پرسیارێکت بۆ دروست ببێت، ڕاهێنەری خولەکە واتا (گەشتیار غەریب) خۆی وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە. ئەم گروپە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت. ئەگەریش خۆت پرسیارت نەبوو، پرسیاری بەشداربووانی تر دەبینیت و وەڵامەکان دەبینیت.

- ئەپدەیتکردنەوە

ئێمە بە پێی پرسیاری بەشداربووەکان هەر ئەپدەیتێک پێویست بوو دەیکەینە وانەیەکی نوێ و زیادی دەکەین بۆ خولەکە. هەموو ئەپدەیتەکان دیاری دەبن بۆ ئەو کەسانەی بەشداری ئەم خولەیان کردووە.

ناونیشانی وانەکانی خولی دروستکردنی بزنس

لە خوارەوە ناونیشانی هەر ٢١ وانەکە و کاتی هەر وانەیەک دانراوە

وانەکانی خولی دروستکردنی بزنس
  • وانەی یەکەم: ئەگەری شکستهێنانی بزنسەکەت کەم بکەوە ١١:٣٦
  • وانەی دووەم: ترس و سەرکێشی لە بزنسدا ١١:٤٨
  • وانەی سێیەم: بزنس چییە؟ ٨:٣٧
  • وانەی چوارەم: سێ ئیشی سەرەکی لە بزنسدا ١٢:١٤
  • وانەی پێنجەم: بزنسی کاڵافرۆشتن ١٥:٤٨
  • وانەی شەشەم: بزنسی بەرهەم دروستکردن ١٣:٥٦
  • وانەی حەوتەم: بزنسی خزمەتگوزاریی ١٢:٤١
  • وانەی هەشتەم: کام جۆر بزنسە بکەم؟ ٩:٥٨
  • وانەی نۆیەم: هەڵەتێگەشتنەکان لە بزنس ١٨:٥٨
  • وانەی دەیەم: چەند بزنسم هەبێت و چۆن ئیشەکەم بگۆڕم؟ ١٩:٣٩
  • وانەی یانزەیەم: هەڵسەنگاندنی مەترسیی بزنس ١٠:١١
  • وانەی دوانزەیەم: هەڵسەنگاندنی فرۆشی بزنس ١٤:٢٥
  • وانەی سیانزەیەم: هەڵسەنگاندنی قازانج بەرامبەر بە هیلاکی لە بزنسدا ١٥:٠٥
  • وانەی چواردەیەم: دیاریکردنی بیرۆکەی بزنسەکەمان ١٥:٤٢
  • وانەی پانزەیەم: پرسیارە گرنگەکان پێش دەستپێکردن ١٣:٢٤
  • وانەی شانزەیەم: پرسیارە ستراتیژییەکان پێش دەستپێکردن ١٤:٢١
  • وانەی حەڤدەیەم: دەستکردن بە بزنسەکەمان ١٧:٣٣
  • وانەی هەژدەیەم: چۆن کڕیار بزانێت ئێمە هەین ١٠:٠٣
  • وانەی نۆزدەیەم: هێنانی کڕیار ١٠:٤١
  • وانەی بیستەم: ژمێریاریی بزنس ١٠:٤١
  • وانەی بیست و یەکەم: تۆمارکردنی داتاکان لە بزنسدا ١١:٤١

ئەگەر بە شێوازی زانستی فێری دروستکردنی بزنس نەبیت، سێ کێشەت بۆ دروست دەبێت

ڕەنگە لە دڵی خۆتدا بڵێیت: بزنس خولی بۆ چییە، خۆم دەستی پێدەکەم و دەیکەم. یان ئەگەر بیشمەوێت فێرببم، یوتوب و سۆشیاڵمیدیا پڕن لە زانیاری لەسەر دروستکردنی بزنس، بۆچی دەبێت بەشداری خولێکی بۆ بکەم؟ بەڵام ئەگەر بەشداری نەکەیت، ئەم سێ گرفتەت بۆ دروست دەبێت:

١. هەڵبژاردنی بیرۆکەیەکی هەڵە

ڕەنگە تۆ وا بزانیت هەموو بیرۆکەیەک گونجاوە، گرنگ ئەوەیە خۆت کەسێکی جدی بیت. ئەم قسەیە ئەگەرچی تا ڕاددەیەک وایە، جدی بوونی تۆ لە بزنسدا گرنگە بۆ سەرکەوتن، بەڵام ئەگەر لەسەر بیرۆکەیەکی هەڵە کاربکەیت، یان بیرۆکەکە لەگەڵ دۆخی تۆدا گونجاو نەبێت، زۆر خێرا لە ناو دەچیت. دەزانیت کێشەیەکی گەورەیە ئەگەر لەسەر بیرۆکەیەکی خراپ زۆر بە جدی کاربکەیت؟ وزەکەت هەمووی بەفیڕۆدەچێت!

٢. ئەگەری شکستهێنانی خێرا

لە کاتی دروستکردنی بزنسەکەتدا، ئەگەر نەتوانیت دۆخی خۆت بخوێنیتەوە و بەپێی دۆخەکەت بزنسەکە دروست بکەیت، دەکرێت بزنسێک دروست بکەیت کە ئەگەری شکستێهێنانی زۆر بەرز بێت. ئێمە نامانەوێت چاوەڕێی بەخت بکەین، بەڵکو دەمانەوێت ئەگەر بەختیشمان نەبوو هێشتاش لە بزنسەکەماندا سەرکەوتوو ببین. ئەگەر کەسێک بزنسێک دروستبکات کە خەرجیی مانگانەی بزنسەکەی ٣٠٠٠ دۆلار بێت، بەڵام خۆی لە ماڵەوە ئەوەندە پارەی دانراوی پێ نەبوو کە بتوانێت ٦ مانگ بەرگەی قەیران بگرێت، ئەوا خۆی خستووەتە ناو بزنسێکەوە کە ئەگەر سەرکەوتووش ببێت هێشتا بەختی هەبووە.

٣. تۆمارنەکردنی داتاکان

گەورەترین هەڵەی بزنسە سەرەتاییەکان ئەوەیە کە تێگەشتنیان بۆ ژمارەکان نییە. دۆخی ژمێریارییان ڕێک نییە و گیرفانی خۆیان و بزنسەکەیان تێکەڵە. خوا وەکیلی دەکڕن و دەفرۆشن و پارەخەرج دەکەن، بەبێ نووسین؛ بەبێ ئەوەی بزانن سەرمایەی بزنسەکەیان چەندەیە؟ تێچووی دابینکردنی کاڵاکانیان چەندەیە؟ قازانجیان بۆ یەکدانە کڕیار چەندەیە؟ و لە ماوەی ساڵێکدا سەرمایەی بزنسەکەیان چەندە گەشەی کردووە؟ ئەگەر ژمارەکانی بزنسەکەت نەزانیت، وا باشترە هەر لە سفرەوە بزنس دروست نەکەیت.

پرسیارێکی گرنگ

بۆچی بەبێ خوێندنی خول بزنس دروست نەکەم؟

چونکە تێچووی شکستهێنان زۆر گرانە. سێ تێچوو هەیە کە دەبێت بیدەیت:

تێچووی ماددی: ئەگەر شکست بهێنیت، ڕەنگە لە پارەیەکی باش زەرەر بکەیت، ئەم زەرەرەش زۆر زیاترە لەو تێچووە کەمەی بۆ خولێکی فێرکاری دەیدەیت و دەیان وردەکاری فێردەبیت کە پێشتر نەتزانیوە.

تێچووی ناوبانگ: ئەگەر شکست بهێنیت، دەوروبەرەکەت بڕوایان بە تواناکانی تۆ نامێنێت و وەک کەسێکی شکست خواردوو سەیرت دەکەن. ئەمەش زیانی بۆ ناوبانگت هەیە و لە داهاتوودا کاتێک بتەوێت پڕۆژەیەکی نوێ بکەیت، پێت دەڵێن: ئەم جارەش وەک جاری پێشوو شکست دەهێنیتەوە. زۆر سەختە نزیکەکانت بڕوایان بە تواناکانت نەبێت!

تێچووی دەروونی: ئەگەر شکست بهێنیت، متمانەبەخۆبوونت دەڕووخێت و دەکەویتە گومان لە تواناکانی خۆت. دەترسیت لەوەی بزنسێکی تر دروستبکەیت. تەنانەت ئەگەر زۆریش بەتوانا بیت، تەنها هەڵەیەکی بچووک بەسە بۆ شکستێکی گەورە و تێکچوونی دۆخی دەروونی. هەندێک لەوانەی لە بزنسدا شکست دەهێنن، دواتر ناچارن ماوەیەک سەردانی پزیشکی دەروونی بکەن تا بتوانن بەرگەی فشاری شکست بگرن.

تێچووی بزنسکردن بە هەڵە ئەوەندە گرانە، کە بەڕاستی شایانی ئەوەیە کات و پارە تەرخان بکەیت بۆ فێربوون.

بۆچی دەبێت خولی دروستکردنی بزنس لای (کارسازی شادمان) فێرببیت؟

ئێمە باش دەزانین کە جگە لە خۆمان کۆمەڵێک ڕاهێنەری تریش خولی دروستکردنی بزنس دەڵێنەوە، بەڵام زۆرێکیان لە ئاستێکی ڕووکاریدا بیر لە بزنس دەکەنەوە و ناتوانن واقعییانە بزنس ببینن و هەموو گۆشە جیاوازەکانی هەڵبسەنگێنن. ئێمە لە کارسازی شادمان ڕاوێژمان بۆ سەدان بزنسی ئەم کوردستانە هەبووە و بەردەوام لەگەڵ کێشەکانی بزنسدا دەژین. دەتوانین بە قووڵی کێشە بزنسییەکان تێبگەین، دەرکی بکەین. هەروەها مامەڵەشمان زۆرە لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە دەیانەوێت بزنس دروست بکەن، دەزانین گرفتە سەرەکییەکانیان چییە.

گەشتیار غەریب

گەشتیار غەریب خولەکە کێیە؟

  • ٢٩ کتێبی چاپکراوی هەیە لە بابەتە بزنسییەکاندا.
  • تا ئێستا زیاد لە ٥٠ هەزار نووسخە لە کتێبەکانی فرۆشراون.
  • ڕاوێژی بۆ زیاد لە ١٢٠ بزنسی کوردستان هەبووە لە ٤ ساڵی ڕابردوودا.
  • لە زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی عێراق قوتابی بەشی بزنس بووە.
  • لە ژمارەیەکی زۆری بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان و پۆدکاستە کوردییەکاندا بەشداری کردووە بۆ باسکردن لە بزنس.
  • زیاد لە ٤٠٠ بەشداربووی هەبووە بۆ ٧ گروپ کە خولی دروستکردنی بزنس.
  • زیاد لە ٢٠٠٠ کەس تا ئێستا خولیان لا خوێندووە بە شێوازی ئۆنلاین، یان ڕووبەڕوویی.

خولی دروستکردنی بزنس بۆ کێ گونجاوە؟

بە دڵنیایی هەموو خولێک بۆ هەموو کەسێک گونجاو نییە، ئێمە ئەم خولەمان بۆ ئەم کەسانەی خوارەوە دروستکردووە:

  • گەنجێک کە زانکۆی تەواو کردووە و دەیەوێت بێتە ناو جیهانی بزنس.
  • کارمەندێک کە ماوەیەکە لە بزنسێکدایە و ئێستا دەیەوێت وازبهێنێت و بزنسی خۆی دروست بکات.
  • خاوەنکارێک کە دەیەوێت بزنسەکەی بگۆڕێت و بزنسێکی نوێ دروست بکات.
  • خاوەن بیرۆکەیەک کە بیرۆکەیەکی جوانی هەیە و دەیەوێت بیکاتە بزنس.

ئەم خولە بۆ کێ نابێت؟

  • ١. کەسێک کە پێی وایە خۆی هەموو شتێک دەزانێت.
  • ٢. کەسێک کە بزنسێکی دروست کردووە و نایشیەوێت بزنسەکەی بگۆڕێت و سەرکەوتوو بووە.

لەم خولەدا هیچ بڕوانامەیەکمان نییە، چونکە ئامانجمان ئەوە نییە خولەکەمان بفرۆشرێت، بەڵکو دەمانەوێت کەسێک بەشداری بکات کە جدیە و دەیەوێت بزنس دروست بکات.

ئێمە خەریکین بڕاندسازی بۆ خۆمان دەکەین، دەمانەوێت ئێوە بتوانن بزنسەکەتان دروست بکەن، تا ڕیکلامی زیاترمان بۆ بکەن و خەڵکی تر ئاگاداربکەنەوە لە خولەکە. لەبەر ئەوەی مەبەستمانە ئێوە بگەنە بزنسی خۆتان، خۆمان ماندوو کردووە بەم خولەوە، نامانەوێت کەسێک بهێنینە خولێکەوە کە ئامانجی دروستکردنی بزنس نەبێت و دواتر کڕیارێکی ناڕازیمان بۆ دروست بووبێت.

نموونەیەک لە خولی دروستکردنی بزنس:

سەیری ئەم ڤیدیۆ کورتە بکەن تا بزانن شێوازی خولەکەمان چۆنە و ڕاهێنەرەکە چۆن قسە دەکات؟

زانیارییەکانی خولەکە

  • شێوازی خول: ئۆنلاین – تۆمارکراو (وانەکانی تۆمارکراون و هەموو وانەکان بەیەکەوە لە کەناڵێکی تێلیگرامدایە و دەتوانن بیخوێنن)
  • ژمارەی وانەکان: (٢١ وانەی تۆمارکراو)
  • ماوەی وانەکان: وانەکان لە نێوان ٩ بۆ ٢١ خولەکدان.
  • نرخی خولەکە: ١٥٠،٠٠٠
  • شوێنی سەیرکردنی خول: کەناڵی تێلیگرام، وانەکان لە تێلیگرامدا دەمێننەوە.

بۆچی نابێت بەشداریکردن دوابخەیت؟

نەمانی وزە:

بیرۆکەی بزنس ماوەیەکی دیاریکراو وزەی هەیە، ئەگەر زوو دەستی پێنەکەیت، وزەت نامێنێت و بیرۆکەکەتت بیردەچێتەوە.

متمانەبەخۆبوون:

ئەگەر چەندین ساڵ بێت بە خۆت بڵێیت بزنس دروستدەکەم و هەر دەوای بخەیت، وردەوردە متمانەبەخۆبوونت کەم دەکات و لە شتەکانی تری ژیانیشتدا متمانەت بە خۆت نامێنێت. هەندێک لەوانەی بزنس دوادەخەن تووشی کێشەی کاردواخستن دەبن و هەموو شتە گرنگەکانی تری ژیانیش دوادەخەن.

سەختبوونی ڕکابەری

ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بزنس دروستدەکەن، هەتا درەنگتر دەستپێبکەیت ڕکابەرییەکە قورستر دەبێت، چونکە بازاڕەکە پڕتر دەبێت و ماندووتر دەبیت بە هێنانی کڕیار و فرۆشتنەوە.

لیستی ئەو بزنسانەی خول یان ڕاوێژیان لە کارسازی شادمان وەرگرتووە.

تایبەتمەندییەکانی خولەکە

ڕاهێنەر گەشتیار غەریب
بەشداربوو گەنجەکان – کارمەندەکان – خاوەن بیرۆکەکان – ئەوانەی لە بزنسەکەی ئێستایان ڕازی نین
ژمارەی وانەکان ٢١ وانەی تۆمارکراو
شێوازی وانەکان ڤیدیۆی تۆمارکراو
ماوەی وانەکان ٩ بۆ ٢١ خولەک
لە کوێیە لە کەناڵی تێلیگرام دادەنرێت
تا کەی دەمێنێتەوە؟ وانەکانتان بۆ هەمیشە لا دەمێننەوە.
نرخی خولەکە ١٥٠،٠٠٠ دینار

ئەم خوولە بۆ کێ گونجاوە:

  • - ئەو کارمەندانەی کە دەیانەوێت بزنسی خۆیان دروست بکەن و لە کارمەندی بێنە دەرەوە.
  • - ئەو کەسانەی پێشتر بزنسێکیان کردووە و شکستیان هێناوە.
  • - ئەو قوتابییانەی کە تازە زانکۆیان تەواو کردووە و دەیانەوێت بزنسی خۆیان دروست بکەن.
  • - ئەو خاوەن بزنسانەی کە دەیانەوێت بزنسەکەیان گەشە پێبدەن.
  • - ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بواری خۆیان بدۆزنەوە و بزنس دروس بکەن.

لە خولەکەدا چی دەخوێنین؟

تێگەشتن لە بزنس:

لە خولەکەدا سێ کارەکەی بزنس بە وردی دەخوێنین، کە ئەمانەی خوارەوەن:

یەکەم: دابینکردن

واتا: ئەو شتەی کە کڕیار پارەی بۆ دەدات. جۆرە جیاوازەکانی دابینکردن و هەڵەکانی دابینکردنی بەرهەم باسدەکەین.

دووەم: گواستنەوەی بەرهەم بۆ کڕیار

دوای ئەوەی بەرهەمەکەت ئامادە دەبێت، پێویستت بە مارکێتینگ و خۆدەرخستن هەیە لە بازاڕدا تا کڕیار بێت و بەرهەمەکەی پێ بفرۆشیت. لەم خولەدا ورد باسی مارکێتینگ و فرۆش دەکەین.

سێیەم: پشتیوانی کڕیار

بزنسی سەرکەوتوو ئەوەیە کە کڕیاری هەمیشەیی دروست کردووە. بۆ دروستکردنی کڕیاری هەمیشەیش دەبێت دوای ئەوەی کڕیارەکە بەرهەمەکە دەکڕێت پەیوەندی لەگەڵدا دروست بکرێت و دووبارە بهێنرێتەوە. لەم خولەدا باسی هێنانەوەی کڕیار دەکرێت.

--------------

هەڵبژاردنی بیرۆکەی بزنس

لەم خولەدا بە سێ قۆناغ بیرۆکەی بزنسەکەمان یەکلایی دەکەینەوە:

یەک: کۆکردنەوەی بیرۆکەکان: لەسەر بنەمای حەز و ئەزموونەکانی ڕابردووەوە هەموو بیرۆکەکان کۆدەکەینەوە.

دوو: هەڵسەنگاندنی بیرۆکەکان:لەسەر ٥ بنەماوە دوو بیرۆکەی باشیان دیاری دەکەین کە بمێنێتەوە تا بیانکەین بە بزنس. بنەماکانیش ئەمانەن: حەز، توانایی ماددی، توانایی جەستەیی، دەرفەتی کۆمەڵایەتی، توانایی پارەپەیداکردن.

هەڵسەنگاندنی بیرۆکە

ژمارە بیرۆکەکان حەز توانای ماددی توانای جەستەیی دەرفەتی کۆمەڵایەتی پارەپەیداکردن کۆی گشتی
١
٢
٣
٤
٥
٦
www.karsazyshadman.com

سێ: یەکلاکردنەوەی بیرۆکەدوو باشترین بیرۆکە دەهێنین و لەسەر بنەمای گونجاوی لەگەڵ ئێمەدا دانەیەکیان یەکلا دەکەینەوە.

---------------

هەڵسەنگاندنی بیرۆکەی بزنس

بیرۆکەی بزنسەکان لە سێ بنەماوە هەڵدەسەنگێنین:

١. فرۆشبزنسەکان لە ڕووی فرۆشەوە دەکەینە ئەم سێ جۆرە (ئیشتراکی – پێویستی – پڕۆژەیی)

٢. مەترسیبزنسەکان لە ڕووی مەترسییەوە دەکەینە ئەم سێ جۆرە (پارێزراو – جددی – مەترسیدار)

بزنسەکان لە ڕووی هیلاکییەوە دەکەینە ئەم سێ جۆرە (کەم قازانج – مام ناوەند – پڕقازانج)

---------------

جیاکردنەوەی پۆلێنی بزنس

بزنسەکان لە ڕووی پۆلێنەوە دەکەین بە سێ جۆرەوە:
خزمەتگوزاریی – کاڵافرۆشتن – بەرهەم دروستکردن

دواتر لە ڕووی (خەرجی دروستکردن، ڕکابەریی – کۆنتڕۆڵی نرخدانان – توانایی ڕاسپاردن و داهاتووی بزنسەکە)ەوە بەراوردیان دەکەین بە یەکتر.

بابەتە گرنگەکانی خولەکە

خوێندنەوەی دۆخی خۆمان

باسی سەرکێشی و ترس دەکەین لە بزنسدا و ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن لە نێوان هەردووکیاندا بژین. سەرکێشی نەکەین و ترسیش وا نەکان کە وازبهێنین لە دروستکردنی بزنسەکەمان.

پێش دەستپێکردن

١٠ پرسیاری ستراتیژیمان هەیە کە دەبێت پێش دەستکردن بە بزنسەکە لە خۆتی بپرسیت تا بە هۆی ئەو ١٠ پرسیارەوە بتوانیت دڵنیا ببیتەوە لەوەی بزنسەکەت گونجاوە.

دەستکردن بە بزنسەکە

باسی دەستپێکردن دەکەین و ئەو کارانەی کە دەبێت ڕاستەوخۆ ئەنجامیان بدەیت کە دەستت کردە بزنسەکە. ئەوانیش (هێنانی کڕیارە بۆ ناو بزنسەکە و فرۆشتن و ژمێریاریی ڕۆژانەی بزنسەکەیە).

هەروەها باسی ئەوە دەکەین کە چۆن سەرمایەی بزنسەکەی خۆت دیاری بکەیت و ساڵانە جەردی بزنسەکەت بکەیت.

وەڵامی پرسیارە باوەکان

١. بڕوانامەی لەگەڵدایە؟
ئێمە تایبەت بڕوانامەمان دانەناوە لەم خولەدا، چونکە دەمانەوێت تەنها ئەو کەسانە بەشداری بکەن کە بە ڕاستی دەیانەوێت بزنس دروست بکەن. چونکە دەمانەوێت سیڤییەکی باش دروست بکەین بۆ خۆمان. ئەگەر بەشداربووەکان خولەکەیان خوێند، توانییان بزنسی خۆیان دروست بکەن. خۆیان سوود دەبینن بەوەی داهاتیان بۆ دێت، ئێمەش سوود دەبینین بەوەی باسمان دەکەن و بوونەتە خاوەنی خولێکی ڕاستەقینە.
٢. ئەگەر کتێبەکانم هەبێت، پێویست دەکات بەشداری ئەم خولە بکەم؟
بە دڵنیایی بەڵێ، ئەگەر دەتەوێت بزنسی خۆت دروست بکەیت. چونکە بابەتەکانی نوێن و زۆرینەی ناوەڕۆکەکانی خولەکە لە کتێبەکانماندا بوونی نییە. ئەگەریش هەبێت لە کتێبە جیاوازەکاندایە. تۆ پێویستت بە خولێکە کە هەموو شتێکت بە یەکجار پێبدات.
٣. بە بەشداریکردن لەم خولەدا چیم دەستدەکەوێت؟

بە بەشداریکردن لەم خولەدا چیت پێ دەدرێت؟

- وانەکانی خولەکە بە شێوازی تۆمارکراوخولەکەمان لە ٢١ وانەدا تۆمار کردووە، کاتێک بەشداری دەکەیت دەتکەینە کەناڵێکی تێلیگرامەوە کە هەموو وانەکانی تێدایە و دەتوانیت وانەکان بخوێنیت.

- گروپی پشتیوانی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦کاتێک بەشداری دەکەیت دەتکەینە گروپێکەوە کە هەموو بەشداربووانی تری خولەکەی تێدایە و تایبەتە بە پرسیار و وەڵام، هەر پرسیارێکت بۆ دروست ببێت، ڕاهێنەری خولەکە واتا (گەشتیار غەریب) خۆی وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە. ئەم گروپە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.

- ئەپدەیتکردنەوەئێمە بە پێی پرسیاری بەشداربووەکان هەر ئەپدەیتێک پێویست بوو دەیکەینە وانەیەکی نوێ و زیادی دەکەین بۆ خولەکە. هەموو ئەپدەیتەکان بە دیاری دەبن بۆ ئەو کەسانەی بەشداری ئەم خولەیان کردووە.

ئایا ئەم خولە بۆ من گونجاوە؟

ئەگەر تۆ یەکێکیت لەم کەسانەی خوارەوە، ئەوا گونجاوە. ئەگەر لەم کەسانە نیت، پێشنیار ناکەین بەشداری بکەیت:

  • - ئەو کارمەندانەی کە دەیانەوێت بزنسی خۆیان دروست بکەن و لە کارمەندی بێنە دەرەوە.
  • - ئەو کەسانەی پێشتر بزنسێکیان کردووە و شکستیان هێناوە.
  • - ئەو قوتابییانەی کە تازە زانکۆیان تەواو کردووە و دەیانەوێت بزنسی خۆیان دروست بکەن.
  • - ئەو خاوەن بزنسانەی کە دەیانەوێت بزنسەکەیان گەشە پێبدەن.
  • - ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بواری خۆیان بدۆزنەوە و بزنس دروس بکەن.
وانەکان تا کەی دەمێننەوە؟
وانەکان لە تێلیگرامدان، ئێمە نیازمان نییە وانەکان لە تێلیگرامدا بسڕینەوە. تا هەر کاتێک تێلیگرام هەبێت، وانەکانیش دەمێننەوە.
ئەگەر خەتم نەبوو دەتوانم وانەکان ببینم؟
وانەکان داونلۆود ناکرێن، بەڵام تەنها یەکجار سەیری وانەکان بکەیت، دواتر خەتیشت نەبێت هەر دەتوانیت وانەکان سەیر بکەیت.
ئایا جگە لە من کەسی تر بەشداری ئەم خولەی کردووە و بزنسی دروست کردبێت؟
تا ئێستا زیاد لە ٤٠٠ بەشداربوو لە ٧ گروپدا بەشدارییان کردووە. لە سەرەوە فیدباکی هەندێکیان دانراوە کە بە هۆی ئەم خولەوە توانیویانە بزنسی خۆیان دروست بکەن.
ئایا خولەکە ناواقعی نییە؟
ئێمە بڕوامان بە خەونی پەمەیی نییە و نامانەوێت بە زۆر کەس بکەینە ناو بزنسەوە. دەزانین ئەوانەی تەنها خەون دەبینن، بەرگەی سەختییەکانی بزنس ناگرن. خولەکەمان زۆر واقعییە و بۆ بازاڕی کوردستان گونجاوە.
ئەگەر پرسیارم بۆ دروست بوو چی بکەم؟
بە بەشداریکردن لەم خولەدا دەچنە گروپێکی تایبەت بە خولەکەوە کە تا ١ی١ی٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت. هەر پرسیارێکتان بۆ دروستبوو، لەوێ بیپرسن وەڵامتان دەدەینەوە.
ئایا دەتوانم ڕاستەوخۆ دوای خولەکە بزنس دروست بکەم؟
بەڵێ، ئەگەر دۆخی ژیانتان گونجاو بێت بۆ دروستکردنی بزنس. ئێوە لەم خولەدا تێدەگەن کە ئایا دەتوانن ڕاستەوخۆ دەستپێبکەن، یان دەکرێت ماوەیەکی کەم بوەستن.
ئایا بەم خولە دەتوانم بواری خۆم دیاری بکەم؟
بەڵێ، چونکە ئەو بزنسەی دروستی دەکەن، دەبێتە بواری تەمەنتان و لەم خولەدا باسی یەکلاکردنەوەی بیرۆکەکە دەکەین و زۆریش جدین لەوەی کە دەبێت بواری خۆت یەکلا بکەیتەوە پێش ئەوەی بزنس دروست بکەیت، چونکە بزنس بە کاتی دروست ناکرێت.
من بزنسەکەم دروستکردووە و ئێستا لە ڕێکخستنیدام، ئایا بۆ من دەبێت؟
نەخێر، ئەگەر ڕازیت لە بزنسەکەت و گرفتت نییە و دەزانیت دەمێنیتەوە. تەنها بۆ ئەو خاوەن بزنسانە دەبێت کە گومانیان لە بزنسەکەیان هەیە و دڵنیا نین دەمێننەوە. چونکە کێشەیەکیان هەیە وەک کێشەی کەمی فرۆش.
من پەیجم هەیە، ئایا بۆ من گونجاوە؟
بەڵێ، چونکە زۆر ورد باسی بزنس کراوە. پەیجیش خۆی بزنسێکە. خولەکە تایبەت نییە بە پەیج، بەڵام پەیجیش جۆرێک بزنسە، تەنها ئەوەندەیە جۆری فرۆشەکەی لە پەیجەوە ڕوودەدات.
ئایا ئەم خولە جیاوازە لە کتێبەکانتان؟
بەڵێ زۆر جیاوازە، لێرە بە وردی دەستدەکەیت بە دروستکردنی بزنسی خۆت. زۆرینەی ناوەڕۆکەکانیش نوێن و لە کتێبەکانماندا بوونی نییە.

Want to receive push notifications for all major on-site activities?