5 هۆکار بۆ کڕین

4.7
(7)

 

کڕین پڕۆسەیەکی تەواو هەستییە. زۆر گرنگە بتوانیت سوود لە هەستەکانی کڕیار وەربگریت بۆ دەستکەوتنی فرۆشێکی زیاتر. لەم مەقالەیەدا باس لە ٥ هۆکاری گرنگ دەکەین کە زۆرینەی مرۆڤەکان لەسەر بنەمای ئەم هۆکارانە کڕینەکانیان ئەنجام دەدەن.

 

  1. ترس

هۆکاری یەکەم ترسە. وەک لە دێڕی یەکەمدا وتمان، کڕین هەستییە، بۆیە بنەمای زۆرێک لە کڕین هەستی ترسە. بۆ نموونە خەڵک دەترسن لەوەی لەکاتی باراندا تەڕ ببن، بۆیە دەچن چەتر دەکڕن.

 

بەهەمانشێوە هۆکارێکی تر، ترسە لە لەدەستدانی دەرفەتێکی باش، بۆیە کاتێک مرۆڤەکان هەست دەکەن کە نرخی بەرهەمێک بەردەوام لە دابەزیندایە، پەلە دەکەن و ئەو بەرهەمە دەکڕن، چونکە دەترسن دەرفەتێکی باش لەدەست بدەن.

 

  1. دامەزراندنی پەیوەندی

دووەم گرنگترین پاڵنەر بۆ کڕین پەیوەندییە. مرۆڤەکان حەز دەکەن پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردا دروستبکەن و هاوڕێی نوێ بدۆزنەوە و جوانتر دەربکەون لە بەرامبەر هاوڕێ و خزمەکانیان. کەواتە ئەگەر بتوانین بەرهەمەکان بە شێوەیەک بخەینە بازاڕەوە کە نیشانی بدات پەیوەندی کڕیارەکە لەگەڵ کەسانی تر باشتر دەکات، ئەوا فرۆشی بەرهەمەکان زیاد دەکات.

 

بۆ نموونە زۆرێک لە فرۆشیارانی مەعجونی ددان سەرنجیان لەسەر ئەو ڕاستییەیە کە ئەگەر ئەم مەعجونی ددانە بەکاربهێنیت، ئەوا کەسانی تر هەست بە دڵخۆشی دەکەن و دەتوانیت هاوڕێی نوێ و پەیوەندی نوێ دروست بکەیت.

 

ئەو کۆمپانیایانەی ئۆتۆمبێلی گرانبەها دەفرۆشن، لەجیاتی ئەوەی سەرنجیان لەسەر ئۆتۆمبێلەکە و لایەنە تەکنیکییەکانی بێت، ئۆتۆمبێلەکە وەک ئامرازێکی پۆزلێدان دەخەنە ڕوو بۆ ئەوەی کەسانی دیکە بۆ لای خۆیان ڕابکێشن.

 

  1. کاڵای بێ بەرامبەر

پاڵنەری سێیەم بریتییە لە کاڵای ئازاد. بە گشتی مرۆڤ بە سروشتی خۆی هەمیشە ئامادەیە ئەو شتانە بەدەستبهێنێت کە بێبەرامبەرن. بە دانانی بەرهەمی بێبەرامبەر لە تەنیشت بەرهەمەکەمانەوە دەتوانین ئەم هەستە خۆشە لە کڕیاردا دروست بکەین. ئەم بیرۆکەیە دەتوانرێت لە هەموو کاڵایەکدا بەکاربهێنرێت.

 

  1. داهاتی ئاسان

چوارەم پاڵنەر بۆ کڕینی سۆزداری پارەیەکی ئاسان یان پاشکەوتی ئاسانە. ئەگەر بتوانی نیشانی بدەیت کە بەرهەمەکەت داهات بەدەستدەهێنێت یان لە لایەکی ترەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی پاشەکەوت، خەڵک بە ئاسانی بەرهەمەکە دەکڕن.

 

گریمان پرینتەر دەفرۆشیت. دەتوانیت نیشانی بدەیت کە بە کڕینی ئەم پرینتەرە، ئەو پارەیە بگەڕێنیتەوە کە لە چاپخانەکانی بازاڕدا خەرجی دەکەیت.

 

  1. بەدیهێنانی خەونەکان

پێنجەم گرنگترین پاڵنەری کڕین بەدیهێنانی خەونەکانە. پێویستە لێکۆڵینەوەی پێویست بکەین و بزانین خەونی کڕیار چییە و چۆن بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانمان یارمەتی کڕیار دەدەن بۆ نزیکبوونەوە لە خەونەکانیان.

 

بۆ نمونە کەسانێک هەن کە خەونیان وێنەکێشانە، بەدڵنیاییەوە ئامرازەکانی وێنەکێشان، وەک دەفتەر و قەڵەم و ڕەنگ و فڵچە، هۆکارن بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی ئەو کەسە.

 

دەتوانین ئەم ٥ هاندەرە هەستییە گرنگە بەکاربهێنین و فرۆشەکانمان زیاد بکەین.

 

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.7 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 7

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *