گرنگ نییە بزنسەکەت بە ڕۆیشتنی یەک کڕیار چەند زیان دەکات، بەڵکو گرنگە کە زۆرترین ڕێژەی مانەوەی کڕیارەکانت بەدەستبهێنیت. لەم بابەتەدا باس لە هۆکاری سەرەکیی ڕۆشتنی کڕیاران دەکەین. ئەمڕۆ 5 هۆکاری سەرەکی بۆ وازهێنانی کڕیارەکان لە فرۆشیارەکان ڕوون دەکەینەوە:
1- متمانە
متمانە هۆکارێکی زۆر گرنگە بۆ هێشتنەوەی کڕیارەکان؛ ئەگەر هەستیان بەوە کرد کە تۆ ڕاستگۆ نیت، ئەوا بەهای کارەکەت دەخەنە ژێر پرسیارەوە و چیتر وەک پێشتر سەردانت ناکەن. تەنها یەک ڕێگا هەیە بۆ ڕێگریکردن لە ڕۆشتنیان، ئەویش ئەوەیە هەمیشە لە سەرەتای قسەکاندا تا دەتوانین ڕاستگۆ بیت. ڕاستگۆ و ڕاشکاو بە، تەنانەت ئەگەر وتنی ڕاستییەکان قورس بێت.
2- بێباکی
کاتێک کڕیاران بیر لەو کاڵایە دەکەنەوە کە کڕیویانە، هەستەکانیان وایانلێدەکات دڵخۆش بن بە کڕین لە تۆ. بەڵام نەبوونی ئەم هەستە وایان لێدەکات بپرسن بۆچی پارەیان بە تۆ داوە. بۆیە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بدە.
3- کارمەند
لەوانەیە کڕیارەکە بەهۆی کەمتەرخەمی یان قسەیەکی نەگونجاوی کارمەندەکانتەوە جێتبهێڵێت. باشترین چارەسەر بۆ ئەم کێشەیە کەمکردنەوەی گۆڕانکاریە لە ڕاهێنانی شێوازی قسەکردن و هەڵسوکەوتنی کارمەندەکانت لەگەڵ کڕیارەکانت، تا ئەو ڕادەیەی کە هەڵەتێگەیشتن کەم بکاتەوە.
4- کەمتەرخەمی
کڕیاران پێویستیان بە گرنگیدانی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی هەست بکەن کە تۆ ڕێز لە قسە و بۆچوونەکانیان دەگریت. ئەگەر تۆ لە ڕووی پەیوەندییەوە بە ڕادەی پێویست کراوە نیت، لەوانەیە پێیان وابێت کە کەمتەرخەمیت بەرامبەریان. زۆر هەوڵ بدە بۆ ئەوەی قسە و بۆچوون و پرسیارەکانی کڕیارەکە بەرز بنرخێنیت.
5- ڕکابەر
ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆت! تۆ تاکە فرۆشیار نیت لە شارەکەدا، ڕەنگە ڕکابەرەکانت کاڵای هاوشێوەی تۆ پێشکەش بکەن بە هەمان نرخ یان کەمتریش. ئەگەر کڕیار ئاگاداری بوونی ڕکابەرێک بوو کە لەڕووی نرخەوە یان شێوازی کارکردن یان ئۆفەر و داشکاندنی باشتری لە تۆ هەبێت، ئەوا کڕیارەکەت زۆر بە ئاسانی جێتدەهێڵێت.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان
زور جوانه
زۆر سوپاس کاک مەهدی ئەزیز💙