1- کارکردن و ژیانی ڕۆژانەت هاوسەنگ بکە.
2- پلانی جددی بۆ تەندروستی جەستە و لایەنی دەروونیت دابنێ.
3- لە هیچ شتێکدا ئینکاریی مەکە!
4-ئەو ئەرکانە دیاری بکە کە دەبێت ئەنجام بدرێن و ئەو ئەرکانەش کە پێویست ناکات ئەنجام بدرێن.
5- ئەو پڕۆسانەی پێویستیان بە ئامادەبوون و چاودێری تۆ نییە بۆ کەسێکی تر جێیبهێڵە.
6- دوودڵ مەبە لە داواکردنی یارمەتی لە کەسانی تر.
7- کەمتر قسە بکە بۆ ئەوەی زیاتر بزانیت.
8- ئاماجەکانی ژیانت دیاری بکە.
9- کات و شوێن بۆ تەنیایی و ئارامی خۆت هەڵبژێرە.
10- کاری تیمی لەدەست مەدە.
11- خۆت بە کەم مەزانە.
12- باوەڕت بە مەبەست و ئامانجەکانت هەبێت.
13- ماوەی ئەنجامدانی کارێک کەمتر بکەرەوە.
14- زیرەکتر مامەڵە بکە.
15- ئاگاداری ڕەفتار و کاردانەوەکانت بە لە بارودۆخە سەختەکاندا.
16- لەسەر جێگا کاتەکانت بە شتی زیادەوە بەفیڕۆ مەدە.
17- وزەی خۆت بەفیڕۆ مەدە لەسەر شتی بێ بایەخ و ناگرنگ.
18- لە خوێندنەوەدا فێری هونەری خێرا خوێندنەوە ببە.
19- کاتەکانت بەفیڕۆ مەدە لە ڕازیکردنی کەسانی تردا.
20- پارە لەو شتانەدا سەرف بکە کە کاتت بۆ دەگەڕێننەوە.
21- هەمیشە کار لای ئەوانە بکە کە لێهاتوون لە کارەکانیاندا، تەنانەت ئەگەر پێویست بوو پارەی زیاتریش بدەیت.
22- ئەگەر کێشەیەک دروستبوو، بەدوای هۆکارەکەدا بگەڕێ، نەک تاوانبار.
23- بەرپرسیارێتی هەموو ئەو شتانەی ڕوودەدەن لە ئەستۆ بگرە!
24- لەجێی ئەوەی دڵتەنگ بیت، کاتەکانت بە بیرکردنەوە بگوزەرێنە.
25- لە ئەزموونی کەسانی تر کەڵک وەربگرە و ئەزموونە هەڵەکانیان دووبارە مەکەرەوە.
26- دڵنیابە کە ئەوەی دەیکەیت شایەنی کردنە.
27- پلانت هەبێت بۆ ئەنجامدانی کارە دڵخوازەکانت.
28- گرنگ لە ناگرنگ جیابکەرەوە.
29- دوو ڕۆژ لە ژیاندا پشتگوێ بخە، دوێنێ و سبەی. لەمڕۆدا بژی.
30- کات بە بیرکردنەوە و ڕەخنەگرتن لە کەسانی تر بەفیڕۆ مەدە.
-31 بیانووهێنانەوە بۆ هەڵەکانت کات بەفیڕۆدانە.
32- کات بۆ ژیان تەرخان بکە.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان