22 بیرۆکە بۆ مارکێتینگ

4.7
(13)

 

  1. مەهێڵە ڕۆژەکەت لانیکەم بەبێ یەک چالاکیی بازرگانی کۆتایی پێبێت.
  2. بڕەپارەیەک لە داهاتی بزنسەکەت وەک بودجە بۆ مارکێتینگ تەرخان بکە.
  3. پلانێکی درێژخایەن بۆ مارکێتینگ دابنێ و ههموو سێ مانگ جارێک هەڵسەنگاندنی بۆ بکە.
  4. لەناو لاپتۆپەکەت فۆڵدەرێک دیاری بکە بۆ هەڵگرتنی بیرۆکەکانی مارکێتینگ.
  5. ئەگەر پێت وایە لۆگۆی بزنسەکەت تەقلیدی و دووبارەیە، دەستکاریی بکە و نوێی بکەرەوە.
  6. وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و نامە و کۆمێنتەکانی کڕیار بدەرەوە بەبێ دواکەوتن.
  7. ئاگاداری ئەو پێشهات و ڕووداوانە بە کە ڕەنگە کاریگەرییان هەبێت لەسەر بازاڕی ئامانجەکەت.
  8. کتێبەکانی بواری مارکێتینگ بخوێنەرەوە.
  9. ڕیکلامی ڕکابەرەکانت کۆبکەرەوە و لێیان بکۆڵەرەوە بۆ ئەوەی بزانیت لەبارەی ستراتیژی و تایبەتمەندی و سوودی بەرهەمەکانیان.
  10. لە کڕیارەکانت بپرسە بۆچی تۆیان هەڵبژاردووە و داوای پێشنیاریان لێ بکە بۆ باشترکردنی کواڵتیت.
  11. لە کڕیارەکانی پێشووت بپرسە بۆچی بەجێیان هێشتوویت.
  12.  بازاڕی ئامانجت دەستنیشان بکە.
  13. بەردەوام خزمەتگوزارییەکانت نوێ بکەرەوە.
  14. بەشداری بکە لە سیمینارەکانی مارکێتینگ.
  15. بەشداری بکە لە خولەکانی بواری مارکێتینگ.
  16. مەقالە و نووسینەکانی بواری مارکێتینگ بخوێنەرەوە.
  17. هەموو مانگێک کۆبوونەوەیەک دەربارەی مارکێتینگ لەگەڵ کارمەندەکانت ئەنجام بدە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ستراتیژی و دۆخی بازاڕ و وەرگرتنی بیرۆکەی نوێ.
  18. ڕاوێژ بە ڕاهێنەرە بزنسییەکان بکە دەربارەی بیرۆکەی مارکێتینگ.
  19. گەشت بۆ شارێک یان وڵاتێکی تر ئەنجام بدە بۆ ئەوەی لەوێ فێری تەکنیکەکانی مارکێتینگ ببیت.
  20. لەگەڵ هەموو فرۆشێکدا بزنسکارد بدە بە کڕیارەکانت.
  21. ئەو کاڵایانەی بەشێوەی ئۆنلاین دەیانفرۆشیت، زەرفی ڕەنگاوڕەنگی بۆ بەکاربهێنە و هەوڵ بدە لۆگۆی براندەکەتی لەسەر بێت.
  22. پەیج زۆر گرنگە! ڕۆژانە و بەردەوام پۆست بکە و زانیاریی دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی کاڵاکە و سوودوەرگرتن لێی بڵاوبکەرەوە.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.7 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 13

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *