20ئامۆژگاری لە (ئیلۆن مەسک)ـەوە

4.7
(3)

 

(ئیلۆن مەسک) دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکسیشە. ئەم ملیاردێرە بەردەوام لە چاوپێکەوتن و پڕۆگرامەکاندا پرسیاری لێ دەکرێت لەبارەی چۆنیەتی دەوڵەمەندبوونی و گەیشتنی بەم ئاستەی ئێستای، ئەمڕۆ 20 لەو وەڵامانە باس دەکەین کە  (ئیلۆن مەسک) باسی کردوون.

 

1- هەرگیز درەنگ نییە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت، باوەڕت بە بیرۆکەکانت هەبێت.

 

2- منداڵەکانت هان بدە بۆ ئەوەی بیرۆکەکانیان پەرەپێبدەن.

 

3- لە هەڵەکانتەوە فێرببە و چارەسەریان بۆ بدۆزەرەوە.

 

4- سەرکەوتن بە تەنها بەدەست نایەت، سەرکەوتن دەرئەنجامی کاری گروپییە.

 

5- وەک خاوەنکارێک پێویستە بزانیت چ شتێک بۆت گرنگە. هەر کە درک بەم وەڵامە دەکەیت، ڕەوتی کارکردنی خۆت دەدۆزیتەوە

 

6- تۆ تاکە کەس نیت کە بیرۆکەی گەورەت لە مێشکدا بێت، لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکەتدا ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی زۆر دەبیتەوە.

 

7- هەموومان لە هەڵەکانمانەوە فێر دەبین، هەڵەیە گەر خۆبەزلزانانە ڕەفتار بکەین.

 

8- ئەگەر خەونێک لە سەرتدا هەیە کە لە مەحاڵەوە نزیکە، ئەوە مانای ئەوە نییە پێویستە واز لە هەوڵدان بهێنیت بۆ بەدیهێنانی. سەرکەوتنی گەورە لە خەونی مەحاڵەوە دێت.

 

9- تەنها پارە نابێتە هۆی سەرکەوتنت. ئەگەر دەتەوێت لە بوارەکەی خۆتدا ببیتە یەکەم، پێویستە توێژینەوە و پلان لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە و شارەزایی پێویستت هەبێت.

 

10- کاتەکانت بەفیڕۆ مەدە ئەگەر دەتەوێت دەوڵەمەند بیت، دەبێت بەردەوام بیر بکەیتەوە و بیرۆکەی گەورە بۆ داهاتووت جێبەجێ بکەیت.

 

11هەڵەیەکی زۆر بچووکیش دەکرێت لێکەوتەی گەورەی هەبێت. هەڵە بچووکەکان پشتگوێ مەخە.

 

12- هەبوونی لێهاتوویی تەنها لە بوارێکدا بەس نییە. دەبێت شارەزایی و ئەزموونت هەبێت لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

 

13- ئەگەر بتوانیت کاڵایەک پێشکەش بکەیت بە نرخێکی گونجاو ئەوا تۆ لەسەر ڕێگا ڕاستەکەیت و دەتوانیت بزنسێکی سەرکەوتوو بەڕێوەببەیت.

 

14- بیرۆکەی باش مەرج نییە بیرۆکەی نوێ بێت، دەگونجێت بیرۆکەیەکی ڕەفزکراوت بێت.

 

15- ئەگەر کەسێکت ناسی کە سەرکەوتووە و دەتوانێت ئاسانکاریت بۆ بکات، ئەوا هەوڵ بدە پێکەوە کار بکەن. مەرج نییە تۆ تەنها هۆکاری سەرکەوتن بیت.

 

16- بیر لە مەترسیەکان مەکەرەوە و ئەگەر حەزت بۆ کارێک هەیە، بیکە.

 

17- بەزۆریی مرۆڤەکان هەوڵی لەناوبردنی خەیاڵەکانت دەدەن. گوێ بە قسەکانیان مەدە و بە هەموو تواناتەوە کار بکە.

 

18- گەشەکردن بە تەواوی پەیوەستە بە متمانە بەخۆبوونەوە.

 

19- هیچ بازاڕ و بزنسێک بە تەنها یەک کەس دروست نابێت، هەوڵ بدە بگەڕێ و سوود لە کەسانی دیکە وەربگرە.

 

20- لەسەر بنەمای کواڵتی بزنسەکەت دروستبکە.

 

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.7 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 3

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *