کلیلی سەرکەوتن لە فرۆشدا

4
(8)

 

کلیلی فرۆشی سەرکەوتوو لەلای برایان ترەیسی

 

1. ڕاستی نوێ سەبارەت بە فرۆشتن

لە فرۆشتن پێویستت بە دروستکردنی متمانەیە لای کڕیار و ڕازیکردنیەتی بۆ کڕین. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە تێگەیشتنێکی تەواوت هەبێت دەربارەی کڕیار. پێویستە لە خۆت بپرسیت بۆچی کڕیار دەبێت لای من کڕینەکەی بکات؟! چەند ڕاستییەکی نوێ هەیە سەبارەت بە فرۆشتن کە پێویستە بیزانیت. یەکەم: ئەمڕۆ فرۆشیار زیاترە لە کڕیار. دووەم: ئەمڕۆ فرۆشتن لە هەموو کاتێک ئاڵۆزترە. هەروەها ئەمڕۆ پرۆسەی فرۆشتن پێویستی بە تەرکیزێکی زیاترە بەراورد ڕابردوو.

 

 

2. گەڕان و دۆزینەوەی کڕیار

هەرشتێک کە لە فرۆشتندا ئەنجامی دەدەیت یاسای ٨٠ بۆ ٢٠ جێبەجێ بکە. ئەرکی سەرەکی فرۆشیار بریتییە لە دروستکردنی کڕیار و دواتر هێشتنەوەیان. وەک فرۆشیارێکی باش پێویستە ٨٠٪ی کاتەکانت بۆ ڕاکێشانی کڕیارەکانت بەسەر بەریت و تەنها ٢٠٪ی کاتەکانت بۆ هێشتنەوەیان تەرخان بکەیت.

 

 

3. پەیوەندیکردن لە فرۆشتندا

کەس لێت ناکڕێت، تاوەکو کڕیارەکە قەناعەتی بەوە نەبێت کە تۆ هاوڕێی ئەویت و بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی مامەڵە دەکەیت. بۆیە هەر لە سەرەتای پرۆسەی فرۆشتنەوە پێویستە کار بکەیت لەسەردامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیار. شێوازێکی تری فرۆشتنی سەرکەوتوو بریتییە لە گێڕانەوەی چیرۆک، چیرۆکی دڵخۆشی کڕیارانی پێشوو لە دوای کڕینی بەرهەمەکەدا بۆ کڕیارەکە بگێڕەوە. مرۆڤ بە سروشتی خۆی حەزی لە گێڕانەوەی چیرۆکە و ئەم شێوازە دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆری هەبێت.

 

 

 

4. کۆتاییهێنان بە پرۆسەی فرۆشتنەکە

فرۆشیاری سەرکەوتوو پێشوەختە پلانیان بۆ داخستن و تەواوکردنی فرۆشتنەکە دادەنێت. ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی فرۆشتن، لەوانە: هەڵبژاردن لە نێوان دوو کاڵای لێکچوو، بەکارهێنانی دوا بیانووی کڕیار وەک هۆکارێک بۆ کڕینی بەرهەمەکە، یان خاترگرتنی کڕیارەکە. جگە لەوانە، ئەگەر تۆ فرۆشیارێکی سەرکەوتوو بیت دەتوانیت قسەیەکی داهێنەرانە و زیرەکانە وەک قسەی کۆتایی بۆ کڕیارەکە بکەیت تاوەکو هەستێکی خۆشی لا دروستبکەیت و هەر لەو ساتەدا بە متمانەوە بەرهەمەکەت بکڕێت.

 

 

5. شەش نهێنی سەرکەوتن لە فرۆشدا

هەنگاوی یەکەم: جددی بە لە هەموو کارێکدا. بڕیار بدە هەمیشە بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێیت و خۆت و بزنسەکەت باشتر و باشتر بکەیت.

هەنگاوی دووەم: تواناکانت دەستنیشان بکە. بزانە لەچیدا باشیت، باشتری بکە. بزانە لەچیدا خراپیت، هەوڵ بدە خۆت باش بکەیت.

هەنگاوی سێیەم: پەیوەندی لەگەڵ کەسانی گونجاو ببەستە. واتە مرۆڤی کاریگەر و ئەرێنی و سەرکەوتوو، گوێیان لێ بگرە و پرسیاریان لێ بکە، چونکە ئەو جۆرە کەسانە هەستێکی ئەرێنی لە تۆدا دروست دەکەن، جوڵەت بەرەو سەرکەوتن خێراتر دەکەن.

هەنگاوی چوارەم: هەمیشە دڵنیابە لە پاراستنی تەندروستی خۆت.هەمیشە لەبیرت بێت کە خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن.

هەنگاوی پێنجەم: هەمیشە خۆت بە باشترین بزانە لە بواری کارەکەتدا. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە دەروونی خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت. بە پێچەوانەی مرۆڤە مامناوەند و ئاست نزمەکان کە هەمیشە بیر لە شکست دەکەنەوە. هەمیشە مێشکی کەسانی سەرکەوتوو پڕیەتی لە خەیاڵی گەورە و بیر لە ساتەوەختی سەرکەوتنیان دەکەنەوە.

هەنگاوی شەشەم: بڕۆ، بجوڵێ، سەرقاڵ بە و هەمیشە هەستی بەپەلەییت هەبێت.

 

لە کۆتاییدا: مرۆڤە سەرکەوتووەکان هەمیشە چالاکن و هەرگیز لە هەوڵدان ناوەستن.

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 8

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *