ڕێگایەکی نوێ بۆ بەدەستهێنانی پارە

3
(1)

 

ئەمڕۆ خەڵکی بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە، زۆرینەی کڕینەکانیان بە ئۆنلاین دەکەن. ئیتر پێویست نەکات بە ئۆتۆمبێل بچنە دوکان و مۆڵەکان و مامەڵە لەگەڵ فرۆشیارەکاندا بکەن و ماندووبن و دنیایەک کاتیان بەفیڕۆ بچێت. لەم سەردەمەدا کاڵای وەکو: کتێب، کەرەستەی ناوماڵ، پێڵاو، جلوبەرگ، ئامێری کارەبایی، مۆبیلیات و ئامێری ئەلیکترۆنی بە هەموو جۆرەکانیەوە، لەلایەن ملیۆنان کەسەوە دەکڕدرێن بەبێ ئەوەی هیچ فرۆشیارێک تێیدا بەشداربێت. کەوایە خەڵکی ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە بازاڕی ئۆنلاین دەکەن.

فرۆشیارێکی ئۆنلاین دەتوانێت بەرهەمێک بە هەرزانتر لە فرۆشیارێکی ناوبازاڕ بفرۆشێت، چونکە بەهۆی ئەوەی پێویستییان بە کرێ دوکان و موچەی کارمەند و پارەی ئاو و کارەبا نییە. بۆیە بەدڵنیاییەوە فرۆشی ئۆنلاین پارەیەکی باشی تێدایە و قازانجی زیاترە بەراورد بە دوکانێک لە ناوبازاڕ، فرۆشی ئۆنلاین جۆرێکی نوێی بزنسە و سەرمایەگوزاری سەردەم دەیسەلمێنێت کە جۆرە بزنسێکی سەرکەوتووە.

 

+++

 

بەڵام هێشتا کەسانێک هەن کە زۆر حەزیان لە بازاڕکردنە لە فرۆشگاکاندا. ئەوانەی کتێبی گەورەیان پێ باشترە لە کتێبی PDF و ئەوانەی حەز دەکەن بەر لە کڕین کاڵآکە ببینن، بەڵام ئەو جۆرە کەسانە بەگشتی بەتەمەنن و ڕۆژێک دێت کە ئەو جۆرە بازاڕیکردنەش کۆتایی دێت.

 

هەروەها خاڵێکی گرنگ! بەگشتی کەسانی خوار تەمەنی ٢٠ ساڵ جیلێکن کە پارە زۆر خەرج دەکەن و حەزێکی زۆریان بۆ دونیای ئەلیکترۆنی و کڕین لە ئۆنلاین هەیە، دەکرێت تۆ کار لەسەر ئەم جیلەی کۆمەڵگا بکەیت و بەم جۆرە کەسانە بفرۆشیت.

 

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 1

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *