چۆن مامەڵەی کۆمێنتی ناشرین بکەین؟

3.9
(25)

چۆن مامەڵەی کۆمێنتی ناشرین بکەین؟

ئایا هەرگیز بۆت ڕوودراوە، بابەتێک بڵاو بکەیتەوە و کۆمێنتێکی ناشرینت بۆبێت؟

ئەم ڕووداوە: ئەگەر بەسەر خۆیشماندا نەهاتبێت، بەسەر کەسە نزیکەکانماندا هاتووە.
دەکرێت، لە داهاتوویدا ڕووبەڕووی خۆیشمان ببێتەوە.

پرسیارەکە ئەوەیە:
ئێمە چی بکەین؟ چۆن چارەسەری ئەم حاڵەتە بکەین؟

بۆ وەڵامەکە دەڵێین:
کۆمێنتە ناباشەکان 3 جۆرن:
1. بەرامبەر بە مەبەست دەیەوێت سوکایەتی بکات.
2. بەرامبەر هەڵە تێگەیشتووە، مەبەستی سوکایەتی نییە.
3. بەرامبەر شێوازی دەربڕینی زبرە و تەواو.

با باسی هەر سێ جۆرەکە بکەین:

1. ئەگەر بەرامبەر کۆمێنتێکی ناشرین و سوکایەتی ، سوکایەتی نووسیوە، ئەوا بەبێ بیرکردنەوە کۆمێنتەکەی بسڕەوە و بلۆکی بکە.
بۆچی؟
چونکە جوابدانەوەی چەند ڕۆژێک بێتاقەت دەکات و هیچ سودیشی نییە.

2. بەرامبەر هەڵە تێگەیشتووە و مەبەستی سوکایەتی نییە.

نامەی بۆ بنێرە، ئەگەر پێویستبوو تەلەفۆنی بۆبکە و بابەتەکەی بۆ ڕوون بکەوە.
داوای لێ بکە کۆمێنتەکەی لاببات.

3. بەرامبەر شێوازی دەربڕینی کەمێک زبرە، مەبەستی خراپی نییە.

لێیبگەڕێ کۆمێنتەکەی بمێنێت. چونکە ئەو کۆمێنتانەیش پێویستن.
بۆچی؟
چونکە وادەکەن بینەری پۆستەکانت هەست نەکەن کە تەنها دەستخۆشی و سوپاست بۆدێت.
ئەمەیش وادەکات هەست بکەن، پۆستەکانت سرووشتی (واقعی)ن.

پێویستە کەسە دیارەکانی کۆمەڵگا زۆر ئاگاداری ئەم بابەتەبن، چونکە شوێنکەوتەکانیان بە وردی سەرنجی وەڵامی کۆمێنتەکان دەدەن.

✍️گەشتیار غەریب

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3.9 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 25

4 thoughts on “چۆن مامەڵەی کۆمێنتی ناشرین بکەین؟

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *