٣ ئامۆژگاری سەبارەت بە گۆڕینی بیرکردنەوەت

4
(3)

 

شێوازی بیرکردنەوەی کەسانی سەرکەوتوو جیاوازە لەگەڵ ئەو کەسانەی سەرکەوتوو نین. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە دەتوانیت فێری شێوازی بیرکردنەوەی کەسانی سەرکەوتوو ببیت. ئەگەر شێوازی بیرکردنەوەت گۆڕی، ئەوا دەتوانیت ژیانت بگۆڕیت. بیرکردنەوەی باش شتێکی کەم نییە. سوودی زۆرە، لەوانە درووستکردنی داهات و چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەمڕۆ باسی ٣ خاڵی بنچینەیی دەکەین سەبارەت بە گۆڕینی بیرکردنەوەت.

 

  1. گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوە ئاسان نییە

گۆڕانی شێوازی بیرکردنەوە لە خۆیەوە ڕوونادات. ئەگەر بتەوێت ببیتە بیرمەندێکی باشتر، دەبێت کاری لەسەر بکەیت، کاتێکیش بوویتە بیرمەندێکی باشتر، ئەوا بیری باشت بۆ دێت. گەیشتن  بە بیرۆکەی باش بە پلەی یەکەم بەندە بەوەوە کە لە ئێستادا چەندە کەسێکی ئەرێنیت.

 

  1. گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوە قورسە

ئەلبێرت ئەنیشتاین زانای فیزیای خاوەن خەڵاتی نۆبڵ قسەیەکی هەیە کە دەڵێت: “بیرکردنەوە قورسە، هەر بۆیە کەم کەس بیر دەکەنەوە”.

لەبەر ئەوەی کە بیرکردنەوە کارێکی قورسە، مرۆڤ بۆ باشترکردنی بیرکردنەوەکانیان داوای یارمەتی لە دەوروبەرەکەیان دەکەن.

 

  1. بیرکردنەوە وەبەرهێنانە

ناپلیۆن هیڵ پێی وایە کە “ئەو زێڕەی لە بیری مرۆڤەکان دەرهێنراوە زیاترە لەو زێڕەی کە لە زەویدا دەرهێنراوە”.

کاتێک زیاتر هەوڵتدا و بەدوای فێربووندا گەڕایت، لە ڕاستیدا تۆ وەبەرهێنانت لە خۆتدا کردووە. کانەکانی زێڕ تەواو دەبن، بازاڕەکانی بۆرسە دادەبەزن، وەبەرهێنانی خانووبەرە بە باشی ناڕوات، بەڵام عەقڵێک کە توانای بیرکردنەوەی باشی هەبێت وەک کانێکی ئەڵماس وایە کە هەرگیز تەواو نابێت.

 

بۆ ئەوەی ببیتە بیرمەندێکی باش، دەبێت ئەرێنی بیت سەبارەت بە پرۆسەی بیرکردنەوە. بەردەوام خۆت بخەرە شوێنی گونجاو بۆ بیرکردنەوە و داڕشتن و فراوانکردنی بیرکردنەوەکانت. بیکە بە یەکەمایەتی. لەبیرت نەچێت کە بیرکردنەوە لۆژیکە نەک هەست.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 3

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *