میتۆدی سێگۆشەی فرۆشتن

4.3
(6)

 

بنەمای ئەم میتۆدە لەسەر ئەزموونی بەڕێوەبەرانی بڕاندە جیهانییەکان دامەزراوە. ئەوان بە بەردەوامی لە هەموو بوارەکانی بزنسدا لە وەسفی فرۆشیارە هەمیشەییەکاندا، باسیان لە سێ ناوی پەیوەندیدار بەیەکەوە کردووە: وەک هاوڕێ، ڕاوێژکار و مامۆستا. لەگەڵمانبن لە درێژەی باسەکە.

 

هاوڕێ

کڕیاران خاوەن بزنسەکەیان وەک هاوڕێیەک دەبینن کە بەڕاستی گرنگی بە هەستەکانیان دەدات. کاتێک کڕیارەکانت تۆ بە هاوڕێی خۆیان دەزانن، ئەوا دڵسۆز دەبن بۆت و هەمیشە تۆ بە سەرچاوەی یەکەمی کڕینەکانیان دەزانن، لەم حاڵەتەدا زۆر زەحمەتە ڕکابەرەکانت بتوانن ئەو کڕیارە بۆ خۆیان ڕابکێشن. هەستی هاوڕێیەتی وەک موگناتیزێک وایە کە بەردەوام کڕیارەکە ڕادەکێشێت بەرەو بزنسەکەت.

 

ڕاوێژکار

کڕیاران گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە باشترین فرۆشیار پسپۆڕێکی متمانەپێکراوە کە ئامۆژگاری و بۆچوونی گونجاوی هەیە. کاتێک کڕیارەکان تۆ وەک ڕاوێژکارێک بۆ خۆیان دەزانن، لە کۆتاییدا دەگەنە ئاستێک کە جگە لە تۆ لە هیچ شوێنێکی ترەوە ناکڕن.

 

مامۆستا

کڕیاران فرۆشیارە نایابەکان وەک مامۆستایەک دەبینن کە فێریان دەکەن چۆن زۆرترین سوود لەو کاڵایە وەربگرن کە دەیفرۆشن. ئەمەش دوای بەرجەستەبوونی دوو خاڵەکەی سەرەوە دێتە بەرهەم، زۆر گرنگە بتوانیت هەستی مامۆستابوون لای کڕیار دروستبکەیت، بەجۆرێک کە کڕیارەکە متمانەی ٪١٠٠ی بە قسەکانت هەبێت.

 

بزنسەکەی تۆ لە کام قۆناغەدایە؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.3 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 6

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *