لەناوبردنی بزنس بە ئاسانی

4.5
(10)

 

ئەگەر خاوەن بزنسێکی بچووکیت، بێ گومان وەک هەموو خاوەنکارەکان بیرت لە مارکێتینگ و ڕیکلامکردن و بەرەوپێشبردنی بزنسەکەت کردووەتەوە. بەڵام با پرسیارێک بکەین، دەتەوێت چ جۆرە ڕیکلامێک بکەیت؟ باوترین شێوازی ڕیکلامکردن کە زۆربەی خاوەن بزنسە بچووکەکان بەکاریدەهێنن، بریتییە لە سەیرکردن و تەقلیدکردنی ڕکابەرە گەورە و سەرکەوتووەکانیان لە بوارەکەدا. پێدەچێت ڕێگایەکی گونجاو بێت، چونکە ئەزموونکراوە و خەڵکیش ئەم جۆرە ڕیکلامەیان بینیوە، مەگەر وا نییە؟

لە ڕاستیدا ئەمە خێراترین ڕێگایە بۆ شکست و بەدڵنیاییەوە ئەم هەڵەیە بووەتە هۆی شکستی زۆرێک لە بزنسە بچووکەکان. دوو هۆکاری سەرەکی هەن بۆ لەناوچوونی بزنس، ئەوانیش بریتین لە:

 

ڕکابەرە گەورەکان ئەجێندا و ئامانج و پلان و ستراتیژی زۆر جیاوازیان هەیە لە چاو بزنسە بچووکەکان. ئەوان ستراتیژی و ئەولەویەتەکانیان زۆر جیاوازە لە تۆ. ئەولەویەت لە بزنسە گەورەکاندا بەمجۆرەیە:

  1. ڕاهێنانکردن و ئامادەکردنی کارمەندەکانیان
  2. ئۆفەر و داشکاندنی بەردەوام
  3. مارکێتینگی زەبەلاح بۆ ڕاکێشانی کڕیار
  4. هێنانەدیی چاوەڕوانییەکانی کڕیار و زۆری تر..

 

ئەولەویەت لە بەبازاڕکردن لە بزنسە بچووکەکانیشدا بەمجۆرەیە:

  1. قازانج
  2. قازانج
  3. قازانج

 

وەک دەبینین دونیایەک جیاوازی لە نێوان ئەولەویەت لە بزنسە بچووک و گەورەکاندا هەیە. کەواتە بە شێوەیەکی سروشتی پێویستە دونیایەکیش جیاوازی لە ستراتیژی و جێبەجێکردنی پلان و کارکردنیشدا هەبێت.

 

ستراتیژی لەگەڵ قەبارەدا دەگۆڕێت. زۆر گرنگە لەمە تێبگەین. بەکارهێنانی هەمان ستراتیژی بزنسە گەورەکان لە بزنسێکی بچووکدا کاریگەری نابێت. وەک ئەوە وایە بتەوێت خواردنێك دروستبکەیت، بەڵام تەنها یەک دانە لە پێکهاتەکانی خواردنەکەت کڕیبێت، ئایا دەتوانیت خواردنەکە دروستبکەیت؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.5 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 10

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *