هەندێک کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فرۆشیارن بەڵام هەرگیز فرۆشیار نین. هەر فرۆشیارێک گرنگیی بە هەموو پەیوەندییەک لە چوارچێوەی بزنسەکەیدا بدات ئەوە دەردەخات کە فرۆشیاری ڕاستەقینە نییە. دیارە هەندێک شت گرنگن و هەندێکی تریش گرنگترن.
فرۆشتن وەک ئەوە وایە تۆپێک بۆ چەند کەسێکی جیاواز هەڵبدەیت، بەدڵنیاییەوە یارییەکە لەگەڵ ئەوانەی تۆپەکەت بۆ هەڵدەدەنەوە بەردەوام دەبێت.
بەڵام فڕێدانی تۆپ مانای چییە؟
ئەو کەسانەی وەڵامی پرسیار و پێشنیارەکانمان دەدەنەوە، واتا تۆپەکە هەڵدەدەنەوە بۆمان، هەرکەس تۆپەکەی بۆ هەڵدایتەوە مانای ئەوەیە کە ئامادەیە دەستبەجێ کات و سەرنج و وزەی خۆیان بۆ ئێمە تەرخان بکات.
فرۆش خۆی ڕوونادات
کاتێک دەستپێشخەری دەکەین و جووڵەیەک دروستدەکەین لە بزنسەکەماندا، جۆرێک لە کاردانەوە و وەڵام لەلایەن ئەو کڕیارانەوە بەدیدەکرێت کە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین. ئەو کاردانەوەیە پێمان دەڵێت کێ لەگەڵمان تۆپ یاری دەکات و کێ نا. هەڵدانی تۆپ نمونەیەکی باشە بۆ مەبەستەکانمان چونکە کردارێکە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت. کاتێک تۆپێک بۆ کەسێک هەڵدەدەیت، یەکسەر دەزانیت کە بەرامبەرەکەت دەیەوێت لەگەڵ تۆدا یاری بکات یان نا.
هێنانی کاڵای نوێ و جیاواز باشترین ستراتیژییە بۆ چوونە سەر هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەی فرۆشتن، هەروەها دەتوانرێت لەگەڵ چەند کڕیارێکی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.
دەگونجێت هەمان جیاوازیی بۆ مامەڵە و قسەکردنیش دروست بێت.
مەقالەکەمان بەم قسەیەی بیڵ کۆسبی کۆتایی پێدەهێنین کە دەڵێت:
نازانم کلیلی سەرکەوتن چییە، بەڵام کلیلی شکست ئەوەیە دڵی هەمووان ڕازی بکەیت.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان