زمانی جەستە یەکێکە لە بەهێزترین ئامرازەکانی پەیوەندیکردنی نێوان فرۆشیار و کڕیار. لە بواری فرۆشدا، فرۆشیار چۆن ڕادەوەستێت، چۆن جووڵەیەک بکات و چۆن سەیری کڕیار بکات، دەکرێت کاریگەری زیاتر هەبێت لە قسەکانی فرۆشیارەکە خۆی. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە نزیکەی ٥٥٪ لە پەیوەندیکردنەکانمان لە ڕێگەی زمانی جەستەوە ڕوودەدات، لە کاتێکدا تەنها ٧٪ لە ڕێگەی وشەکانەوەیە.
لەم مەقالەیەدا ٤ خاڵ باس دەکەین سەبارەت بە زمانی جەستە لە فرۆشتندا:
١. جەختکردنەوە لەسەر چاو قسەیەک هەیە دەڵێت چاو دەروازەی دڵە، بەتایبەتی لە فرۆشدا. سێرکردنەکان دەبێت ڕاستەوخۆ بێت بەڵام نەک بە شێوەیەک کە بەرامبەر نائارام بکات بەردەوام دەبێت سێرکردنەکانمان پیشاندانی متمانە و ڕاستگۆیی بێ، هەروەها پێویستە سروشتی بێت، چاوەکان دەکرێت هەستێکی بەنرخی و گرنگی بۆ کڕیار دروست بکەن.
٢. دەستەکانیش هاوشێوەی زمان قسە دەکەن، دەستەکان دەتوانن پەیامی بەهێز بگەیەنن.
- ٢ لە شێوازە جیاوازەکانی دەستەکان ڕوون دەکەینەوە:
- ١. دەستی کراوە نیشانەی پەسەندکردن و ڕاستگۆییە.
- ٢. دەستە داخراوەکان یان دەستە چەماوەکان هەستی بەرگریکردن دەگەیەنن.
بەکارهێنانی دەست بۆ ڕوونکردنەوە دەبێت ئارام و سروشتی بن و زیاد لە سنوری خۆیان نەبێت.
٣ لە شێوازە جیاوازەکانی وەستان و دانیشتن ڕوون دەکەینەوە:
- ١. شێوەی ڕاوەستانێکی ڕاست و ڕێک متمانە پیشان دەدات.
- ٢. چەماندنەوە وەک بێ ئارامی بۆ کەسی بەرامبەر نیشاندەدرێت.
- ٣. دانیشتنی ڕاست بە کەمێک ڕووکردنە کڕیار نیشانەی سەرنجدانی فرۆشیارە بۆ کڕیار.
٤. هەروەها زەردەخەنە: دەکرێت ڕوو خۆشی فرۆشیار و زەردەخەنەکەی چەکی نهێنی و فرۆشیار بێت تا هاوکاری کریار بدات ئارام و ئاسودە بێت.
بەڵام ئاگاداری ئەم ٤ خاڵە ببن:
١. زەردەخەنەی ناڕاستەقینە بە خێرایی دەناسرێتەوە و کاریگەری پێچەوانە دەبێت.
٢. پێدانی مەودایەک بە کڕیار و زۆر نزیک نەبوونەوە لە شوێنی کەسی، هەروەها خاڵێکی گرنگر لە ڕێزگرتن لە کڕیار،
٣. وردبوونەوە و زۆر دیقەت دان زۆر زوو دەتوانێت هەستی نائارامی دروست بکات.
سەیری کلتوری ئەوشوێنە بکە کە لێی دەژیت، چونکە هەندێک لەم خاڵەنە دەکرێت لە کلتورێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاواز بێت.
٤. با تەواوی جەستەت گوێ لە کڕیار بگرێت،
جیالەوەی بە گوێ گوێ دەگریت، ڕوو لە کڕیار بکە و سەنجت لای قسەکانی بێت، ڕووکردنە کڕیار بۆ کڕیارەکەتی دڵنیا دەکەیتەوە کە قسەکانی جێگەی سەرنجە.
بە ٤ خاڵ باس لەو هەڵانە دەکەین کە پێویستە فرۆشیاران لێیان دوور بکەونەوە:
١. تێکدانی گفتوگۆکە بە پچڕاندنی کڕیار لە قسەکانی.
٢. دەست خستنە ناو گیرفان لە بەرامبەر کڕیار، ئەمەش بێ متمانەی فرۆشیار دەسەلمێنێت.
٣. سەیرکردنی کاتژمێر یان مۆبایل، نیشانی دەدات کە فرۆشیارێکی کەم سەرنجیت.
٤. بەرزکردنەوەی شان بە ڕێژەیەکی زۆر، نادڵنیایت نیشاندەدات.
٤ خاڵ کە پێویستە هەموو فرۆشیارێک جێ بە جێیان بکات پێش چونە بەردەم کڕیار:
١. جلی گونجاو و پاک لەبەر بکە.
٢. ڕاهێنانێکی باش بکە لەبەردەم ئاوێنەدا.
٣. متمانەی تەواوت بە خۆت هەبێت.
٤.وا بکە زمانی جەستەت لەگەڵ پەیامی دەنگیت یەکبگرێتەوە.
کۆتایی:
زمانی جەستەی فرۆشیار دەنگێکی بێ دەنگە کە پەیامێکی بەهێز دەگەیەنێت. سەرکەوتن لە فرۆشدا تەنها پەیوەست نییە بە باشترین بەرهەم یان نرخی گونجاو، بەڵکو پەیوەستە بە ئەو متمانە و پەیوەندییەی کە فرۆشیار لە ڕێگەی هەموو ئامرازەکانی پەیوەندیکردنەوە – لەوانە زمانی جەستە – دروستی دەکات. کاتێک فرۆشیارێک شارەزا دەبێت لە کۆنترۆڵکردنی زمانی جەستەی خۆی و خوێندنەوەی زمانی جەستەی کڕیار، دەرگای سەرکەوتنی گەورە دەکاتەوە و پەیوەندییەکی بەهێز و درێژخایەن لەگەڵ کڕیارەکاندا دروست دەکات.