تەکنیکەکانی معامەلەکردن

3.9
(10)

 

هەست و سۆز هۆکارێکی سەرەکییە لە معامەلەدا. هەست، تەماح، ترس یان توڕەیی، دەکرێت کاریگەریی گەورەیان هەبێت لە معامەلەدا. تا زیاتر بتوانیت هەستەکانت لە پرۆسەی معامەلەدا دووربخەیتەوە، زیاتر دەتوانیت ئەنجامی باش بۆ خۆت و بزنسەکەت بەدەستبهێنیت. تا زیاتر هەستیی بیت، توانای ئەوەیت کەمتر دەبێتەوە معامەلەکە بە قازانجی خۆت کۆتایی پێبهێنیت.

 

کۆنترۆڵی هەستەکانت بکە

تەماح یەکێکە لە هەستەکان کە کاریگەریی زۆری لەسەر بیرکردنەوە هەیە. جگە لە تەماح، ترس مەترسیدارترین هەستە. تا زیاتر لە ئەنجامی معامەلەکە بترسیت، بە ئاسانی پاڵنەرێکت بۆ دروستدەبێت بۆ ئەوەی شتێک بکەیت کە ڕەنگە لە بەرژەوەندی تۆدا نەبێت. هەر لەبەر ئەمەشە کە بێباکبوون لە گەیشتن یان نەگەیشتن بە ئامانجێکی دیاریکراو، ڕێگەیەکی نایاب و سەرنجڕاکێشە بۆ بەدەستهێنانی قازانج لە معامەلەکەدا

 

هەستێکی بەهێزی دیکە کە دەتوانێت ببێتە هۆی خراپی بڕیاری معامەلەکان، توڕەییە. زۆرجار معامەلەچییەکان ترس و توڕەیی بەکاردەهێنن بۆ پاڵنانی بەرامبەرەکانیان و ناچاریان دەکەن ئەو بڕیارانە بدەن کە لە بەرژەوەندی خۆیاندا نییە.

 

هەمیشە ئارام بە

هەرکاتێک لە کاتی هەر معامەلەدا هەستت کرد خەریکە توڕە دەبیت، بڵێ: دەڕۆم و دێمەوە. معامەلەکە دوا بخە، بەڵام هەرگیز نەکەیت لەکاتی توڕەییدا معامەلە بکەیت. بڕۆ دەرەوە و پیاسەیەک بکە. معامەلەکە دوابخە بۆ دوای چەند خولەکێکی تر، چەند سەعاتێکی تر یان ڕۆژێکی تر. خۆت پابەند بکە کە بڕیاری گرنگ نەدەیت یان بە هەندێک مەرج ڕازی نەبیت لەکاتێکدا ٪١٠٠ دەروونت ئارام نییە.

 

کاکڵەوتە

هەرگیز بە شكستی گرێبەستێک دڵتەنگ مەبە. گرێبەستەکان وەک پاس وان، هەمیشە گرێبەستی دیکە دێت.

‘برایان ترەیستی’.

 

کلیلی کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکانت ئەوەیە کە پێشوەختە لە ڕووی دەروونییەوە خۆت ئامادە بکەیت. کاتێک دەچیتە ناو معامەلەوە هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە، بە باشی ئاگاداری خۆت بە و بە تەواوی ئارام بە. هەرگیز هەستەکانت تێکەڵی معامەلەکە مەکە.

 

توانای تۆ بۆ پاراستنی ئارامی و بێلایەنی، کلیلی بەهێزییە. بزانە ئەو کەسانەی زۆرترین تێوەگلانی هەستییان هەیە لە گەیشتن بە ئەنجامێکی دیاریکراو، کەمترین هێزیان بۆ بردنەوەی معامەلەکە دەبێت دەبێت.

 

 

داواکردنی کتێبەکانمان

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3.9 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 10

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *