بەڕێوەبردنی کات: کلیلە سێحرییەکەی سەرکەوتن و ئارامی دەروونییە
کات تاکە سەرمایەیە کە ئەگەر ڕۆیشت قەرەبوو ناکرێتەوە. زۆرێک لە ئێمە وا هەست دەکەین کە ٢٤ کاتژمێر بەشی کارەکانمان ناکات، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە کێشەکە لە کەمیی کاتدا نییە، بەڵکو لە نەبوونی بەڕێوەبردنی کاتدایە. ڕێکخستنی ژیان تەنها بۆ ئەوە نییە کارەکان زووتر تەواو بکەیت، بەڵکو بۆ ئەوەیە کاتی زیاترت بۆ خۆت و خێزانت هەبێت. لێرە ٥ خاڵتان پێ دەڵێین کە زاڵبن بەسەر کار دواخستندا:
١. ئامانجەکانت دیاری بکە
پێش ئەوەی کاتەکەت ڕێکبخەیت، دەبێت بزانیت بۆچی؟ ئامانجەکانت بۆ سێ جۆر دابەش بکە:
(کارە کورتخایەنەکان) :ئەو کارانەی ئەمڕۆ یان ئەم هەفتەیە دەکرێن.
(کارە مامناوەندەکان) : ئەو کارانەی لەم مانگەدا دەکرێن.
(کارە درێژخایەنەکان) : خەونە گەورەکانت بۆ ساڵانی داهاتوو.
٢. یاسای ٢٠ بە ٨٠ (یاسای پەرەیتۆ) بەکاربهێنە
پەرەیتۆ بەم جۆرە گرنگی کارەکان ڕوون دەکاتەوە:
لە هەموو ئەو کارانەی کە مرۆڤ ئەنجامیان دەدات، تەنها (٢٠ لە سەدیان)، هێندەی (هەشتا لە سەد)ی کارەکان ئەنجامیان هەیە. بگەڕێ بەدوای ئەو ٢٠٪یەی کە گرنگترینن و زۆرترین کاریگەرییان لەسەر ژیانت هەیە. ئەو مرۆڤانەی سەرکەوتووترن، تەنها گرنگی بە (لە سەدا ٢٠)ی کارەکان دەدەن.
٣. تەکنیکی “ماتریکسی ئایزنهاوەر” بۆ کارەکان
کارەکانت بۆ چوار خانە دابەش بکە تا بزانیت لە کامەیان دەست پێ دەکەیت:
(گرنگ و بەپەلە) :هەر ئێستا ئەنجامی بدە.
(گرنگ و ناپەلە) :کاتی بۆ دابنێ – ئەمە خانەی گەشەپێدانی خودە.
(ناگرنگ و بەپەلە: (بیدە بە کەسێکی تر ئەگەر کرا.
(ناگرنگ و ناپەلە: (دوور بکەوە لێی – نموونە وەک گەڕانی بێسوود لە سۆشیاڵ میدیا.
٤. تەکنیکی پۆمۆدۆرۆ (Pomodoro)
بۆ ئەوەی مێشکت ماندوو نەبێت و تەرکیزت بەرز بێت:
٢٥ خولەک کار بکە.
٥ خولەک پشوو بدە.
دوای چوار جار، پشوویەکی درێژتر (٢٠ خولەک) وەربگرە.
٥. بڵێ: “نا” بۆ دزەکانی کات
یەکێک لە گەورەترین ڕێگرەکانی ڕێکخستنی ژیان، “بەڵێ” وتنە بۆ هەموو داواکارییەک. فێربە بە ڕێزەوە بڵێیت: “نا” بۆ ئەو کۆبوونەوە بێمانایانە، ئەو تەلەفۆنانەی کات دەکوژن، و ئەو ئاگادارکردنەوانەی (Notifications) مۆبایلەکەت کە تەرکیزت تێکدەدەن.
کۆتایی:
ڕێکخستنی ژیان بەو مانایە نییە کە ببیتە ڕۆبۆت، بەڵکو بەو مانایەیە کە تۆ سەرکردەی ژیانی خۆت بیت. لە کەمەوە دەست پێ بکە، نەک هەموو شتەکان پێکەوە بکەیت، چونکە بەردەوامی گرنگترە لە خێرایی.
بەڕاستی گرنگە تەنھا زۆر لەخۆت بكە ١ ھەفتە جێبەجێی بكەیت ئەوكات گرنگی كاتت و ڕێخراویت بۆ دەردەكەوێت
💜