کاتێک کڕیارێک بڕیاری کڕینی کاڵایەک دەدات، تۆ وەک فرۆشیارێک، بە دڵنیاییەوە حەز دەکەیت یەکەمجار کڕیارەکە سەردانی تۆ بکات.
بەڵام ڕکابەرەکانیشت وەکو تۆ ئامادەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیارەکە. چی وادەکات کڕیار شوێنێکی دیاریکراو هەڵبژێرێت بۆ کڕین؟ ئەم پرسیارەیە کە مێشکی کۆمپانیا و براندەکانی جیهانی داگیرکردووە. باشترە ئەوە بزانین کە تەنانەت کڕیارەکانیش زۆرجار وەڵامێکیان ئەم پرسیارە پێنییە.
بە بۆچوونی ئەوان، کڕین جۆرێکە لە دروستکردنی حەز و خۆشی. بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی زۆرترین سەرنجی کڕیارێک ڕادەکێشێت گرنگە بۆی، جلوبەرگ، پێڵاو، ناوی براند، شوێن و زۆر شتی تر. بەڵام ئەمانە زیاتر شتانێکی ڕووکەشین و مەرج نییە هەموو کڕیارێک گرنگیی بەو لایەنانە بدات. ئەی چی تر هەیە؟ بێگومان زۆر هۆکاری تر هەن تاوەکو کڕیار هەڵیبژێرێت کڕینەکەی لە کێ دەکات، گرنگ بریتین لە:
1- ناسراویی
واتە کڕیار ناوی براندەکەت دەزانێت و بە هەر هۆکارێک بێت پێشتر ناوبانگی بزنسەکەتی بیستووە، بۆیە ئەگەر هەست دەکەیت لەم لایەنەوە کێشەت هەیە، کار لەسەر بەبازاڕکردنی بزنسەکەت بکە.
یەکێک لە باوترین ڕێگاکانی بەبازاڕکردنیش بریتییە لە:
ڕیکلامکردن
ڕیکلام بە هەموو شێوازەکانییەوە ناوت بە کڕیار دەناسێنێت، لەوانەیە ڕاستەوخۆ لێت نەکڕن، بەڵام ڕیکلام ناو و لۆگۆ و شوێنەکەت لە مێشکی کڕیاردا بە زیندووی دەهێڵێتەوە.
2- کلیلی سەرکەوتن
زیاتر گرنگی بە کواڵتی بدە نەک ڕواڵەت و ڕووکەشی کاڵاکە، بەشێکی کەمی کڕیارەکان گرنگی بە ڕەنگ و جوانیی کاڵاکە دەدەن، کڕیاری ڕاستەقینە دەیەوێت بزانێت کاڵاکە چ سودێکی بۆی دەبێت.
3- نرخ
هەڵبژاردنی نرخی گونجاو بۆ کاڵاکە خاڵی یەکلاکەرەوەیە. چونکە مێشکی کڕیار بەرەو کڕینی دەبات، کڕیار کاردانەوەی نەرێنیی دەبێت بەرامبەر بە نرخی بەرز. بۆیە گرنگە کە هەوڵبدەیت نرخەکە تا دەتوانیت بە نزمیی بهێڵیتەوە.
4- سەرنج
داشکاندنێک یان دیارییەک بدە بە کڕیارەکەت و هانی کڕیارە ڕازییەکانت بدە تا گونجاویی کاڵاکەت بۆ کەسانی تر باسبکەن.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان