ناکۆکییەکی سەیر لە ژیانی زۆرێک لە خەڵک بوونی هەیە: هەموومان دەمانەوێت داهاتوویەکی ئابووریی پارێزراومان هەبێت، بەڵام کاتێک دێتە سەر ئەوەی ئەو هەنگاوانەی کە بەم ئامانجەمان دەگەیەنن – وەک پاشەکەوتکردنی پارە – زۆرجار دوودڵ دەبین یان تەواو پشتگوێی دەخەین.
لەم مەقالەیەدا باس لە ٤ لەم دەربڕینە دەروونیانە دەکەین کە هۆکارێکی قووڵی هەیە و شایانی لێکدانەوەن:
١. تێکچوونی نێوان “من”ی ئێستا و “من”ی داهاتووم: یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان ئەوەیە کە مێشکی مرۆڤ بە سروشتی ئەو کەسەی کە ئێمە دەبین بەو لە داهاتوودا وەک کەسێکی بێگانە لێکیدەدەینەوە. توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە کاتێک خەڵکی بیردەکەنەوە سەبارەت بە خۆیان لە داهاتوودا، بەشەکانی مێشک چالاک دەبن کە هەمان ئەو بەشانەن کە کاتێک دەربارەی کەسانی تر بیردەکەینەوە بەکاردێن. بەم شێوەیە، خەرجکردنی پارە بۆ خۆمان لە تەمەنی شەست ساڵی وەک قوربانیدان بۆ کەسێکی نەناسراو هەست پێدەکرێت، نەک لە وەبەرهێنانێک لە خۆماندا.
٢. دڵخۆشی خێرا دژی قازانجی درێژخایەنە: مێشکمان دروستکراوە تا بە شێوەیەکی خێرا پاداشت وەربگرێت، نەک بۆ قازانجی درێژمەودا. لە سەردەمی کۆنەوە، مرۆڤەکان لە ژینگەیەکدا دەژیان کە تێیدا دەستکەوتنی ژەمە خواردنێکی ئەمڕۆ لە پلاندانان بۆ ساڵی داهاتوو گرنگتر بوو. ئەم میراتە دەروونییە هێشتا کاریگەرییەکانی لەسەر ڕەفتارمان ماون، بەها بدە بەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ بە دەستت هێناوە، تا بتوانین پلان دابێین و بەها ببەخشینە دەستکەوتەکانی داهاتوو.
بۆ نموونە، چۆن لە دەست نەدانی هەزار دۆلار لە ئێستادا زۆر باشتر دەردەکەوێت لە بەدەستهێنانی سێ هەزار دۆلار لە دوای بیست ساڵ، هەرچەندە لە ڕووی ژمارەییەوە هەڵبژاردنی دووەم باشترە.
٣. ترس لە بێئارامی و نەزانین: زۆرێک لە خەڵک لە دانانی پارە بۆ پاشەکەوت دەترسن چونکە هەست دەکەن زانیارییان تەواو نییە یان ترسی هەڵەکردنیان هەیە. جیهانی دارایی دەتوانێت تێکەڵ و ترسێنەر دەربکەوێت، بە دەیان بژاردەی جۆراوجۆر لە سندووقی وەبەرهێنان بۆ پاشەکەوتکردن هەیە. ئەم نەزانینە گەورەیە دەبێتە بیانوویەک تا ئیفلیج بین لە شوێنی خۆمان، و خەڵکی هیچ شتێک ناکەن و هەوڵنادەن لە ترسی ئەوەی هەنگاوێکی هەڵە بنێن. هەروەها ترسیان لە پابەندبوون هەیە. دانانی پارە بۆ پاشەکەوت واتە پابەندبوون بە پلانێکی درێژخایەن. زۆر کەس نایانەوێت گیربخۆن لە بەڵێنێکی دارایی کە ڕەنگە لە داهاتوودا پەشیمانی بکەنەوە.
٤. ناتەبایی کۆمەڵایەتی و ئاست بەراوردکردن: کلتووری بەکاڵاگەرایی ئێستا فشارێکی بەردەوام دروستدەکات بۆ خەرجکردن و نیشاندانی دەوڵەمەندی. سۆشیال میدیا ئەم کێشەیە خراپتر کردووە، چونکە خەڵکی بەردەوام خۆیان بە کەسانی تر بەراورد و هەست دەکەن پێویستە شێوازی ژیانێکی دیاریکراو پاراستبکەن. خەرجکردنی پارە بۆ شتی ناپێویست پاداشتێکی کۆمەڵایەتی خێرای دەبەخشێت، لە کاتێکدا کە پاشەکەوت شتێکی نهێنییە کە کەس نایبینێت.
هەروەها، لە دەستدانی شتێک لە ئێستادا بە مانای قازانجی گەیشتن بە شتێک دێت لە داهاتوودا. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە وات لێدەکات هەر خەرجییەک ئێستا بۆ پاشەکەوتی دادەنێیت وەک قوربانییەکی گەورە هەست پێبکرێت.
لێرەدا باس لە ٤ لە چارەسەرەکان دەکەین:
١. پردێک بە سەر شکستەکانی مێشکماندا: بەختان، زانینی ئەم سەرچاوە دەروونییانە دەتوانێت یارمەتیمان بدات ستراتیژیەکان دابنێین بۆ تێپەڕاندنیان:
خۆکارکردن باشترین چارەسەرە. کاتێک گواستنەوەی خۆکار دادەنێیت لە هەژماری موچە بۆ هەژماری پاشەکەوت، “من”ی ئێستا هیچ بڕیارێک نادات، جا بەو شێوەیە مێشکمان کەمتر کێشەی دەبێت و ئاسانتر پاشەکەوت دەکات.
٢. دیتنی داهاتوو بە ڕوونی زیاتر یارمەتیدەرە. تەکنەلۆژیای تازە ڕێگا دەدات خەڵک وێنەی بەتەمەنبوونی خۆیان ببینن، ئەمەش یارمەتی دەدات پەیوەندییەکی هەستیی بە خۆت لە داهاتوو دروست بکەن و بەوە پابەندبوون بە پاشەکەوت ئاسانتر دەکات، چونکە دەبینیت ئەو ڕۆژانە هیلاک و ماندوو نەخۆشیت و ناتوانیت چیتر کار بکەیت.
٣. سادەکردنی هەڵبژاردنەکان: دەتوانیت بڕیاردان کەمبکاتەوە. دەستپێکردن بە هەڵبژاردنی سادەی و دواتر فێربوونی زیاتر، باشترە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتای لەگەڵ خۆمان هەموو هەڵبژاردنە ئەگەرییەکان باس بکرێن.
٤. دابینکردنی ئامانجە بچووکەکان: دەتوانێت هەستی پێشکەوتن و بردنەوە دروست بکات. لە جیاتی بیرکردنەوە لەسەر ویستی ملیۆنێک دۆلار بۆ کاتی خانەنشینی، دەستپێکردن بە ئامانجی پاشەکەوتی هەرمانگێک یان ساڵانە، هاندەری بەردەوامبوونە.
لە کۆتاییدا:
بۆشاییەکی هەیە لە نێوان ئەوەی چیمان دەوێت و ئەوەی چی دەکەین لە پاشەکەوتکردن، بەڵام ئەم بۆشاییە شکستی کەسی نییە – سەرچاوەکەی لە دروستکراوی مێشکمانە. کاتێک سروشتی ڕەفتاری مرۆڤانە تێدەگەین و سیستەمەکان بە شێوەیەک دادەڕێژین کە لەگەڵ لاوازییەکانمان کاربکات نەک دژیان، دەتوانین داهاتوویەکی دارایی بنیاتبنێین کە “من”ی ئێستا و “من”ی داهاتوومان پێکەوە سوودیان لێببینێت.