تۆیش پێت وابوو: لایک و کۆمێنت گرنگرین شتن بۆ بڵاوبوونەوەی پۆستەکانت؟
لەم ماوەدا، زۆر بیرمکردەوە بۆچی خەڵکی لە هەموو پۆستەکانیاندا دەڵێن: لایک بکەن و کۆمێنتتان بیرنەچێت؟
لە کۆتاییدا تێگەشتم، پێیان وایە بەمە زیاتر بڵاودەبنەوە.
سەیر یەک شتە:
ئێستا ماوەی ١ ساڵە پەیجی کارسازی شادمانمان هەیە لە فەیسبووک و (زیاد لە ٦٠ هەزار شوێنکەوتە)ی هەیە. بەڵام بۆ ١ جاریش ڕاستەوخۆ نەمانوتووە، لایک بکەن و کۆمێنت بنووسن. بەڵکو هەندێک جار وتومانە ڕای خۆت بنووسە بۆمان.
پرسیارەکە ئەمەیە:
چی وادەکات لە سۆشیاڵ میدیادا، زۆر بڵاو ببیتەوە؟
وەڵامەکەی تەنها یەک وشەیە: (ئیکسپلۆر)، واتا ئەو زەڕەبینەی کە لە خوارەوەی ئینستاگرامەکەدا دانراوە.
هەر کاتێک پۆستەکانت لەوێ بڵاوبوونەوە، ئیتر پەیجەکەت دەتەقێتەوە.
دڵنیابە، ئەو زەڕەبینە وەک چرای جادوویی وایە، داهاتووت ڕووناک دەکاتەوە.
پرسیارێکی جوانتر:
چی وادەکات لەو زەڕەبینەدا دەربکەوین؟
زۆرینە وابیردەکەنەوە لایک و کۆمێنت دەمانباتە ناو زەڕەبینەکە، بەڵام هەڵەن. لایک و کۆمێنت کاریگەرییەکی زۆر کەمیان هەیە.
کەوایە چی دەمانبات؟
وەڵامەکەی بە ١ ڕستە: ئەو کاتەی بینەر لەسەر پۆستەکەمان دەمێنێتەوە.
ئەگەر وامانکرد، بینەر ماوەیەکی زیاتر لەسەر پۆستەکەمان و لە ناو پەیجەکەماندا بێت، ئینستاگرام تێدەگات پەیجەکەمان لای خەڵکەوە خۆشەویستە و پیشانی خەڵکی زیاترمان دەدات.
کەواتە شەڕەکە شەڕی کاتی بینەرە.
نووسین: گەشتیار غەریب
زۆر راستە دەست خۆش
زۆر سوپاس کە خوێنەری بوون کاک شەماڵ.