ئایا تۆ فرۆشیارێکی باشیت؟

3
(7)

 

هەموو فرۆشیاران لەهەر ئاستێکدا بن پێویستە خۆیان بە دکتۆری فرۆش بزانن، کە ئەمەش ڕێگایەکی نوێیە لە فرۆشتندا. ئەگەر بێتو سەردانی دکتۆرێک بکەیت لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە، چەند شتێک هەیە کە هەموو دکتۆرەکان دەیکەن، کە لە سێ هەنگاو پێکدێت: پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردن یان ڕێنمایی. فرۆشیارانیش پێویستە ئەم سێ هەنگاوە لە کارەکانی فرۆشتنیاندا بەکاربهێنن.

 

تاقیکردنەوە

هەروەک چۆن دکتۆر دڵنیادەبێتەوە لەسەر پشکنینی وردی نەخۆش پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات یان هەر پێشنیارێک بدات، پێویستە تۆش هەمان شت لەگەڵ هەریەک لە کڕیارەکانتدا بکەیت بکەیت. هەرگیز وامەزانە یەک جۆر کاڵا بۆ هەمووان گونجاوە. هەرگیز بیر لەوە مەکەرەوە هۆکاری کڕینی فڵانە کاڵات لەلایەن کڕیارێکەوە هەمان هۆکاری هەموو کڕیارەکانە. فرۆشیاری گەورە پێش ئەوەی قسەی فرۆشتنەکەی بکات، بە وردی گوێ لە کڕیارەکە دەگرێت.

 

ئاگاداربە! لە کاتی کۆکردنەوەی زانیاری کڕیارەکەتدا، بێدەنگ ببە و دڵنیابە کە باسی بەرهەم و کاڵاکانت نەکەیت و هیچ ئۆفەرێک پێشکەش بە کڕیارەکەت نەکەیت. دکتۆرەکان پێش ئەوەی پشکنینت بۆ بکەن، هیچ بە جۆش و خرۆشەوە باسی ئەو حەب و دەرمانانە ناکات کە دەتوانێت بۆ نەخۆشییەکی دیاریکراو بینووسێت؛ کەواتە تۆش سەبر بگرە. پرسیاری زۆر بکە. بە تەواوی پێداویستی و خواست و حەز و ئاواتەکانی کڕیارەکەت بزانە.

 

دەستنیشانکردن

لەم قۆناغەدا، تۆ بە وردی پێداچوونەوە بە هەموو ئەو زانیاریانە دەکەیت کە کڕیار پێی بەخشیویت و پرسیاری زیاتر دەکەیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە تێگەیشتنێکی دروستت هەیە. ئەرکی پزیشکە هەموو ئەگەرەکان بۆ نەخۆشەکە ڕوون بکاتەوە، هەروەک چۆن فرۆشیارێک پێویستە هەمان کار بکات. ئەمەش متمانەی تۆ لای کڕیارەکە زیاد دەکات وەک سەرچاوەیەک بۆ پرسیار و ڕاوێژکردن و زانیاریپێدان. ئەمەش وا دەکات کڕیار بە ئامادەییەوە گوێت بۆ بگرێت کاتێک باسی تایبەتمەندییەکانی کاڵاکانت دەکەیت.

 

ڕەچەتە

دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەواو، ئیدی تۆ هەنگاو دەنێیت بۆ هەنگاوی سێیەم، کە ئەویش بریتییە لە ڕێنمایی ڕەچەتە یان شێوازی چارەسەرکردن. لەم قۆناغەدا تۆ بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکی گونجاو پێشکەش بە کڕیار دەکەیت و بە ڕەچاوکردنی هەموو ئەو شتانەی لەسەر کڕیارەکەت دەیزانیت.

 

فرۆشیاران دەبێ خۆیان وەک دکتۆری فرۆشتن سەیر بکەن، واتە ئەوەی کە کارەکانیان تێکەڵەیەکە لە هونەر، ئەخلاق  و خۆبەخشییەکی تەواوەتییە بۆ خۆشگوزەرانی کڕیار یان با بڵێین نەخۆش. زیاد لە 20%ی فرۆشیاران ئەم ڕەفتارە پیشەییە پیشان دەدەن.

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 7

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *