هەموومان شەڕی زیاتربڵاوبوونەوەی پۆستەکانمانە تا خەڵکی زیاتر بزنسەکەمان بناسێت و فرۆشمان زیادبکات.
بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانمان پێویستە ئەم سیفەتانە لە ڤیدیۆکەدا هەبێت:
١. ناوەندە تێکڕایی ماوەی بینینی ڤیدیۆکە
گرنگترین خاڵ لە بڵاوبووبەوەی ڤیدیۆدا ئەو کاتەیە کە بینەر دەیدات بە ڤیدیۆ.
ماوەی بینین واتا: ناوەندە تێکڕایی بینینی ڤیدیۆکە.
بۆ ئەوەی ناوەندە تێکڕاییەکە بزانین، لە ڤیدیۆکەدا دەچینە بەشی insight و لەوێوە سەیری Average watch time دەکەین.
پرسیار ئەوەیە: ماوەی بینین دەبێت چەندە بێت، تا ڤیدیۆکەمان ملیۆن ڤیوی بۆ بێت؟
وەڵام: لانی کەم %٥٠ بێت.
واتا: ئەگەر ڤیدیۆکەیت بڵاوکردەوە و ماوەی ڤیدیۆکەت ٢٠ چرکەبوو، واباشە ماوەی بینینی ڤیدیۆکە ١٠ چرکە کەمتر نەبێت.
٢. بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە
تەنها ماوەی بینین بەس نییە، بەڵکو پێویستە بینەر ڤیدیۆکەی سەرنجی ڕابکێشێت و بینێرێت بۆ هاوڕێکانی تا سەیری بکەن.
هەرکاتێک ڤیدیۆیەک ماوەی بینینی %٥٠ بوو و بینەر ناردی بۆ هاوڕێکانی، ئەگەری تەقینەوەی ڤیدیۆکە زۆر بەرز دەبێتەوە.
٣. کۆمێنێت
ئەگەر ڤیدیۆکە دوو سیفەتەکەی سەرەوەی تیابوو، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەزانن ئەم ڤیدیۆیە بەهادارە و دەبێت پیشانی بیبەرانی بدەن.
بەڵام ئەگەر خەڵکیش کۆمێنتی لەسەربکەن، ئەوا زۆر خێراتر بڵاوی دەکەنەوە و لە کاتێکی کەمدا بینەرەکانی تەواو زیاد دەکات.
بە جۆرێک لە هەر خولەکێکدا ١٠٠٠ بینەری نوێ ڤیدیۆکە دەبینن.
پرسیار ئەوەیە: دەبێت ڤیدیۆکە چ سیفەتێکی تێدابێت بۆ ئەوەی بینەر ئامادەبێت %٥٠ی ڤیدیۆکە سەیرکات، کۆمێنت بکا و ڤیدیۆکەیش بۆ هاوڕێیەکی بنێرێت؟
وەڵام لە خاڵەکانی دواتردایە:
٤. سەرەتای ڤیدیۆکە
٣ تا ٥ چرکەی یەکەمی ڤیدیۆکە پێی دەوترێت قولاپ، واتا دەبێت وەک قولاپی ماسیگرتن وابێت و بینەر بوەستێنێت و سەیری بکات.
ئەگەر ڤیدیۆکە وایکرد بیبەر ٣ تا ٥ چرکە بمێنێتەوە، ئەوا ئەگەر ئەوەی تا نیوەی ڤیدیۆکە سەیربکات زۆر بەرزە.
٥. ناوەڕۆک
ناوەڕۆکی ڤیدیۆکە گەورەترین کاریگەری هەیە لە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەدا.
ناوەڕۆک واتا ئەو وشانەی کە دەیانڵێیت لە ڤیدیۆکەتدا. بۆ ئەوەی ناوەڕۆکێکی باشت هەبێت، دەبێت زۆر خۆت ماندوو بکەیت بەوەی زانیاری نوێ و بەهادار بدەیتە هەوادارەکانی خۆت.
نابێت زانیارییەکان دووبارەبن.
ئەگەر بتەوێر بینەر ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە و بینێرێت بۆ بەرامبەرەکانی، واباشە ناوەڕۆکەکەت یەکێک لە ٣ سیفەتی تێدابێت.
١. گریان: وابکات بینەر بێتاقەت ببێت و بگری.
٢. پێکەنین: وابکات بینەر دڵخۆشبێت و پێبکەنێت.
٣. غافڵگیرکردن: شتێک باسبکات بۆ بینەر نوێبێت و سەری بسوڕمێت لە زانیارییەکە.
٦. بیرۆکەی ڤیدیۆکە
گرنگترین و بەهێزترین زانیاری دنیا بکەیت بە ڤیدیۆ، ئەگەر هەیە بڵاو نەبێتەوە، ئەگەر بە بیرۆکەیەکی جوان تەسویر نەکرابێت.
ئەمە واتا چی؟
واتا شێوازی ڤیدیۆکە زۆر گرنگە.
پێویستە دەربڕینی تۆ، دیکۆری ڤیدیۆکە، شوێنی وەستان و ئەو شتانەی لە ڤیدیۆکەدا بەکاریان دەهێنیت سەرنج ڕاکێشبن.
ئێمە چەند ڤیدیۆیەکمان ملیۆن ڤیو یان نزیک لە ملیۆن ڤیوی هەبووە.
ئەم سیفەتانەیان تێدابووە.
یەکەم: عەینەکێکمان بەدەستەوەیە و قسەی لەسەر دەکەین. 1.2M ملیۆن ڤیوی هەبووە لە تیکتۆک.
دووەم: ئایفۆنێکمان پێیە و باسی ئەوەدەکەین کڕیارەکە معامەلەی دەکات. 951k ڤیوی هەبووە.
سێیەم: جزدانێکی سورمان پێیە و دەڵێین کڕیارەکە معامەلەی دەکات. 852k ڤیوی هەبووە.
٧. دیسکریپشنی ڤیدیۆکە
دیسکریپشن واتا ئەو نووسینەی لەسەر ڤیدیۆکەیە. دەکرێت بڵێین کەمترین ڕۆڵی هەیە لە تەقاندنەوەی ڤیدیۆکەتدا.
بەڵام بە ئەندازەیەکی باش ڕۆڵدەبینێت و وادەکات بینەر بۆ خوێندنەوەی کاپشنەکە لەسەر ڤیدیۆکە بمێنێتەوە و بەمەیش وەچ تایم زیاددەکات.
تۆیش ئەم نووسینە بنێرە بۆ هاوڕێکانت، تا ئەوانیش سوودی لێ ببینن.
داواکردنی کتێبەکانمان
گەشتیار غەریب