چۆن مامەڵە لەگەڵ پۆستی گەڕاوە بکەین؟

یەکێک لە گرفتە گەورەکانی بازرگانان و دواکانەکان، ئەو کاڵایانەیە کە کڕیار یان داواکار داوایان دەکات بەڵام پاشان وەری ناگرن. ئەم دیاردەیە کە پێی دەڵێین “پۆستی گەڕاوە” یان “کاڵای گەڕاوە”، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر قازانج، کۆگا، و بەڕێوەبردنی کار هەیە.

لەم مەقالەیەدا باس لە ٢ هۆکار دەکەین کە ڕۆڵیان هەیە لەوەی پۆستی گەڕاوەمان هەبێت:

١. ئەو هۆکارانەی پەیوەستن بە کڕیار: وەک:

  • گۆڕانی بیر و ڕا: کڕیارەکە ڕای گۆڕاوە لەسەر بەرهەمەکە یان لە شوێنێکی تر کڕیویەتی.
  • کێشەی دارایی: دەکڕیت پارەکەی بۆ شتێکی تر بەکارهێنابێت و ئێستا پارەیان پێ نەبێت تا بیکڕن.
  • درەنگ کەوتن: ئامادەکردنی کاڵاکە ماوەیەکی زۆری ویستووە و کڕیارەکە چیتر پێویستی پێ نییە.
  • نەبوونی پەیوەندی: کڕیارەکە دووای کڕین فەرامۆش کراوە یان پەیوەندی پێوە نەکراوە بۆ دووبارە هاتنەوە.
  • بینینی بژاردەیەکی باشتر: لە شوێنێکی تر شتێکی باشتر یان هەرزانتری دۆزیوەتەوە.

٢.  هۆکارەکانی پەیوەست بە دوکان:

  • تێگەیشتنی هەڵە: لەوانەیە تێگەیشتنی هەڵە لە داواکاری کڕیار هەبووبێت.
  • درەنگ گەشتن: زۆر درەنگ گەشتووەتە دەست کڕیار.
  • نرخی نادروست: دووای گەشتن بە دەستی کریارەکە داوای نرخێکی جیاواز کراوە.
  • کوالێتی: کاڵاکە بەو کوالێتیە نەبووە کە کڕیارەکە چاوەڕوانی دەکرد.

هەبوونی پۆستی گەڕاوە کاریگەری لەسەر ٤ لایەنی بزنس دەبێت:
١. کاریگەری دارایی:

  • پارەی خەرجکراو لە کاڵایەک کە نافرۆشرێت
  • لەدەستدانی قازانجی چاوەڕوانکراو
  • تێچووی کۆگا و هێشتنەوە

٢. کاریگەری لەسەر کۆگا:

  • قەرەباڵغی کۆگا
  • کەمبوونەوەی شوێن بۆ زیادکردنی کاڵای نوێ

٣. کاریگەری لەسەر کات و وزە:

  • کاتت بەفیڕۆچووە بۆ ئامادەکردنی بەرهەم و چاوەڕوانی کڕیار
  • وزەی تیم خەرج بووە بۆ کارێک کە ئەنجامی نەداوە

٤. کاریگەری لەسەر ناوبانگ:

  • نارەزایەتی کڕیار
  • لەدەستدانی متمانە

٤ ستراتیژی کە ڕێگری دەکات لەو دروست بوونی پۆستی گەڕاوە:
یەکەم: سیاسەتی ڕوون لە سەرەتاوە:

  • پێشەکی پێداویستە:
    • پێش ئەوەی کاڵایەک دابنێیت یان بێنیت، بڕی پێشەکییەک وەربگرە
      ئەمە پابەندی کڕیار زیاتر دەکات
  • مۆڵەتی کاتی:
    • ڕوون بکەرەوە کە چەند ڕۆژێک چاوەڕوانی دەوێت تاوەکو کاڵاکە دەگاتە دەستیان (بۆ نموونە ٣-٧ ڕۆژ)
    • دوای ئەو ماوەیە، ئەگەر بە دەستیان نەگەشتبوو دەتوانن گەیاندنیان بۆ بکەنە خۆڕای.
  • نووسینی ڕێککەوتن:
    • هەموو وردەکارییەکان بە نووسراو بنووسە، تاوەکو ئاشکرا بێت لات لە چ بارودۆخێکدا چی دەکەیت.
    • وردەکاری کاڵا، نرخ، کاتی ئامادەکردن، و سیاسەتی گەڕانەوە

دووەم: پەیوەندی بەردەوام

  • پشتڕاستکردنەوە:
    • دوای وەرگرتنی داوا، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەرەوە بۆ پشتڕاستکردنەوە
    • کاتێک کاڵاکە ئامادەبوو، راستەوخۆ ئاگاداری کڕیار بکەرەوە
  • نوێکردنەوەی بەردەوام:
    • ئەگەر ئامادەکردنی کاڵاکە کاتی دەوێت، نامە بۆ کڕیار بنێرە
      SMS، پەیامی واتساپ، یان تەلەفۆن بەکاربهێنە. تا ئاگادار بن

سێیەم: ئاسانکاری بۆ کڕیار:

  • گەیاندن:
    • هەوڵبدە گەیاندن بەوپەڕی خێرای بێت و کڕیار زۆر چاوەڕی نەکات
    • یەکێک لەو خاڵانەی کە لە گەیاندندا زۆر گرنگە ئەوەیە لە کاتی نەگونجاو نەبرێتە بەردەست کڕیار
  • کاتی کارکردنی درێژتر:
    • ئەگەر دەتوانیت، کاتی کارکردنت درێژتر بکەوە بۆ ئەوەی کڕیار بتوانێت سەردانت بکات
  • دەستڕاگەیشتن:
    • ئاسانکاری دابین بکە بۆ هاتن و وەرگرتنی کاڵا

چوارەم:نەرمی و مرۆیی:

  • تێگەیشتن لە هەندێک دۆخی تایبەت (نەخۆشی، ڕووداوی نەخوازراو)ی کڕیار
  • بەڵام لە هەمان کاتدا پاراستنی بەرژەوەندی کارەکەت کە دەبێت پارێزگاری بکەیت لە زیان

بە ٤ هەنگاو ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ پۆستی گەڕاوە بکەین:
هەنگاوی یەکەم: پەیوەندیکردنی دووبارە بە کڕیارەوە:

  • تەلەفۆن:
    • پەیوەندی تەلەفۆنی بکە ئەو ڕۆژەی کاڵاکە ئامادە دەکەیت و دەینێریت، کڕیار ئاگادار بکەوە کە ئەمڕۆ کاڵاکەیان ڕادەستی گەیاندن کراوە.
  • پەیامی نووسراو:
  • ئەگەر وەڵام نەدایەوە، بە نامە ئاگاداریان بکەنەوە
    نموونە: “بەڕێز [ناو]، داواکاریت ئامادەیە. تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ دیاریکردنی کاتی وەرگرتن.”
  • دووبارەکردنەوە:
    • دوای ٢-٣ ڕۆژ دووبارە پەیوەندی بکەرەوە، تا دڵنیا بیتەوە کە ئەزمونێکی باشی بە دەست هێناوە
    • بەڵام زۆر پەیوەندی مەکە تا کڕیار بێزار نەکەیت

هەنگاوی دووەم: تێگەیشتن لە هۆکار:

  • پرسیارە کراوەکان:
    • ئایا هێشتا پێویستیت بەم کاڵایە هەیە؟”
    • ئایا کێشەیەک هەیە کە دەتوانین چارەسەری بکەین؟”
    • ئایا شتێک لە کاڵاکە بگۆڕین بۆ ئەوەی گونجاو بێت؟”
  • گوێگرتنی چالاک:
    • گوێ بە هۆکارەکانی کڕیار بگرە بەبێ دادوەری
    • لەوانەیە بتوانیت چارەسەرێک بدۆزیتەوە

هەنگاوی سێیەم: پێشکەشکردنی چارەسەر:

  • کێشەی بەرهەمەکە:
    • ئەگەر کێشەکە نرخ بێت: “دەتوانین لەسەر شێوازی پارەدان قسە بکەین”
    • ئەگەر کێشەکە تایبەتمەندی بێت: “دەتوانین هەندێک شت بگۆڕین”
  • گەیاندن:
    • “ئەگەر نەتتوانی بێیت، ئێمە دەتوانین بۆت بگەیەنین”
  • کات:
    • “ئەگەر ئێستا کات نییە، دەتوانین بۆت حیجز بکەین تا ئامادە بوویت”

هەنگاوی چوارەم: بڕیاری کۆتایی:

  • دیاریکردنی مۆڵەتی کۆتایی:
    • “بۆ ئەوەی بتوانین کۆگاکەمان بەڕێوە بەرین، دەتوانین هەتا [ڕێکەوت] چاوەڕێت بکەین”
    • ڕوون و دۆستانە بە
  • فرۆشتن بە کەسێکی تر:
    • ئەگەر کاڵاکە گشتگیرە، بیفرۆشە بە کڕیارێکی تر
    • لە سۆشیال میدیا ڕیکلامی بکە
  • داشکاندن و فرۆشتن:
    • بە نرخێکی کەمتر بیفرۆشە بۆ ئەوەی لانیکەم بەشێک لە تێچووەکە بگەڕێنیتەوە

کۆتایی:
پۆستی گەڕاوە کێشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ هەموو جۆرە بازرگانێک، بەڵام بە سیاسەتی ڕوون، پەیوەندی باش، و چارەسەری گونجاو، دەتوانیت ئەم کێشەیە کەم بکەیتەوە. لەبیرت بێت کە ئامانجەکە ئەوە نییە کە سزای کڕیار بدەیت، بەڵکوو ئەوەیە کە سیستەمێک دروست بکەیت کە هەم کاری تۆ دەپارێزێت و هەم باشترین خزمەتگوزاری بۆ کڕیارانی ڕاستگۆ پێشکەش بکات. بەشێوەیەکی پیشەیی و دۆستانە مامەڵە بکە، بەڵام لە هەمان کاتدا بەهای کات و وزە و سەرمایەکەت بزانە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *