چۆن لە ساڵی نوێدا گەشە بە خۆمان بدەین

دەستپێکی ساڵێکی نوێ دەرفەتێکی زێڕینە ب ۆ ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی خۆماندا
هەڵبدەینەوە.زۆربەمان بە پەرۆشەوە دەست پێ دەکەین، بەڵام کلیلەکە لەوەدایە کە چۆن ئەم
گۆڕانکارییانە بکەینە بەشێک لە کەسایەتیمان،نەک تەنها بڕیارێکی کاتی .

لێرەدا ) ٥ ( هەنگاوی کرداری دەخەینە ڕوو بۆ گەشەپێدانی خۆمان لە ساڵی نوێدا :

. ١ دیاریکردنی ئامانجی ڕوون
ب ۆ ئەوەی سەرکەوتو و بیت،نابێت ئامانجەکانت گشتی بن.لەبری ئەوەی بڵێیت: “دەمەوێت
سەرکەوتو و بم”، بڵێ: “دەمەوێت فێری زمانێکی نوێ ببم ” یان “هەفتانە سێ کتێب
دەخوێنمەوە”.

ئامانجەکانت پێویستە :

دیاریکراو بن: ڕێک بزانیت چی دەوێت .
پێوانە بکرێن: بتوانیت بزانیت چەندت بڕیوە .
کرداری بن: شتێک بێت کە بتوانیت ئەنجامی بدەیت نەک خەیاڵی بێت .

٢ بونیادنانی خووی بچووک

گەورەترین هەڵە ئەوەیە کە بمانەوێت لە یەک ڕۆژدا هەمو و ژیانمان بگۆڕین .نهێنییەکە لە
“هەنگاوی بچووک” دایە.ئەگەر دەتەوێت ببیتە وەرزشەوان،ڕۆژانە بە ) ١٠ ( خولەک
دەست پێ بکە.ئەم خووە بچووکانە بە تێپەڕبوونی کات دەبنە ئەنجامی گەورە .

٣ فێربوونی بەردەوام
جیهان بە خێرایی دەگۆڕێت.گەر بمانەوێت گەشە بە خۆمان بدەین بەبێ خوێندنەوە و
فێربوونی لێهاتوویی نوێ مەحاڵە .
( ٣ ( خاڵ دەخەینە ڕوو کە هاوکارمان دەبێت تا گەشە بە خۆمان بدەین:

ڕۆژانە لانیکەم ٣٠ خولەک تەرخان بکە ب ۆ خوێندنەوە .
گوێ لە پۆدکاستە سوودبەخشەکان بگرە لە کاتی شۆفێری یان کارکردندا .
خولی فێربوونی ئۆنلاین بەکاربهێنە ب ۆ پەرەپێدانی کارەکەت .


٤ گرنگیدان بە تەندرووستی دەروونی

گەشەپێدانی خۆمان تەنها لایەنی ماددی و کار نییە.ئارامی دەروونی بناغەی هەمو و
سەرکەوتنێکە .
٢ خاڵ دەخەینە ڕوو کە هاوکارتان دەبێت تا پارێزگاری لە تەندروستی دەروونیتان بکەن:

دوورکەوتنەوە لە ژینگەی ژەهراوی:سنو ور دابنێ ب ۆ ئە و کەسانەی وزەت لێ
دەبەن .

سوپاسگوزاری:هەمو و شەوێک سێ شت بنووسە کە تێیدا سوپاسگوزاریت،ئەمە
فێری ئەرێنیبوو نت دەکات .


٥ بەڕێوەبردنی کات

کات گرانبەهاترین سەرمایەی تۆیە.فێر ب بە چۆن بڵێیت: “نەخێر” ب ۆ ئەو شتانەی کە
خزمەت بە ئامانجەکانت ناکەن.بەکارهێنانی خشتەی ڕۆژانە یان ئەپڵیکەیشنەکانی
ڕێکخستنی کات دەبێتە هاوکارت دەبێت ب ۆ ئەوەی بزانیت کاتەکانت لە کوێدا بەفیڕ ۆ
دەچن .

کۆتایی :
گۆڕانکاریی پڕۆسەیە، نەک ڕووداوێک کە تەنها لە شەوی سەری ساڵد ا ڕوو بدات.
گرنگ نییە چەند خاو دەڕۆیت، گرنگ ئەوەیە کە نەوەستیت.

4 Comments.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *