چۆن بژاردەی گونجاو بدەینە کڕیار؟

پێشکەشکردنی بژاردەی گونجاو بە کڕیار یەکێکە لە کلیلەکانی سەرکەوتن لە بزنسدا. کاتێک کڕیار هەست دەکات کە تۆ تێگەیشتوویت لە پێداویستی و بەرژەوەندییەکانی، متمانەی بۆ دروست دەبێت و ئەگەری کڕین زیاد دەکات.

لەم مەقالەیەدا بە ٧ هەنگاو ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن بژاردەی گونجاو بدەین بو کڕیارەکانمان:
١. گوێگرتن: یەکەم هەنگاو پێش ئەوەی هیچ بژاردەیەک پێشنیار بکەیت، پێویستە بە وردی گوێ لە کڕیار بگریت. پرسیارەکانی باش بپرسە و ڕێگەی پێ بدە کە بە ئاسانی باس لەوە بکات کە چی دەوێت. هەندێک جار خەڵکی خۆیان نازانن چیان دەوێت، بۆیە پرسیارکردن یارمەتیت دەدەن کە پێویستی کڕیار بزانیت. بۆ نموونە، لە جیاتی ئەوەی تەنها بپرسیت “چیت دەوێت؟”، دەتوانیت بپرسیت “ئەم بەرهەمەت بۆ چ مەبەستێک دەتەوێت؟”

٢. دیاریکردنی پێداویستییەکان: هەر کڕیارێک پێداویستی جیاوازی هەیە. هەندێکیان بە دوای کوالێتی دەگەڕێن و نرخ بۆیان گرنگ نییە، هەروەها هەندێکی تر دەیانەوێت باشترین بەها بە نرخێکی گونجاو بدۆزنەوە. کاتێک ئەم جیاوازییانە دەزانیت، دەتوانیت بژاردەی گونجاوتر پێشکەش بکەیت.

٣. پێشکەشکردنی بژاردەکان: پاش ئەوەی تێگەیشتیت لە پێداویستی کڕیار، کاتی ئەوە هاتووە کە بژاردەکانت پێشکەش بکەیت. باشترە لە ٢  بژاردە زیاتر پێشنیار نەکەیت، چونکە بژاردەی زۆر دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی. هەر بژاردەیەک بە زمانێکی ڕوون و سادە شیبکەرەوە، تیشک بخەرە سەر ئەو تایبەتمەندییانەی کە گونجاون لەگەڵ پێداویستییەکانی کڕیار. لە جیاتی ئەوەی تەنها لیستی تایبەتمەندییەکان بخوێنیتەوە، باسی بکە کە چۆن ئەم بەرهەمە کێشەکەی چارەسەر دەکات.

٤. بەراوردکردنی بژاردەکان: یارمەتی کڕیار بدە کە بژاردەکان بەراورد بکات بە شێوەیەکی ئاسان. دەتوانیت خشتەیەکی سادە دروست بکەیت کە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان و نرخەکان نیشان بدات. ڕاستگۆ بە لەسەر لایەنە باش و خراپەکانی هەر بژاردەیەک، چونکە ئەمە متمانەی کڕیار بەرز دەکاتەوە. ئەگەر بژاردەیەک لایەنی لاوازی هەبێت، ئاماژەی پێ بدە بەڵام لەگەڵیدا ڕوون بکەرەوە کە لە لایەنی ترەوە چی باشی هەیە.

٥. پێدانی ڕای تایبەتی خۆمان: وەک شارەزایەک لە بوارەکە، ئەو کاتەی کڕیار داوای ڕای ئێمە دەکات پێویستە ئەو شتەی کە بۆ ئەو گونجاوە پێی بلێین نەک بابەتێک کە بمانەوێت بەس بفرۆشرێت. بەڵام وریابە ڕای خۆت مەسەپێنە. لە جیاتی ئەوە، ڕاوێژی دۆستانە پێشکەش بکە بەم شێوەیە: “بە پێی ئەوەی باستان کرد، پێموایە ئەم بژاردەیە گونجاوترین بێت بۆتان، چونکە…” ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە تۆ گوێت لێ گرتووە و بیرت کردووەتەوە لە چارەسەرێکی باش.

٦. مامەڵەکردن لەگەڵ گومان: هەمیشە کڕیاران پرسیار و گومانیان هەیە. ئەمە شتێکی سروشتییە و نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان بە وردی بیر دەکەنەوە. بە پەرۆشەوە وەڵامی پرسیارەکانیان بدەرەوە و ئەگەر وەڵامێکت نەزانی، ڕاستگۆیانە دانی پێدابنێ و بڵێ کە هەوڵدەدەی تا وەڵامەکە بزانیت. ئەمە متمانە دروست دەکات.

٧. کاتی بڕیاردان: پاش پێشکەشکردنی بژاردەکان، کاتی بڕیاردان بدە بە کڕیار. هەندێک کەس خێرا بڕیار دەدەن، هەندێکی تریش پێویستیان بە کاتی بیرکردنەوەیە. ڕێگەیان پێ بدە بێ فشار، بەڵام پێشنیاری یارمەتیدان بکە ئەگەر پرسیاری زیاتریان هەبێت. دەتوانیت بڵێیت: “هیچ پەلە مەکەن، بیری لێ بکەنەوە و ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەبوو، من ئامادەم یارمەتیتان بدەم.”

کۆتایی:
پێشکەشکردنی بژاردەی گونجاو بۆ کڕیار هونەرێکی پێویستە بۆ کڕیار، کە لەسەر گوێگرتن، تێگەیشتن و پەیوەندی دۆستانە دامەزراوە. کاتێک سەرنجت لەسەر سوودی کڕیار دەبێت نەک تەنها فرۆشتن، نەک هەر ئەو کڕینە ئەنجام دەدرێت، بەڵکو کڕیارێکی هەمیشەی دروست دەکات کە ڕەنگە کەسانی تریش بۆ لات بنێرێت. لەبیرت نەچێت کە باشترین فرۆشیاران ئەوانەن کە وەک ڕاوێژکارێکی متمانەپێکراو مامەڵە دەکرێن، نەک تەنها وەک فرۆشیار.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *