چۆن سۆشیاڵ میدیا ڕۆڵی لە بەدەستهێنانی متمانەی کڕیاراندا هەیە؟
بەدەستهێنانی متمانەی کڕیاران یەکێکە لەو خاڵانەی کە پێویستە گرنگی پێ بدەین, چونکە هۆکارێکە بۆ بەرزکردنەوەی فرۆشمان و مانەوەی بزنسەکەمان. متمانە کردنی کڕیار بە تەنها بە هەبوونی بەرهەمێکی باش بەدەست نایەت، بەڵکو مامەلەکردن لەگەڵ کڕیاراندا یەکێکە لە گرنگترین خاڵەکان، بە مامەڵەی باش و دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ کڕیاراندا دەتوانین متمانەیان بە دەستبهێنین. یەکێک لە بەهێزترین ئامڕازەکان بۆ دروستکردنی ئەو پەیوەندییە سۆشیاڵ میدیایە.
ڕۆژانە ملیۆنان کەس زۆرینەی کاتژمێرەکانی ڕۆژەکەیان بە سێکردنی سۆشیاڵ میدیاوە بەسەر دەبەن، تۆ دەتوانیت ئەم ڕێگەیە بەکار بهێنیت بۆ نیشاندانی کاڵاکانت بە زۆرترین کەس تاکو کڕینت لا بکەن.
لەم مەقالەیەدا باس لە ٤ خاڵ دەکەین کە بۆ دروستکردنی ئەو پەیوەندییە لە سۆشیاڵ میدیا پێویستمان دەبێت:
چۆن لە سۆشیاڵ میدیا مارکێتینگ بکەین؟
باشە مارکێتینگ خۆی واتە چی؟
مارکێتینگ هاوارکردن نییە بۆ کاڵاکانمان. بیهێنە پێش چاوت بوتڵێک ئاوی ساردت پێیە. ئەگەر ئەم بوتڵە بدەیتە کەسێک کە تازە نانی خواردووە، هەر ٢٥٠ دینار دەکات.
بەڵام ئەگەر هەمان بوتڵ بدەیتە کەسێک کە لە ناوەڕاستی بیاباندایە و تینوویەتی، ڕەنگە ١٠ هەزاریشی پێ بدات.
کەوایە مارکێتینگ واتە: نیشاندانی کاڵاکەت بە کەسێک کە پێویستییەتی، نەک بە هەموو کەسێک.
لە ئێستادا کۆمپانییاکان بە ٢ ڕێگا مارکێتینگ دەکەن:
ئایا بەرزبوونەوەی فرۆشی بزنسەکەم، داهاتم زیاد دەکات؟
زۆرجار خاوەن بزنسەکان پێیان وایە ئەگەر فرۆشیان زیاد بکەن، داهاتیشیان زیاد دەکات. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم بیرکردنەوەیە زۆر مەترسیدارە چونکە دەکرێت بەزبوونەوەی فرۆش تەڵەیەک بێت و خاوەن بزنسەکان بکەونە ناوی.
چۆن دەکرێت بەرزبوونەوەی فرۆش ببێتە تەڵەیەک و زیانی هەبێت بۆ خاوەن بزنسەکان:
کاتێک فرۆشت زیاد دەکات، خەرجییەکانیشت زیاد دەکات. ئەگەر دووکانێکی جلت هەبێت و فرۆشت دوو ئەوەندەی ساڵی پێشترت بکەیتەوە، ئەوا بە زیادکردنی فرۆش ئەم ٥ حاڵەتەت تووش دەبێت:
ئایا ئەگەر بزنسی خۆم دروستبکەم داهاتم زیاد دەکات؟
لەوانەیە زۆرینەی خەڵک وابیر بکەنەوە بە دروستکردنی بزنسی خۆیان دەبنە خاوەنی پارەیەکی زۆر، بەڵام لە ڕاستیدا گەشتن بەم شتە کات و ماندووبونی زۆری دەوێت، هەر بۆیە زۆربەی ئەو بزنسانەی کە دروستدەکرێن هەرزوو لەناو دەچن.
هەموو ڕۆژێک هەزاران کەس خەونی سەرکەوتن دەبینن و هەزارانیش ڕووبەڕووی شکست دەبنەوە. بەڵام ئایا چی دیاری دەکات کە کام بزنس سەرکەوتوو دەبێت و کامیان تێکدەشکێت؟
ئایا پێویستە واز لە بوارەکەم بهێنم, تا داهاتم زیادبکات؟
یەکێک لە قورسترین بڕیارەکانی ژیانی پیشەیی ئەوەیە کە بیر لە جێهێشتنی بوارێک بکەیتەوە کە ساڵانێک کارت تێدا کردووە، تەنانەت لەگەڵ هەبوونی پێشنیاریی بوارێکی دیکە بە مووچەیەکی باشتر. بڕیاری واز هێنان لە بوارەکەمان بڕیارێکی ئاوا ئاسان نییە و تەنها پەیوەست نییە بە پارەوە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی حەزت لە چییە، و مانای ژیان لای تۆ چی دەگەیەنێت، یان تۆ لە بازاڕدا بە چ پیشەیەک ناسراویت؟
کاتێک بڕیار دەدەیت کە بوارەکەت بگۆڕیت پێویستە ڕووبەڕووی ئەم ٢ ڕاستییە ببیتەوە: