فرۆشیاری باش کێیە؟
فرۆشیاری لەمڕۆدا تەنها فرۆشتنی بەرهەم نییە، بەڵکو دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزە لەگەڵ کڕیارەکان و تێگەشتنە لە پێداویستییەکانیان. پێوەری فرۆشیاری باش دوای فرۆشتنەکە دەردەکەوێت. لەم مەقالەیەدا باس لە ٣ پێوەر دەکەین کە ئەگەر ڕوو بدەن، واتە فرۆشیارێکی باشین:
چۆن مامەڵە لەگەڵ کڕیاری ناڕازی بکەین؟
کڕیاری ناڕازی کێشەیەکی گەورەیە، بەڵام ئەگەر بتوانیت بە دروستی مامەڵەی لەگەڵ بکەیت، دەتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ هەلێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و سەردانکردنی بەردەوامی کڕیارەکە. هەمیشە باسی ئەوە دەکەین: بۆ ئەوەی بزنسێک دروستبکەیت کە بە درێژای تەمەنت پارەت بداتێ، دەبێت کڕیارەکانت لێت ڕازیبن.
بۆچی فرۆشی تەلەفونی ڕێگەیەکی کاریگەرە لە نێوان فرۆشیار و کڕیاردا ؟
.• لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا فرۆشی تەلەفونی یان (Telemarketing) هێشتا ڕیگەیەکی کاریگەرە لە نێوان فرۆشیار و کڕیاردا, بە تایبەت کە لەم سەردەمە نامە و ئیمێڵ پەیوەندی کڕیار و فرۆشیاری ساردکردوەتەوە. • فرۆشی تەلەفونی تەنها قسەکردن نییە، بەڵکو هونەری گوێگرتن وقایلکردنە. ئەو کەسەی دەتوانێت متمانە لە پشت تەلەفۆنەوە دروست بکات، دەتوانێت لە هەر
بۆچی پێویستە بازبدەیت؟
ستیڤ هارڤی نوسەری کتێبی بازبدە، لە کتێبەکەیدا دەڵێت: هیچ مرۆڤێکی سەرکەوتوو لەم ژیانەدا نیە، بازی نەدابێت. ئەگەر تۆش خەونێکی گەورەت هەیە و دەتەوێت سەرکەوتوو بیت، پێویستە لە شوێنی ئاسایش و ئاسوودەیتەوە بازبدەیت و مەترسی ئەنجام بدەیت.
چۆن خویەکی باش لە خۆماندا دروست بکەین؟
خوو کارێکە کە رۆژانە بە بەردەوامی دووبارەی دەکەینەوە، کارێکە بەبێ بیرکردنەوە ئەنجامی دەدەین. توێژینەوەکان دەڵێن: زۆرینەی کارەکانی ڕۆژانە کە ئەنجامی دەدەین، خوون، نەک بڕیارێک کە پێویستی بە بیرکردنەوەی زۆر هەبێت.