دروستکردنی ستراتیژی فرۆشتنی کاریگەر

5
(4)

 

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی فرۆشیارە سەرکەوتووەکان ئەوەیە کە بیر لە مامەڵەی درێژخایەن دەکەنەوە لەبری ئەوەی کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بەو شتە بچوکانەی کە ڕۆژانە لە دەوروبەریان ڕوودەدەن. فرۆشیارە سەرکەوتووەکان لە نزیکەوە ئاشنان بە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی خۆیان، وە لە ڕکابەرەکانیان باشتر دەزانن ئەم بەرهەمانە چی دەکەن بۆ گۆڕین یان باشترکردنی ژیان و کارەکانی کڕیارەکانیان. پاشان بازاڕ هەڵدەسەنگێنن بۆ ئەوەی ئەو کڕیارانە دەستنیشان بکەن کە زۆرترین ئەگەری کڕین و بەکارهێنان و سوودمەندبوونیان لە بەرهەمەکانیان هەیە. ئەمڕۆ باس لە سێ تایبەتمەندیی خاوەنکارە سەرکەوتووەکان دەکەین بۆ دروستکردنی ستراتیژی فرۆشتنی کاریگەر، با دەستپێبکەین.

 

ستراتیژی فرۆشتنی سەرکەوتوو سێ چەمکی سەرەکی هەیە:

 

  1. شارەزایی

بۆ سەرکەوتن پێویستە ببیتە شارەزا لە بەرهەمێک یان ژمارەیەکی سنوورداری لە کاڵاکانت. بەدڵنیاییەوە ناتوانیت هەموو شتێک لە بزنسەکەتدا بفرۆشیت؛ بۆیە دەبێت لە فرۆشتنی چەند شتێکی سنوورداردا سەرکەوتوو بیت.

 

پێویستە سەرنجت لەسەر چ بەرهەمێک یان خزمەتگوزارییەک بێت؟

ڕاستە جیهانی دەوروبەرت پڕە لە کڕیاری ئەگەری، بەڵام هەموویان کڕیاری تۆ نین؛ کەواتە دووەم بواری شارەزایی کارکردنە لەگەڵ ئەو کڕیارانەی کە دەتەوێت شتێکیان پێ بفرۆشیت. هەمیشە ئاسانترە بفرۆشیت بە کەسانێک کە لەڕووی مامەڵە و قسەکردنەوە وەک خۆت وان.

 

  1. جیاکاری

کاتێک هەڵتبژارد کە لە چ بوارێکدا قووڵ دەبیتەوە و دەبیتە پسپۆر، سەیری دەوروبەرت بکە و ئەو کڕیارانە دیاری بکە کە زۆرترین ئەگەری کڕینیان لێت هەیە بە پشتبەستن بە جیاوازی و نایابی تۆ بەراورد بە ڕکابەرەکانت.

هەموو کڕیارێک بڕیاری کڕین دەدات و بەزۆری ئەو بەرهەمانە هەڵدەبژێرێت کە بنەمای سوودێکی گرنگ یان سوودێکی هەیە کە دڵنیایە لە وەرگرتنی. ئەرکی تۆ ئەوەیە کە بەهای زیادکراوی ناوازە یان سوودی تایبەتی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکەت دەستنیشان بکەیت و دیاری بکەیت کە کام جۆرە کڕیارەکان ئەوەندە بەها بەم سوودە دەدەن و تۆ هەڵدەبژێرن بەسەر هەموو ڕکابەر و بەرهەمە بەردەستەکاندا.

 

  1. چڕبوونەوە

تەنها سەرنجت لەسەر فرۆشتنی کاڵاکانت بێت بەو کڕیارانەی کە دەتوانن بەرهەمەکەت بکڕن، ئەو کڕیارانەی ڕاستەوخۆ کاڵاکەت دەیکڕن و لە یەکەم دەرفەتدا پارەی پێدەدەن، هەر ئەوانیش تایبەتمەندی و سوودە تایبەتەکانی بەرهەمەکەت بەرز دەنرخێنن.

 

ئێستا لە خۆت بپرسە: وزەی فرۆشتنت لەسەر کام بوارەکان چڕ بکەیتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت زیاتر و خێراتر و ئاسانتر لە ئەمڕۆ بفرۆشیت؟

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 5 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 4

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *