Elementor #6677

Play Video

Elementor #6677

بزنسێکی ئەوەندە تۆکمە دروستبکە کە بۆ دوای خۆت بەجێ بمێنێت

  • دروستکردنی بزنس دەتپارێزێت لە لاوازی ماددی
  • تا کەی دەتەوێت کارمەندی شوێنێک بیت کە خۆت حەزت پێی نییە؟
  • باسکردنی لە سەرکەوتنی ئەوانی تر ژیانت باش ناکات، دەبێت خۆت کاربکەیت بۆ سەرکەوتنی خۆت.
  • ناتوانیت بگەیت بە سەرکەوتن، تەنها بەوەندەی کە خەونت هەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان بزنس دروست بکەیت. 

خۆت ڕزگار بکە لە فشاری کارمەندی و ژیانێکی نوێ دروس بکە​


ئەگەر بیرۆکەیەکی بزنست هەیە، دەستکردن بە بیرۆکەکەت فەڕزە، چونکە درەنگ یان زوو بیرۆکەکەتت بیردەچێتەوە و ماندوو دەبیت و وزەی دروستکردنی بزنست نامێنێت.

لەم چەند ساڵەدا ژمارەیەکی زۆری کارمەند و دەرچووی زانکۆ و تەنانەت خاوەنکاریشدا ڕاوێژیان لێ وەرگرتووم ، خاڵی هاوبەشی نێوان هەموویان ئەوەیە کە دەیانەوێت بزنسێکی تۆکمەیان هەبێت کە بۆ هەمیشە لە پاڵیدا بحەسێنەوە. لە بەرامبەردا دەیان خاوەنکاری شکستخواردووشم بینیوە، کە گەورەترین کێشەی بزنسەکەیان خۆیان بوون. ئەگەر خۆیان جیاوازتر بیریان بکردایەتەوە دەکرا بزنسەکەیان چەند هێندە داهاتی هەبێت.

نهێنی سەرکەوتنی بزنس ئەوە نییە لۆگۆیەکی جوان و پەیجێکت هەبێت، بەڵکو نهێنییەکە لە ستراتیژی دروستکردنی بزنسەکە و بەڕێوەبردنی ژمێریاری بزنسەکەیە.

دروستکردنی بزنس چییە؟

بزنس بریتییە لە ٣ کاری سەرەکی کە وادەکات بەردەوام پارە بێتە
گیرفانمانەوە. ئەگەر ئەو سێ کارە بە باشی کرا، بە کەمترین ماندووبوون زۆرترین
داهاتمان بۆ دێت. 

یەکەم: دابینکردن

فێردەبیت چۆن وا بکەیت کڕیار متمانەی بە تۆ هەبێت و بەرهەمەکەی لە بزنسەکەی تۆدا بکڕێت.

دووەم: گواستنەوەی بەرهەم بۆ کڕیار

دوای ئەوەی بەرهەمەکەت ئامادە دەبێت، پێویستت بە مارکێتینگ و خۆدەرخستن هەیە لە بازاڕدا تا کڕیار بێت و بەرهەمەکەی پێ بفرۆشیت. لەم خولەدا ورد باسی مارکێتینگ و فرۆش دەکەین.

سێیەم: پشتیوانی کڕیار

 

بزنسی سەرکەوتوو ئەوەیە کە کڕیاری هەمیشەیی دروست کردووە. بۆ دروستکردنی کڕیاری هەمیشەیش دەبێت دوای ئەوەی کڕیارەکە بەرهەمەکە دەکڕێت پەیوەندی لەگەڵدا دروست بکرێت و دووبارە بهێنرێتەوە. لەم خولەدا باسی هێنانەوەی کڕیار دەکرێت.

بۆچی بزنس دروست بکەین؟

ئامانجی دروستکردنی بزنس ئەوە نییە کە کاتێکی زیاترمان هەبێت بۆ پشوودان و پارەیەکی زۆریش بێتە گیرفانمانەوە، بەڵکو ئامانجەکە ئەوەیە کە کڕیاری هەمیشەیی دروست بکەین و ئەم کڕیارانە بە درێژایی تەمەن پاداشتمان بدەنەوە لەوەی بزنسمان هەیە.

سێ هۆکاری سەرەکی هەیە کە وادەکات بزنس دروست بکەین:

١. خۆمان

هەبوونی بزنس هەستێکی دەروونی بەهێزمان بۆ دروست دەکات، پێویستە بزنسی خۆمان دروست بکەین تا بەردەوام هەست بە گەشەکردن و پێشکەوتن بکەین.

٢. خەڵک

خەڵک بە دەستکەوتەکانی ڕابردوماندا هەڵمان دەسەنگێنن، کاتێک خاوەنی بزنسێکی سەرکەوتوو بین، لای خەڵکی بە چاوی ڕێزەوە سەیرمان دەکرێت.

٣. کۆمەڵگاکەمان

ئەگەر ژمارەی بزنسەکان زۆر ببن، ئەوا داهاتی ناوخۆ لە نێوان بزنسەکاندا دەگەڕێت و بەمەش کۆمەڵگایەکی بەهێزتر دروست دەکەین و هەژاری ناو کۆمەڵگا کەم دەبێتەوە. ئەگەر بزنسێکی باش دروست بکەین، ڕاستەوخۆ هاوکاری کۆمەڵگای خۆمانمان کردووە کە بەهێزتر ببێت و گەشە بکات. هەموو وڵاتە گەشەکردووەکان خاوەنی بزنسی باش و بەهێزی ناوخۆی وڵاتەکەن.

١. هەڵبژاردنی بیرۆکەیەکی باش بۆ بزنسەکەت

ئەگەر بیرۆکەی بزنسەکەت هەڵەبوو، لە کۆتاییدا وازی لێ دەهێنیت. لەم خولەدا ورد پێت دەڵێین چۆن هەموو بیرۆکەکانت کۆ بکەیتەوە. پاشتر پێت دەڵێین: چی بکەیت بۆ ئەوەی بیرۆکەکان نمرە پێ بدەیت و باشترین بیرۆکەیان کە بۆ خۆت گونجاوە دیاری بکەیت.

٢. دروستکردنی جەدوایەکی سەرەتایی بۆ بیرۆکەکەت

 

ئەگەر بیرۆکە نەگۆڕێت بۆ ژمارە، تووشی شۆک دەبیت کاتێک بزنسەکە دەخەیتە جێبەجێکردنەوە. ئێمە پێت دەڵێین: چی بکەیت تا دیاری بکەیت چەند پارەت دەوێت بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکەکەت و چەندیش پارەپەیداکەرە ئەو بیرۆکەیەی کە هەتە.

٣. ستراتیژی دەستکردن بە بزنسەکە

 

زۆرن ئەوانەی کە بیرۆکەیەکی زۆر پارەپەیداکەریان هەیە، بەڵام کاتێک دەیکەن بە بزنس، شکست دەهێنن، چونکە نازانن ڕێگایەکی بێ مەترسی بەکار بهێنن بۆ دروستکردنی بزنسەکە. لەم خولەدا ستراتیژی دروستکردنی بزنس باس دەکەین بە پێی دۆخی خۆت و جۆری ئەو بزنسەی کە دیاریت کردووە.

٤. لە دابینکردنی بەرهەمەکەتدا وردتر دەبیت

 

شتێکی سروشتییە کە یەکەم بەرهەمەکانی بزنسەکەت بە تێچوویەکی گران دابین دەکرێت. چونکە ئەزموون و زانیاریت نییە. بەم خولە دوور دەبیت لەوەی بتەوێت بەرهەمی زۆر بهێنیتە بزنسەکەتەوە لە کاتێکدا نازانیت دەفرۆشرێت یان نا.

٥. فێردەبیت هەلی پارەپەیداکردن لە بزنس جیا بکەیتەوە

 

هەل شتێکە یەکجار دەیکەیت و ئەگەر هەیە قازانجێکی باشی لێبکەیت، بەڵام دووبارەکردنەوەی کارێکی ئاسان نییە.

ئەوانەی بە دوای هەلەوەن، مێشکیان لەسەر بنەمای قازانجی خێرا بیردەکاتەوە. ناڵێین گرتنی هەلەکان خراپە، بەڵام بەوپەڕی بوێرییەوە دەڵێین: ئەگەر بزنسێکی تۆکمەت نەبێت، بیرکردنەوە لە هەل سەرکێشییەکی گەورەیە.

ئێمە لەم خوولەدا فێری پڕۆسەی پارەپەیداکردنتان دەکەین بە بزنسێکی بەهێز، دواتر دەتوانن ئەو پارەیەی پەیداتان کردووە لە هەلەکاندا زیاتری بکەن.

٦. هەڵە ژمێریارییەکانی سەرەتای بزنس کەم دەبێتەوە

ئەو هەڵانەی کە لەسەرەتای بزنسدا دەیکەیت، وا دەکات پارەکەت بە خێرایی خەرج ببێت و زۆر خێرا سندوقی بزنسەکەت بێ پارە بێت و قەرزاری بازاڕیش بیت. لەم خولەدا ستراتیژی خەرجکردنی پارەکانت لە سەرەتای بزنسەکەدا باسدەکەین.

٧. سیستمێکی وردتر بۆ مارکێتینگ دادەڕێژیت

مارکێتینگی باش لەسەر بنەمای کڕیار دروست دەکرێت. خاوەن کار سێ کاری هەمیشەیی هەیە: هێنانی سەردانکەری نوێ بۆ ناو بزنسەکە، گۆڕینی سەردانکەرەکان بە کڕیار و دووبارە هێنانەوەی کڕیارەکان.

٨. کڕیاری هەمیشەیی دروست دەکەیت.

وەک پیتەر دراکەر دەڵێت: ئامانجی بزنس پارەپەیداکردن نییە، بەڵکو ئامانجەکەی دروستکردنی کڕیاری هەمیشەییە. کڕیاری هەمیشەیش لە خۆوە دروست نابێت. بەڵکو پێویستی بە سیستمێکی وردی پشتیوانیکردن و ڕاگرتنی دڵی کڕیارەکە هەیە. لەم خولەدا باسی ئەو سیستمە دەکەین کە وا دەکات کڕیار بێتەوە بۆ لامان.

٩. ئەولەویەتی بزنسەکەت بە پێی قۆناغ دیاری دەکەیت

زۆرجار خاوەنکار سەری لێدەشێوێت و نازانێت دەبێت بە دەقیقی چی بکات بۆ گەشەپێدانی بزنسەکەی. ئێمە دێین کارەکانی بزنس دابەش دەکەین بۆ ٣ کار: (فرۆشتن – قازانجکردن – ڕێکخستن). دواتر دیاری دەکەین بە پێی قۆناغی بزنسەکە کام یەکیان ئەولەویەتی هەیە و دەبێت خاوەنکار ئەولەویەتەکە بکات.

فرۆشتن: یەکەم کاری بزنسە کە دەبێت بیکات، کاتێک بزنس فرۆشی کەم بوو، هیچ کارێکی تر مانای نامێنێت.

قازانجکردن: دوای فرۆش دەستپێدەکات، دوای ئەوەی دەگەین بە فرۆشێکی باش و ژمارەیەکی زۆری کڕیارمان بۆ دروست دەبێت، تەرکیزمان دەخەینە سەر قازانجکردن و هەموو کارەکانمان لەسەر بنەمای زیادکردنی قازانجی بزنسەکە دادەڕێژین.

ڕێکخستن: هەموو بزنسێک دەگات بە هەڵڕژاوی و شێواوی. لە سیستمی ژمێریاری، تا کڕین و لیستی کڕیار و دانانی کاڵاکان پێویستیان بە ڕێکخستن و سیستمسازی هەیە. دوای ئەوەی بزنس گەشتە قۆناغی قازانج، دەگاتە قۆناغی ڕێکخستن.

زۆرجار خاوەنکار لە نێوان قۆناغەکاندا ون دەبێت، لە خولەکەدا ورد چارەسەری ئەو ونبوونە دەکەین.

سەربەشەکانی خوولەکە

تێگەشتن لە دروستکردنی بزنس

کاتێک نازانیت بۆچی بزنسەکە دروست دەکەیت، هەر بزنسێک دروست بکەیت لە کۆتاییدا شکست دەهێنیت. لە سەرەتای خولەکەوە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستکردنی بزنس باسدەکەین و دواتر دەڵێین: تاکە هۆکار کە بزنسەکە لە شکست دەپارێزێت وزەی ناوەکی خۆتە. دەبێت بزنسێک دروست بکەیت کاتێک دەگات بە سەختی بتوانیت لەسەری بمێنیتەوە و لە بێتاقەتترین کاتدا وزەی ئەوەت هەبێت هەستیت و کارەکانی بزنسەکەت جێبەجێ بکەیت.

دابینکردن

گرنگ نییە بزنسەکەت چییە، لە کۆتاییدا تۆ شتێک دابین دەکەیت بۆ کڕیارەکەت. بۆیاخچییەک بۆیاخکردن و قوماش چییەک قوماش دابین دەکات. ئێمە ورد تەرکیز دەخەینە سەر ئەو شتەی کە دابیندەکرێت بۆ کڕیارەکە. ئەگەر دابینکردن کێشەی تێدابوو، هیچ گومانت نەبێت لەوەی بزنسەکەت شکست دەهێنێت. گرنگ نییە چەندە زیرەک و بلیمەتیت.

دیاریکردنی بیرۆکەی بزنسەکە

زۆرن ئەوانەی خاوەنی دەیان بیرۆکەی بزنسن، لەبەر بیرۆکەی زۆر تووشی سەرلێشێوان بوون و نازانن چ بزنسێک دروست بکەن. ئێمە لەم خوولەدا هاوکاریت دەکەین هەموو بیرۆکەکانت کۆبکەیتەوە. دواتر ڕاهێنانێکت پێدەدەین تا بیرۆکەکانت نمرە پێبدەیت و لە کۆتاییدا تەنها ١ بیرۆکەت بۆ بمێنێتەوە کە باشترین بیرۆکەیە.

لێکۆڵینەوە لە بیرۆکەی بزنسەکە

هەر بیرۆکەیەک پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی بازاڕ هەیە تا بزانیت ئەو کەسانەی تری بازاڕ کە هەمان کار دەکەن دۆخیان چۆنە و قەبارەی بازاڕەکە چەندە گەورەیە. تا خواست زۆرتر بێت قازانج کەمترە و ڕکابەری سەختترە و ئەگەری شکست بەرزە. لەلایەکی تریشەوە تا خواست کەمتر بێت ڕکابەری کەمترە و چوونە ناو بزنسەکە سەختترە و سەرمایەی زۆرترت دەوێت و دووبارە ئەگەری شکست بەرزە. لەبەر ئەمە دەبێت ورد و بێلایەنانە لێکۆڵینەوە بکرێت و بۆشایی بازاڕەکە دیاری بکرێت لە لێکۆڵینەوەکەدا.

دروستکردنی جەدوا بۆ بزنسەکە

جەدوا واتا: بیرۆکەکەت بگۆڕیت بۆ ژمارە و دیاری بکەیت چەند دۆلارت دەوێت هەتا بزنسەکەت دەگات بەوەی یەکەم فرۆشی خۆی بکات. دواتریش لێکدانەوە بکەیت بۆ ئەوەی ئەگەری فرۆشی مانگانەی بزنسەکە چەندەیە و ماوەی چەندی دەوێت پارەی سەرەتای بزنسەکە بگەڕێتەوە. ورد ئەم بابەتە باسدەکەین لە خولەکەدا.

ڕاهێنانی ٢٠ ڕێگای سەرخستنی بزنس

ڕاهێنانێک هەیە کە برایان ترەیسی زۆر باسی دەکات لە کاتی هەڵبژاردنی بیرۆکەی بزنسدا، تێیدا ٢٠ ڕێگا دیاری دەکرێت کە وا دەکەن بیرۆکەکە بگاتە ئەنجام. دواتر تەنها یەک ڕێگا هەڵدەبژێردرێت و کاری لەسەر دەکرێت. دوای ئەوەی بیرۆکەکە دیاری دەکەین، ئەم ڕاهێنانە دەکەین تا وردتر بیرۆکەکە جێبەجێ ببێت. ئەم ڕاهێنانە زۆر سادەیە، بەڵام زۆر سەختە دۆزینەوەی ٢٠ ڕێگا، لەبەر ئەوە جێبەجێکردنی کارێکی ئاسان نییە.

ستراتیژی داخڵبوون بە بازاڕ

هەر کەسە و توانایەکی ماددی جیاوازی هەیە، ئەمە جگە لەوەی کە مۆدێلی بزنسە جیاوازەکان لە یەک ناچن. هەندێک بزنس وەرزییە و هەندێک بزنسی تریش ڕۆژانەییە. هەوڵدەدەین بە پێی توانایی کەسەکە و مۆدێلی بزنسەکە ڕێگایەک دیاری بکەین بۆ ستراتیژی چوونە بازاڕەوە. بۆ هەندێک بیرۆکە وا باشترە چەند ساڵێک کارمەندی بکەیت پێش بزنسەکە، بۆ هەندێکیش وا باشترە ڕاستەوخۆ دەستی پێبکرێت. ئەم ستراتیژانە ورد باس دەکەین.

سێ جۆرەکەی دابینکردن

سێ جۆر دابینکردنی بەرهەم بوونی هەیە کە ئەمانەن: بەرهەم فرۆشی، کاڵا فرۆشی و خزمەتگوزاری.

بەرهەم فرۆشی: واتا تۆ لە کۆمەڵێک کەرەستەی سەرەتاییەوە بەرهەمێک دروست دەکەیت و دواتر بەرهەمەکە دەفرۆشیتەوە.

کاڵا فرۆشی: واتا هۆچ شتێک دروست ناکەیت، بەڵکو کاڵایەک دەکڕیت و وەک خۆی دەیفرۆشیتەوە.

خزمەتگوزاری: واتا هیچ بەرهەمێکی فیزیکی بوونی نییە بۆ فرۆشتن، بەڵکو کارێک بۆ کەسێک ئەنجام دەدەیت و لە بەرامبەردا پارەیەک وەردەگریت.

خاڵی بەهێز و لاوازی هەر جۆرێکیان باسدەکەین و پێت دەڵێیت: کامیان قازانجترە بۆ دۆخی تۆی بەشداربوو.

هەڵە باوەکانی دابینکردنی بەرهەم

 

بەرهەمی سەرکەوتوو دەبێت کۆمەڵێک سیفەتی تێدا بێت، ئەگەرنا چەندە سەرنجڕاکێشیش بێت شکست دەهێنێت. بۆ نموونە: دەبێت ئەو شتەی ئێمە دەیفرۆشین شایانی دووبارە بوونەوە بێت. بتوانین بە دووبارەکردنەوەی دووبارە بیفرۆشینەوە و پارەی نوێمان دەستبکەوێت.

لە خوولەکەدا کۆمەڵێک هەڵەی ستراتیژی باسدەکەین کە چەندین جار دووبارە دەکرێتەوە لەلایەن ئەوانەی کە دەیانەوێت بزنس دروست بکەن.

دروستکردنی سیستمی ژمێریای بۆ بزنس

 

ژمێریاری بزنس لە ڕۆژی سفری بزنسەکەوە دەست پێدەکات. ئێمە لە سفرەوە دەبێت هەر پارەیەک خەرج دەکەین بە تۆمار لامان بێت. دوای ئەوەی کە بزنسەکەش دروست دەبێت و فرۆش دەستپێدەکات. بەردەوام فرۆش ڕوودەدات و پارەمان بۆ دێت، لەلایەکی ترەوە خۆشمان پارە خەرج دەکەین و کاڵا بۆ بزنسەکە دەکڕین.

گرنگ نییە چەندە بزنسەکە بەهێزە، ئەگەر سیستمی ژمێریاری بزنسەکە لاواز بوو، بەبێ هیچ گومانێک کەسەکە شکست دەهێنێت. لەم خوولەدا ورد باسی هەڵە باوەکانی ژمێریاری بزنس دەکەین.

گواستنەوە

 

گواستنەوە دوو شت دەگرێتەوە، مارکێتینگ و فرۆشتن. مارکێتینگ واتا: کەسەکان ڕازی بکەم سەردانم بکەن و بەرهەمەکە ببینن و دووبارە سەردانم بکەنەوە، فرۆشتنیش واتا ڕازیان بکەم بەرهەمەکەم بکڕن. هیچ بزنسێکی سەرکەوتوو نادۆزیتەوە بەبێ ئەوەی لە مارکێتینگدا بەهێز بێت.

دۆزینەوەی کڕیاری گونجاو

 

بزنس لەسەر کڕیار دروست دەبێت، بەڵام هەموو کڕیارەکان وەک یەک نین. هەندێک جۆر کڕیار هەیە سەرئێشەی زۆرە و داهاتێکی زۆر کەممان پێدەدات. ئێمە ورد هەوڵدەدەین دیاری بکەین کام جۆرە کڕیارەمان دەوێت بۆ بزنسەکەمان.

دروستکردنی سۆشیاڵ میدیا

 

سۆشیاڵمیدیا بەشێکە لە بزنسەکانی ئێستا، ناکرێت بیر لە بزنس بکەیتەوە و سۆشیاڵ میدیا نەیەتە خەیاڵت. لە خوولەکەدا باسی ستراتیژی دروستکردنی سۆشیاڵمیدیا دەکەین بۆ بزنسەکەمان.

پشتیوانی کڕیار

 

پشتیوانی کڕیار واتا من کار بکەم بۆ ئەوەی کڕیارەکەم ئارام و ئاسوودە بێت، دوای ئەوەی بەرهەمەکەم لێدەکڕێت هەر کێشەیەکی بۆ دروست بوو بەدەمییەوە بم و هەوڵی چارەسەری بدەم.

دروستکردنی لیستەی کڕیار

 

هیچ بزنسێکی سەرکەوتوو بەبێ ئەوەی کۆمەڵگایەکی کڕیار لە خۆی کۆبکاتەوە ناتوانێت بەهێز ببێت. ئێمە لەم خوولەدا کاردەکەین بۆ ئەوەی ژمارەی سەردانکەرانی بزنسەکە کۆبکەینەوە و کاریان لەسەر بکەین تا جار دوای جار ببنەوە بە کڕیاری بزنسەکەمان.

ئەم خوولە بۆ کێ گونجاوە:

– ئەو کارمەندانەی کە دەیانەوێت بزنسی خۆیان دروست بکەن و لە کارمەندی بێنە دەرەوە.

– ئەو کەسانەی پێشتر بزنسێکیان کردووە و شکستیان هێناوە.

– ئەو قوتابییانەی کە تازە زانکۆیان تەواو کردووە و دەیانەوێت بزنسی خۆیان دروست بکەن.

– ئەو خاوەن بزنسانەی کە دەیانەوێت بزنسەکەیان گەشە پێبدەن.

– ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بواری خۆیان بدۆزنەوە و بزنس دروس بکەن.

خولەکە بڕوانامەی هەیە؟

خولەکەمان ئۆنلاینە و لە وێبسایتدا دەخوێندرێت. هەر بەشداربوویەک هەموو وانەکان تەواو بکات، بڕوانامەیەکی ئۆنلاینی لە لایەن وێبسایتەکەوە پێدەدرێت کە دەتوانێت بە شێوەی pdf هەڵی بگرێت، یان لای خۆی پرنتی بکاتەوە.

زانیاری خولەکە

ڕاهێنەر: گەشتیار غەریب

بەروار: ٢٥/٩/٢٠٢٥

ژمارەی وانە: ١٠

150,000 دینار

تەنها ٣٧ هەزار