یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی فرۆشیارە سەرکەوتووەکان ئەوەیە کە بیر لە مامەڵەی درێژخایەن دەکەنەوە لەبری ئەوەی کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بەو شتە بچوکانەی کە ڕۆژانە لە دەوروبەریان ڕوودەدەن. فرۆشیارە سەرکەوتووەکان لە نزیکەوە ئاشنان بە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی خۆیان، وە لە ڕکابەرەکانیان باشتر دەزانن ئەم بەرهەمانە چی دەکەن بۆ گۆڕین یان باشترکردنی ژیان و کارەکانی کڕیارەکانیان. پاشان بازاڕ […]
چەند ئامۆژگاریەک بۆ فرۆشیاران بیر بکەرەوە دوایین جار فرۆشیارێک داوای لێکردبیت کاڵاکەی بکڕیت، هەستت چۆن بوو بەرامبەر ئەو کەسە و کاڵاکەی؟ دەتەوێت جارێکی تر سەردانی ئەو فرۆشیارە بکەیتەوە؟ ئایا بزنسەکەی پێشنیار دەکەیت بۆ کەسانی تر؟ کەواتە فرۆشتن ئەوە نییە کە خەڵکی تر ناچار بکەیت کاڵاکەی تۆ بکڕن. کاتێک مرۆڤەکان بە پێداگرییەکی زۆرەوە لەلایەن […]
لەم مەقالەیەی ئەمڕۆدا 4پێشنیاری کەم تێچوو باسدەکەین بۆ ئەوەی لە بزنسەکەتدا بەکاریبهێنیت و فرۆشت زیاد بکەیت. پێشنیارەکان زۆر سادەن و دەتوانن کاریگەر و پارەهێن بن. تابلۆ هاوڕێیەک بۆی باسکردین کە لە چێشتخانەیەکی گەورە کاریدەکرد. ئەم چێشتخانەیە هیچ تابلۆ یان فلێکسێکی بەرچاوی لەسەر ڕووی دەرەوە نەبوو. زۆر کەس کە بەلایدا تێدەپەڕین و نەیاندەزانی چێشتخانەیەک […]
هەندێک کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فرۆشیارن بەڵام هەرگیز فرۆشیار نین. هەر فرۆشیارێک گرنگیی بە هەموو پەیوەندییەک لە چوارچێوەی بزنسەکەیدا بدات ئەوە دەردەخات کە فرۆشیاری ڕاستەقینە نییە. دیارە هەندێک شت گرنگن و هەندێکی تریش گرنگترن. فرۆشتن وەک ئەوە وایە تۆپێک بۆ چەند کەسێکی جیاواز هەڵبدەیت، بەدڵنیاییەوە یارییەکە لەگەڵ ئەوانەی تۆپەکەت بۆ هەڵدەدەنەوە بەردەوام دەبێت. […]
بێگومان لە شوێنی کارەکەتدا چەندین جار ڕووبەڕووی کەسانێک بوویتەوە کە بە سوکایەتی و بێڕێزییەوە مامەڵەت لەگەڵ بکەن. یەک بێڕێزیی بەسە تا هەموو ڕۆژەکەت تێکبدات. لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانەدا پێویستە چی بکرێت؟ ڕاستییەکە ئەوەیە کە کاتت نییە بۆ موناقەشەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە. بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاری ناڕازی حەتمییە و تووشی هەموو […]